20 P2

1.3K 272 49
                                    


"ڕێگام پێبدە پەچەکەت دادەمەوە."
جاسپەر ووتی و پەچە سپیەکەی داداوە.
لەوکاتەدا دەرگاکە کرایەوە دوو کچی دوانە کە سێ ساڵ بوون هاتنە ژوورەوە و سەبەتە گوڵێکیان لە دەست بوو.

"ئەوانە نەوە جوانەکانمن."
جاسپەر ووتی.

کچەکان لە دوای بوک گوڵەکانیان هەڵدەدا لەوکاتەی سیدنی چووە ناو کڵێساکە سەیری کرد کۆمەڵێک خەڵکی لێبوو.
بەڵام نەیدەتوانی کەسیان بناسێت. بەڵام دواتر کە چوونە پێشەوە پیاوێکی بینی کە چاوەڕێی دەکرد و بێ ئەوەی چاوی لەسەر لابدات سەیری دەکرد. بۆ ماوەیەک نیگاکانیان گۆڕیەوە. بەڵام سیدنی وایدەزانی کە ئەمە هاوسەرگیریەکی ساختەیە. وە ئەمە وایکرد کە ئاسودە بێت. سەری نزم کردەوە و بەردەوام بوە لە ڕۆیشتن بەڵام هێشتا دەیتوانی هەست بە سەیرکردنەکانی مایکڵ بکات کە بۆ یەک چرکەش چاوی لانەدەبرد.

لەولاوە، نۆها سەیری سیدنی دەکرد کە دێتە ناو ژیانیەوە، ئەوە یەکەم جار نییە کە کچێک بناسێت بتوانێ کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەی بکات، ئەو هەستەی کە بۆ قژ سوری هەبوو زۆر دیار بوو.
بەڵام ئەوجارەیان بە مێشکی ئەم یارییە دەکات، سیدنی هەرگیز نابێت بزانێت کە کاریگەری لەسەر ئەو هەیە.
ئەو دەشارێتەوە لەم دونیایە، بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێ ئازاری بدات. هەرگیز متمانەی پێناکات، ئەگەر سیدنی نەشتوانێ خۆشیبوێت ناهێڵێت کەسی تری خۆش بوێت.

کە سیدنی لەبەرامبەری وەستا، نۆها سەیری قەشەکەی کرد بۆئەوەی ئاهەنگەکە دەست پێبکات.

قەشەکەش پێی ڕاگەیاندن کە بۆچی لێرە کۆبونەتەوە. پاش 55 خولەک لە وتارە درێژەکەی پرسیاری لە بوکەکە کرد.

"خاتوون میلەر، تۆ نۆها میلەر بە هاوسەری خۆت قبوڵ دەکەی بۆئەوەی لەگەڵت بێت لەو ڕۆژانەی کە دێنە پێشت، ئەگەر باش بوون یان خراپ، ئەگەر دەوڵەمەند بوون یان هەژار، ئەگەر تەندروست بوون یان نەخۆش، بۆئەوەی یەکتریتان خۆشبووێت تا مردن؟

سیدنی نەیتوانی چیتری گوێ لێبێت کە گوێی لە یەک وشە بوو. نۆها میلەر،
ئەو نۆها میلەری بینیوە، ئەوە نۆها نییە. بەڵام دواتر هەناسەیەکی هەڵمژی.

ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەم هاوسەرگیرییە ساختەیە، بۆیە کە قەشەکە قسەکانی تەواو کرد بێ ئەوەی یەک چرکەش بەفیڕۆ بدات ووتی.
"بەڵێ"

دەنگی ڕوون بوو بەڵام هەناسەیەکی لەگەڵ دایەوە، ترس دەستی بەسەرداگرتەوە دەترسا ئێستا پلانەکەیان تێکبچێت، ئەو جارەیان قەشەکە ڕیی کردە نۆها و هەمان پرسیاری لێکردەوە.

نۆها میلەر، تۆ سیدنی بڕاون بە هاوسەری خۆت قبوڵ دەکەی بۆئەوەی لەگەڵت بێت لەو ڕۆژانەی کە دێنە پێشت، ئەگەر باش بوون یان خراپ، ئەگەر دەوڵەمەند بوون یان هەژار، ئەگەر تەندروست بوون یان نەخۆش، بۆئەوەی یەکتریتان خۆشبووێت تا مردن؟"

نۆها بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو، ئەمە وای لە سیدنی کرد سەیری بکات. کە بینی سەیری ئەو دەکات. سیدنی هێشتا شڵەژاو بوو کە نۆها دەستی گرت و بێ ئەوەی چاوی لەسەر لاببات ووتی.

" من نۆها میلەر، سیدنی بڕاون وەک هاوسەری خۆم قبوڵ دەکەم، بۆ ئەوەی لەگەڵی بم و باوەشی پێدابکەم، لەو ڕۆژانەی کە دێنە پێشمان، ئەگەر باش بوون یان خراپ ئەگەر بووین یان هەژار، ئەگەر تەندروست بووین یان نەخۆش، وە خۆشم دەوێت تا مردن جیامان دەکاتەوە"

بە شێوەیەک ئەو شتانەی ووت کە تەنانەت سیدنیش نەیدەتوانی سەیری نەکات. دەنگی زۆر قوڵ بوون کە وای لە سیدنی کرد بێ جوڵە بمێنێتەوە.

ویستی دەستی لاببات بەڵام نۆها ئەڵقەیەکی دەرهێنا و لەدەستی کرد. سەیری ئەڵقەکەی کرد، زۆر شت دەربارەی ئەڵقە نازانێت بەڵام گران و گرانبەها دیاربوو.. ئەوە پلانە سیدنی، دەبێت پلان بێت.

لەوکاتە گوێی لە جاسپەر بوو قوڕگی پاک دەکردەوە، بینی ئەویش ئەڵقەیەکی تری پێشکەش کرد، ئەڵقەکەی لە جاسپەر وەرگرت بەڵام هەستی بە باشی نەدەکرد.

دەستی دەلەرزی و سەیری مایکڵی کرد دەستی ڕاگرتووە بۆئەوەی ئەڵقەکەی لەدەست بکات. هەستێکی زۆر گەمژانەی هەبوو، وا هەستی دەکرد کە بە ڕاستی هاوسەرگیری دەکەن، بەڵام بەڵێ ئەوە گەمژانە بوو چونکە ئەوە بەشێکە لە پلانی هەڵاتنەکە.

هەرکە تەواو بوون لە گۆڕینەوەی ئەڵقەکان، پیاوە پیرەکە دەستی پێکردەوە.

"بوک و زاوا بەهۆی ئەو وشانەی کە وتتان و ڕازیبوون بە یەکتری، وە بەهۆی ئەوەی لە پێش خودا سوێندیان خوارد، وە بە گۆڕینەوەی ئەڵقەکان مایەی خۆشحاڵیمە تا بە ژن و مێرد لە قەڵەمتان بدەم.

ئێستاش دەتوانی بوکەکەت ماچ بکەیت.!"

کە سیدنی گوێی لەو وشەیە بوو چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە و نۆهاش بێ ئەوەی یەک چرکە بەفیڕۆ بدات پەچەکەی لادا و ماچی کرد، سیدنی لەوکاتەدا زۆر شڵەژاو بوو ویستی کە بچێتە دواوە بەڵام نۆها بە قۆڵە بەهێزەکانی باوەشی پێداکردبوو کە نەیدەهێشت هیچ جوڵەیەک بکات.  بە بەهێزی چاوەکانی داخست بوو کە گوێی لە دەنگی زەنگی کڵێساکە بوو.









☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎☕︎

بۆ هەر هەڵەیەک ئاگادارم بکەنەوە.

هیوادارم بە دڵتان بێت.

Luv u all

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️On viuen les histories. Descobreix ara