27

1.3K 260 58
                                    




سیدنی چووە ژوورەوە و هەوڵیدا بەخۆی بڵێت کە لەپاش ڕۆیشتنی ئەو دەتوانێ خۆی بڕیارەکانی بدات ،بۆیە دەبێت دڵخۆش بێت.بەڵام وا هەستی کرد ڕۆژەکە زۆر درێژ بووە.
لەوکاتە  بیریکەوتەوە.
دەتوانم تەواوی ڕۆژەکە تەلەفزیۆنەکەی ئەو بەکاربهێنم بۆ حەوت ڕۆژ.
کاتەکانی بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و وێنەکێشان بەسەر دەبرد.
تاکو ئێستا وێنەی نافورە شکاوەکەی ماڵیان و شوێنی یاری منداڵی وخانووە کۆنەکەی و وێنەی دایکی و باوکی کێشابوو.هیچ وێنەیەکی نەبوو کە بە یادەوەری هەڵیگرێت.
ئێوارەکەی بە خوێندنەوەی گۆڤار تێپەڕاند نانخواردنی ئێوارەی بیرچوو.دواتر کە هەستی بە برسیەتی کرد پەرداخە شەربەتێکی پڕتەقاڵی بە تەنیا خوارد.

شەو لە خەوندا دەیتوانی گوێی لە دەنگی ئیزابێلا بێت کە قسەی دەربارەی سزادانی دەکرد.ئەو ڕۆژەی کە دەتوانێت بە خراپترین ڕۆژی ژیانی دابنێت.ئیزابێلا زیاتر لە ۱٠٠ قامچی لێدابوو بەهۆیەوە سیدنی نەیدەتوانی بوەستێ لە لەرزین ،دەیزانی کە ناتوانێ چیتر بەرگە بگرێ بەڵام نەیدەتوانی پارێزگاری لە خۆشی بکات.
لەوکاتە پەرداخێک شکا و دەستی پێ بریندار بوو ، وەستا لە ژماردنی قامچیەکان،نەیدەتوانی هیچ قسەیەک بکات ،چیتر بەرگەی نەگرت ،کەوتە سەر زەوییەکە دەستی کرد بە گریان.ماوەیەکی پێچوو تا درکی بەوە کرد کە ئەوە تەنیا خەوێک بوو. لە ژوورەکەی چووە دەرەوە بەڵام خانووەکە ،ۆر ترسناک دیاربوو.چووە ژووری دانیشتنەکە و دەستی کرد بە خوێندنەوەی گۆڤار .بەڵام مێشکی بە سیناریۆی خراپ سەرقاڵ ببوو.دەیتوانی هەست بە کەسێک بکات کە لە تەنیشتییەتی یان لە پشتییەتی.بەم کاتە ستافەکە هەڵبستێنێت شتێکی باش نییە.هەوڵیدا وایدابنێ کە نۆها لە ژوورەکەیەتی بەڵام نەیتوانی.نەیزانی بۆچی بەڵام چووە ژووری نۆها.

ژوورەکە تاریک بوو ،هەرکە چووە ژوورەوە بۆنی نۆها پێشوازی لێکرد.بێ ئەوەی یەک چرکە بەفیڕۆ بدات لەسەر جێگاکە پاڵکەوت.بەشێکی ئەو دەیزانی کە نۆها نامۆ و جیاوازە.
تا ئێستا هیچ ئازارێکی نەداوە ،هێشتا ناتوانێت کە متمانەی پێبکا .هێشتا نا.بەڵام لە یەک شت دڵنیا بوو ئەویش ئەوەبوو تا لەگەڵ نۆها بێت کەس ناتوانێت ئازاری بدات.

خۆزگە لە بارودۆخێکی باشتر دەمناسی.
ئەوە کۆتا شت بوو کە بیری لێکردەوە پێش ئەوەی بچێتە دونیای خەونەکان.

بەیانی ،تاوەکو پاش کاتژمێر ۱۱ لە سەر جێگا مایەوە.دواتر چووە خوارەوە و سڵاوی لە خزمەتکارەکان کرد و چووە چێشتخانەکە بۆئەوەی شتێک بۆ خۆی ئامادە بکات.دواتر بڕیاری دا کە تەنیا قاوەیەک بخوات و ئەویشی بردە ژوورەکەی نۆها چونکە لە ژوورەکەی ئەو دیمەنی دەرەوە ناوازەتر دیارە.

"شازادەکەم لە کوێیە ؟"
سیدنی پرسیاری لە باوکی کرد.

"لە قوتابخانەیە دەخوێنێت."                                                                                                                                       باوکی وەڵامی سیدنی شەش ساڵەی دایەوە .                            
             
"بۆچی دەبێت بچێت بۆ قوتابخانە؟، هیچ شازادەیەک ناچێتە قوتابخانە، شازادەکەی من ناچێت."

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now