47

837 198 53
                                    

-unedited-





ئەو چرکەیەی کە لەسەر پلیکانەکانی فڕۆکەکە هاتە خوارەوە ئافرەتێک چاوەڕێی دەکرد بۆئەوەی پاسەوانی بۆ بکات. دروشمەکەی بەس بوو تا سیدنی بزانێت ئەو یەکێکە لە کارکەرەکانی کۆمپانیا. هەستی بە بۆشاییەک دەکرد لەناو دڵی کە تەنها بە بینینی نۆها نەدەما.
ئایا ئەمە ڕوودەدات؟
ئایا ئەو نۆهاکەی دەبینێت لەچەند خولەکێکی تردا؟
ئەم بیرکردنەوانە بێئارامی کرد و خزمەتکارەکە بەهەمان شێوەی ئەو بەدوای کەوت.

چووە ناو کۆشکەکە،. کە زۆر مەزن و بەشکۆ بوو. پلیکانەیەکی زۆر لەپێش هۆڵەکە بوون ،وە هۆڵەکە بە کورسیەکی زۆر ڕازاندبووەوە. بەڵام تاکە سەرنجی سیدنی لەسەر وێنە گەورەکەی لای چەپی بوو کە نۆها و ئامبەر و گیدیۆنی پیشان دەدا. نیک و شانۆنی ئەو،بەڵام شتێکی نامۆ هەبوو. وێنەکە زۆر تەواو و بێ کەم و کورتی بوو. نۆها زۆر دڵخۆش دیاربوو و ماچی شانۆنی دەکرد و لەلایەکی ترەوە نیکی گرتبوو کە هەردوو قۆڵی لە دەوری ملی نۆها ئاڵاندبوو.

"ئەو لە کوێیە؟ منداڵەکانم لە کوێن؟"
سیدنی پرسی، سەیری وێنەکەی کرد.

"ئەوان لەسەرەوە چاوەڕێت دەکەن، کۆتا ژووری لەلای چەپ."
بۆ کۆتا جار سەیری وێنەکەی کرد و چووە سەرەوە. هەوڵیدا بە ئارامی بڕوات بەڵام کە زانی کەسی بەدواوە نییە بە خێرایی ڕایکرد، هەناسەبڕکێ بوو کە لە پێش دەرگاکە وەستا. دوو هەناسەی قوڵی هەلمژی ، دەرگاکەی کردەوە.

" نۆها؟ "
بە چرپەوە بانگی نۆهای کرد، سەیری ژوورە چۆڵەکەی دەکرد. بەڵام ڕاچڵەکی کە گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو لەدوایەوە داخرا.

"سڵاو؟"
چووە لای دەرگاکە و دەسکەکەی سوڕاند بەڵام قوفڵ بوو.

"نۆها؟"
بە هاوارەوە لە دەرگاکەی دەدا بەڵام هیچی بەرگوێ نەکەوت.

بەڵام هەموو ئەو شتانەی کە پشتگوێی خستبوون ئێستا بیری لێدەکردەوە. ئەوە نۆها نەبوو.

سەیری ژوورەکەی کرد. چووە ناوەوە و دەرگایەکی لێبوو. دەرگاکانی کردەوە و گەرماوێک و کەنتۆڕێکی لێبوو کە هیچ شتێکی تێدانەبوو جگە لە چەند نوێنێک.
زۆری پێنەچوو تا تێبینی کامیرای چاودێری کرد لە گۆشەیەکی ژوورەکە.

"تۆ کێیت؟"
سیدنی پرسی و سەیری کامیراکەی کرد.
زۆر چاوەڕێی نەکرد کە گوێی لە زەنگی تەلەفۆنێک بوو لە ژوورەکە.

"ئەلو؟"
وەڵامیدایەوە و پاش ئەوەی مۆبایلەکەی لەسەر تەختە خەوەکە دۆزییەوە.

"نەدەبایە بهاتبایت."
دەنگەکە گران نەبوو بۆ ناسینەوە.

"بۆچی لێرە بەندت کردووم؟ "
سیدنی پرسی.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now