54

985 209 38
                                    

Unedited

لەژێر دوشەکە وەستابوو و بەقوڵی هەناسەی دایەوە. نۆها دەیزانی کەوا بارودۆخەکەی تێکدا. کۆمەڵێک پرسیار هەبوون کە ئەو پێویستی بە وەڵامەکانی هەبوون بەڵام ئێستا شەرمەزار ببوو بەهۆی ئەو لێدوانەی کە لەسەر جەستەی دای.

لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و بیری کەوتەوە کەوا سیدنی چەند باش و کاریگەر بووە هەرکاتێک لای بووە. ئەوە وایکرد باوەڕ بەخۆی بهێنێت کە سیدنی ئەم بابەتە وەلاوە دەنێت.

ئەو ساتەی چاوی بە سیدنی کەوت بوکەڵەیەکی جوانی بینی. ئێستا کە ئەو برینانەی بینیوە لەسەر هەموو جەستەی کەمتر نەبوو لە جەڵدەیەک.

هاتە خوارەوە و منداڵەکانی بینی هێشتا جلی خەویان لەبەربوو و بەرەو ڕووی هاتن.

"بەیانی باش باوکە."
گیدیۆن پێکەنینە شیرینەکەی پیشان دا لەکاتێکدا ئامبەر چاوەڕێی باوکی بوو تا هەڵیبگرێت.

"دایە لە کوێیە؟"
نۆها گوتی ئامبەری هەڵگرت. گیدیۆن خێرابوو بۆ وەڵامدانەوە.

"لە ژوورەکەی تۆ."

"بەڵێ.."
نۆها شێوا و هەناسەیەکی دایەوە پێش ئەوەی بە دەنگی بەرز بڵێت.

" ساندرا! ساندرا!"
هەرکە ساندرا دەرکەوت، پێی گوت
"بڕۆ و گەرماوێکیان پێبکە."

"دایە لە کوێیە؟ "
ئامبەر ووتی و کەمێک نیگەران بوو.

"من لێرەم."
سیدنی دەرکەوت و قژی لەدواوە بەشێوەی تۆپێک بەست. نۆها سەیری فامیلە سپی و پانتۆڵە ڕەشەکەی کرد پێش ئەوەی منداڵەکان بەرەو ڕووی ڕابکەن. چاوەڕێی دەکرد سیدنی سەیری بکات بەڵام ئەوە هەرگیز ڕووینەدا.

بیریدەکردەوە ،دەبێت پێشتر دەربارەی ئەو برینانە ئاگادار بووبێت. بەڵام کە سیدنی بیری کەوتەوە کە ئاسودە بوو لە دەوروبەری، درکی بەوە کرد کە پێشتر زانیویەتی و هیچ کێشەیەکی لەگەڵیاندا نەبووە.

لەسەر مێزەکە چاوەڕێی کرد بەڵام هیچ کەسێک نەهات تەنانەت پاش نیو سەعاتیش. دەیویست خوداحافیزیان لێبکات پێش ئەوەی بڕوات.

"کە بووم بە نانەوا پانکەیک بە پرتەقاڵت بۆ دروست دەکەم...."
نۆها گوێی لە ئامبەر بوو و بەرەو ڕووی چوو،سیدنی بینی کە خەریکی شانەکردنی قژی بوو.

"داپیرە ناهێڵێت ئەوە بکەیت..... بەڵام من پێی ناڵێم ئەگەر بۆ منیش دروست بکەیت."
گیدیۆن گووتی و سەرقاڵی یارییەکەی بوو.

" دەزانن دەمەوێ ئێوە چۆن بن؟ "
سیدنی ووتی و بۆ ساتێک سەرنجی منداڵەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now