7

1.3K 289 135
                                    

بۆ ڕۆژی دواتر خەڵکێکی زۆر لە ماڵی بلەیک ئامادەبوون،
بۆ بۆیاغ کردن و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکە، سیدنی جۆی سەرقال کردبوو تەنها تا لەبیری بچێت ڕۆژی لەدایک بوونی نزیکە، کە خۆی کابوسێک بوو بۆی.

شەوێک مابوو پێش ئەوەی میوانەگرنگەکان بێن، لە ژووری ماریا دانیشتبوو نینۆکی قاچی بۆچاک دەکرد.کچەکانی تر قژیان لول ئەکرد یان ماسکیان دانابوو.
لەنێوان خۆیان قسەیان ئەکرد و پێئەکەنین.
قسەیان دەربارەی کەسە گرنگەکە دەکرد، بەڵام سیدنی گرنگی پێنەدا. زیاتر سەرنجی لەسەر قاچی ماریا دەدا بۆئەوەی هەڵە نەکا،چونکە دەیزانی ئەگەر هەڵە بکا ئەوە چی ڕوودەدا.

"من هێشتا باوەڕ ناکەم کە ئەو بە نیازەبێت." سارە لە خۆشیان هاواری کرد.

"گوێبیستی بووم کە ئەو کەسێکی زۆر سەرنجڕاکێشە، وە وەکو پیاوێکی بەڕێزیش، هەرگیز ناڵێت نا بۆ خاتوونی جوان" رۆسی کە ئێستا تەمەنی
٢٥ساڵە وتی.

"تۆ چۆن ئەو شتانە دەزانی" سارە ووتی بەپەرۆشەوە کە ئێستا تەمەنی
٢٢ساڵە.

" پێش دوو ڕۆژ لە گرینهەت بوو، ئانا قسەی لەگەڵ کردبوو، وە وتی کە کەسێکی قسەخۆشە، وە وتی زۆر سەرنجڕاکێشە. "ڕۆسی هەموو ئەو شتانەی بە خوشکەکانی ووت کە هاوڕێکەی پێی ووتبوو لەبارەی ئەو.

"ئەوە زۆر زۆر باشە، تا کەسێک بەو شێوەیە هەبێت" ماریا کۆمێنتی دا.

"من هیچ لام گرنگ نییە، تەنیا کەسێک لەم سێیەمان دەبێت، ئەو بەدەستبهێنێت"سارا وتی کاتێک بۆیاخەکەی دەستی وشک دەکردەوە.

پاش تەواوکردنی نینۆکەکانی قاچی ماریا، سیدنی بۆ چەند دەقەیەک وەستا، ئەگەر کچەکان شتێکی تریان بوێت.

" تۆ دەتوانی بڕۆیت، پورێ"
ماریا ووتی، وە کچەکانی تر پێکەنین.

" ئەوە هەرگیز کۆن نابێت"سارا لەناو پێکەنینەکانی ووتی.

"وە ئەوەش هەرگیز پیر نابێت" ماریا وەڵامی داوە.

سیدنی ژوورەکەی جێهێشت پاش ئەوەی ڕۆسی داوای کرد کە پۆشاکەکەی بۆ ئوتو بکات.

ئەو کارانەی کە دەبوو تەواو بکرێن پێش خەوتن یانیش ئەو کارەی کە بەیانی دەبێ تەواو بکرێت یەکەم جار لەناو مێشکی دەسوڕاییەوە.

سیدنی چوو بۆ ژووری ڕۆسی و کراسە شینەکەی دەرهێنا، ئەوکاتە بیری کەوتەوە کە ئالیس پێش چەند خولەکێک بانگی کردبوو، بۆیە بە خێرایی چوو بۆ لای.

کە چووە ژوورەکەی ئالیس، بینی کە دەگریت، سەرەتا تێنەگەشت، بەلام کە بینی جلەکانی کۆکردبووەوە. سەیری ئالیسی کرد.

"بمبورە" ئالیس ووتی، سیدنی بەبێ هەستی سەیری کرد.

دەیزانی کە ئالیس زۆر لاوازە بەوەی کە بتوانێت پارێزگاری لەو بکات.
بۆیە نەیدەویست ئالیس بەزەیی پێدابێتەوە، و چووە دەرەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now