40

1.1K 221 66
                                    

_بمبورن بۆ هەر هەڵەیەک هەموو هەوڵی خۆم داوە بۆئەوەی بەتایبەتی ئەم چاپتەرە هەستی کارەکتەرەکان بەباشی باس بکەم...











چاوەکانی کز کردەوە بەهۆی تیشکی ئەو ڕووناکیەی کە لە پەردەی ژوورەکەوە دەهاتە ژوورەوە.
چاوەکانی دەخوراند و هەڵسا لەخەو لەوکاتەدا هەستی بە شەقی کۆرپەکانی کرد.
"بەیانی باش."
بە خەندەیەکەوە ووتی. بەڵام پاش چەند چرکەیەک ئەو خەندەیە گۆڕا ، نیوچەوانی گرژکرد. هەموو دیمەنەکانی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردووی بیرکەوتەوە کە بەرەو پەنجەرەکە دەچوو.
بەهۆی دیمەنەکەی دەرەوە و دەنگی دەریا وچریکەی باڵندەکان بیرەوەریەکە شیرین و تاڵ بوو.

ئەو زۆر پەیوەستی ئەو شوێنە نەببوو بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت داوای کرد.
ئەوە پێویست بوو سیدنی. تەنها سەرنج بدە! نۆها هەموو کات لە دەوروبەرت نابێت لە ئێستاوە وە ئەوە هەڵەی ئەوە... ،
بەڵام من زیانم بەرکەوت.
وەڵامی مێشکی دایەوە.

تەقەی دەرگاکە لەناو خەیاڵەکانی دەری هێنا و وەڵامی دایەوە.
"بەڵێ."

"من پێشبینی دەکەم شتێکت هەبێت، ماوەیەکی درێژ تێپەڕیووە.".
سەیری جاسپەری کرد و سەری لەقاند.

زۆر هەستی بە ماندوویەتی دەکرد. حەفتەمین مانگ وایکردبوو زۆر قورس بێت و قاچ و دەستی هەڵئاوسابوون.

بە تەنیایی نانی بەیانی خوارد هەمیشە هەوڵی دەدا باوەڕ بەخۆی بهێنێت کە ئەو شایەنی ئەوە نییە. دەترسا کە وەک پێشتر قبوڵی بکات یان خراپتر لەوە دەست لە بچکۆڵەکانی بەرز بکاتەوە.

ئەو،. خۆی نەیویست دەربارەی هۆکاری لێدانەکە پرسیاری لێبکات بەڵام بێهیوا بوو کە بینی نۆها تەنانەت هەوڵنادات بۆی ڕوون بکاتەوە.
من گوێم هەیە،. ئەو دەیتوانی بۆم ڕوون بکاتەوە یان دەستم بگرێ و پێم بڵێ شتی وا دووبارە نابێتەوە.
بیریکردەوە.

پێنج ڕۆژ لەمەوبەر  ~بیرکەوتنەوە

"چی ئەگەر پێت بڵێم نامەوێ لەگەڵ تۆ بژیم؟ وە ڕابکەم هەرکە هەلێکم بۆ ڕەخسا؟"
ووتم چونکە ئەو گەمژەیە ئەگەر وابزانێت دەتوانێت لە تەنیشت من بخەوێت و لەوکاتەی بەتەواوی بزانم دەتوانێت لە خەو بمکوژێت.

بێدەنگی باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشا. سەیری جەستە بەستوەکەیم دەکرد لای دەرگاکە وەستابوو.

" سیدنی،. بمبورە..... من،.. "
" بمبورە؟ ئەوە هەموو ئەو شتەیە کە دەتوانیت بیڵێیت؟"
من تێکشکاو بووم و دەمویست بگریم و هەموو ناخم هەڵڕێژم. من نامەوێت لە بەرامبەر ئەو بە لاوازی دەربکەوم بەڵام ئەوبارە زۆر قورس بوو تا هەڵیگرم. بە قورسی هەنسکم دەدا کە گوێم لێبوو ووتی.

" تکایە ، ئەوە مەکە ، تۆ! من شایەنی ئەوە نیم. سیدنی،. تۆ... "
بینیم کە بەرەو ڕووم هات و لێم نزیک بوویەوە.
"ڕقم لێتە!"
بە گریانەوە هاوارم کرد و لەسەر جێگاکەم هەڵسام و بە ئاگادارییەوە سکم گرتبوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now