21

1.3K 277 73
                                    

پاش دوو خولەک ڕێیدا بڕوات، وێنەگرەکەش وێنەیەکی ناوازەی ئەم دوو هاوسەرە جوانەی گرت. بە سەرسامییەوە سەیری مایکڵی دەکرد و مایکڵ ڕووی لەلایەکی تر کردبوو.

سیدنی بە ترسەوە کەمێک لێی دوورکەوتەوە و بەڵام مایکڵ بەخێرایی دەستی لەسەر کەمەری دانا و وای لێکرد کە لە تەنیشتی بمێنێتەوە.

قەشەکە هاتە خوارەوە و ویستی دیسان پیرۆزبایی لە دوو هاوسەرەکە بکات. کە نۆها هەستی کرد کە نزیک دەبێتەوە لێوی بردە لای گوێی سیدنی و ووتی.
"ڕەفتاربکە"
هەرچەندە بە دەنگێکی نزم ووتی بەڵام وای لە سیدنی کرد ڕاچڵەکێ و بە ڕێکی لای وەستا.

قەشەکە زۆر کاتی نەگرتن، ڕێیدان پێکەوە لە کڵێسەکە بڕۆنە دەرەوە. سیدنی ئەوجارەیان کە سەیری دەوروبەری کرد وا هەستی کرد کە دیسان لە شوێنێکی تر گیردەخوات بەڵام هێشتا هەوڵی دەدا هیواکانی بپارێزێت.

هەموو کارمەندەکانی کۆمپانیای میلەر لەوێ ڕۆڵی خۆیان دەگێڕا.
وێنەگر و ئەو کەسانەی جوانکاریان بۆ سیدنی کرد، کارمەند بوون لە کۆمپانیای میلەر.
تەنانەت پاسەوانەکانیش کارمەندی کۆمپانیا بوون.

کە دوو هاوسەرە نوێیەکە دەستیان بە ڕۆیشتن کرد، هەموو میوانەکان لە جێگاکانیان هەڵسان و بە دڵخۆشییەوە چەپڵەیان لێدەدا. کە وای لە سیدنی کرد کە دڵی بەخێرایی لێبدات.

وێنەگرەکە وێنەی هەموو ڕووخسارە گەشەکانی کرد کە چەپڵەیان لێدەدا و کە دوو هاوسەرەکە کڵێساکەیان جێهێشت. هەموو کارمەندەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی شتەکانیان.

بە لاوازی لەسەر قادرمەکانی کڵێساکە دەهاتەخوارەوە و یەکێک لەوکەسانەی کە جوانکاری بۆ کردبوو عەزیە درێژەکەی هەڵگرتبوو. سیدنی هێشتا لەناو خەیاڵەکانی گیری خواردبوو.
"ئەو خەڵکانە کێ بوون؟"
بۆچی دەبایە ئەو شتە بکەین.
بیری کردەوە.

سەیری ئەو پیاوەی تەنیشتت کرد کە بە دەستی ڕاستی کەمەری گرتبوو. سیدنی باوەڕی پێیبوو چونکە هەرگیز هەوڵینەدابوو سودی لێوەرگرێت. بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاون.
ئێستا وەک ئەوە دیارە هەلێک بقۆزێتەوە، بەڵام هیچ هەلێک نییە.
بەبێدەنگی لە خودا پاڕایەوە و بۆی دەرکەوت کە گومانەکانی بەتاڵن و هیچ کێشێکیان نییە.

تفێکی بە قورسی قوت دا و دواتر بیری کردەوە.

سیدنی، تۆ دەزانی نۆها میلەر کێیە. بلەیکەکانیش دەزانن. ئەم هاوسەرگیریە بە دڵنیاییەوە ساختەیە. ئەم پیاوە لە شوێنێک داتدەنێت کە دوور لە هەنتسیڤیل بێت و دەتوانی ژیانی خۆت سەرلەنوێ دەست پێبکەیتەوە.
بەڵام دواتر شتێکی بیر کەوتەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now