24

1.6K 276 137
                                    

ئۆتۆمبێڵەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن، ئەویش بە بێدەنگی دانیشتبوو بیریدەکردەوە چیبکات.

ئۆتۆمبێڵەکە بە لای باڵەخانەی بەرز تێپەڕی کە زۆر ناوازە بوون، هەموو شتێکی شارەکە سەرنجی سیدنیان ڕاکێشابوو. وە لەگەڵ ئەوەشدا بیری دەکردەوە ئەگەر لە داهاتوودا لەگەڵ نۆها نەژیت چی بکات؟
بەردەوام قسە و کردارەکانی نۆهای بیر دەکەوتەوە.

بۆ ماوەی 25 خولەک ئۆتۆمبێڵەکە بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، لەو ماوەیەدا هەموو ئەو شتانەی بیرکەوتەوە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ڕوویدا.

یەکەم، ئەو هەرگیز نەیویستووە وەک هاوسەری خۆی قبوڵی بکا ئەگەر واشبکات ئەوە نۆها هەر وەک کچێکی گوناه و بێزارکەر دەیبینێت.
فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوتنە خوارەوە.

ئۆتۆمبێڵەکە لە گەراجێکی گەورە وەستا، پیاوێکی باڵا بەرز دەرگای بۆ سیدنی کردەوە.

"خاتوون میلەر"
شوفێرەکە ووتی.
ئەوە وای لە سیدنی کرد بە هۆش خۆی بێتەوە و لە ئۆتۆمبێڵەکە دابەزی.
پیاوەکە ڕێنوینی سیدنی کرد بۆ ژوورەکە و سیدنی لە دوای دەڕۆیشت و زۆر هەستی بە ترس دەکرد و دوعای دەکرد بێ کێشە بگاتە شوێنەکەی.

دوعاکەی قبوڵ بوو، پیاوەکە لە شوێنێک وەستا، ژنێکی ڕەشپێستی بینی کە لەناو پەنجایەکانی تەمەنیدا بوو.
"سوپاس، بۆئەوەی خاتوون میلەرت هێناوەتە ئێرە."
ژنەکە بە پیاوەکە ووت بە زەردەخەنەوە. لەوکاتەدا سیدنی چووە ناو ژوورەوە.

"با ژوورەکەت نیشان بدەم، شیرینەکەم یان پێش ئەوە هیچ خزمەتێکت نییە؟"
ژنەکە بە زەردەخەنەیەکەوە ووتی و سیدنیش بە زۆر خەندەیەکی کرد.

نەیدەزانی کە ئەوە کێیە و لە کوێ دەژی.
ئایا نۆها لێرە دەژی؟ ئەو ئافرەتە لەگەڵ ئەو دەژی؟
بە بیرکردنەوە لەو شتانە ژنەکە ڕێنوێنی کرد بۆ ژووری دانیشتنەکە و شەربەتێکی پڕتەقاڵی پێشکەش کرد. سیدنی بە زەردەخەنەیەکەوە ووتی.
"سوپاس."

"شایەنی نییە."
ژنەکە ووتی کە لەبەرامبەری لەسەر قەنەفەیەک دانیشت.

ژنەکە کە هەستی کرد سیدنی پشووی داوە دەستی بە قسەکردن کرد.
"من دکتۆر، سمیثم. دەتوانی بە جولی بانگم بکەی. من چارەسەرت دەکەم لەو ماوەیەی لێرە دەمێنیتەوە."

سیدنی بە سەرسامییەوە سەیری کرد نەیدەزانی بۆ چارەسەر دەکرێت.
"وە لە کاتی مانەوەم چ شتێکی تر دەکەی."
سیدنی ووتی.

"چەند ڕوتینێکی ئاسایی. دەزانم کە مانەوە لە نەخۆشخانە ماندووکەرە بەڵام لێرە باش دەبیت. "ژنەکە ووتی.
سیدنی قوڕگی وشک بوو، نەیدەزانی چی بووە تا چارەسەر بکرێت.
وە ئێستا شەوە و زۆر هەست بە ماندوویی دەکات.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now