8

1.2K 268 113
                                    

Sydney's POV
بەیانی کە هەڵسام، دیسان لەوێ بووم، چۆن؟!! هەوڵمدا دەرگاکە بکەمەوە بەڵام نەمتوانی، هەروەک ئەو ڕۆژە.
ئەو ڕۆژە ویستی وا لە من بکات بە زۆر دەرگاکە بکەمەوە بەڵام نەمتوانی.
تاکە جیاوازی لەگەل ئەو ڕۆژە ئەوەبوو کە ئەوی لێنەبوو، من بە تەنیا بووم لە ئۆتۆمبێڵەکە. دەستم کرد بە گریان هاوارم کرد باوکە، ڤی.!
نەمدەتوانی هەناسە بدەم. هیچ هەوایەک نەبوو. هەوڵم دەدا هەوا هەڵبمژم. سەیری کورسی دواوەوەی ئۆتۆمبێڵەکەم کرد داپۆشرابوو بە خوێن. هیچ کەسێکی لێنیە ئەم خوێنە لە کوێ هاتووە، سەیری پێشەوەم کرد لە ئاوێنەکە بینیم کە ڕوخسارم هەمووی بە خوێن داپۆشرابوو. هەستم بە ئازار نەدەکرد بەڵام خوێنێکی زۆر لەسەر ڕوخسارم بوو..
ویستم بە کراسەکەم خوێنەکە بسڕمەوە، لەوکاتە زانیم کە توشی خوێنبەر بوون بوومە.
لوت و نیوچەوانم خوێنی لێدەچۆڕا.
ئەوە خوێنی تۆیە لە دواوەوە.
دەنگەکەی ناخم ووتی.
سەیری پشتەوەم کرد بۆئەوەی بیبینم، "ئەوەتاییت"
ووتی، و وە ویستی کە قۆڵم بگرێت تا بۆ دواوە گەڕامەوە و لەهۆش خۆم چووم.

چاوەکانم بە خێرایی کردەوە، وە هەڵسامەوە لەسەر جێگاکەم، ئەو قۆڵەم گرت کە ویستی بیگرێت.
بەڵام، لەلایەکی ترەوە دەمزانی ئەوە کابوسێکە وەک هەموو شەوەکانی تر.
دەمتوانی هەست بە ترپەی دڵم بکەم وەک ئەوەی لەناو ژوورەکە دەنگ بداتەوە.
سەرم لەناو دەستەکانم دانا بۆئەوەی خۆم هێمن بکەمەوە، کە ئەوەش ئیشی ڕۆژانەم بوو.
دەزانم کە هیچیتر ناتوانم بخەوم، نەوەک دیسان بچمەوە ئەوێ.

"گاڵتە لەگەڵ کێ دەکەی سیدنی؟ چەند ڕۆژێ تر دەبێت لەگەڵی بژیت" وا هەستم دەکەم دڵم تێکەل دەبێت، بۆیە ڕام کردە گەرماوەکە و خۆم بەتاڵ کردەوە.
زۆر هەستم بە ماندووی دەکرد، کە سەیری ئاوێنەکەم کرد، بینیم چەند لاواز دەردەکەوم.

زۆر لاوازتر بوومە و نازانم لەو ڕۆژەی دوایدا چەند کیلۆم داناوە، ئەو خەیاڵانە وام لێدەکەن هەمیشە دڵم تێکەڵ بێت.

٢٠خولەکی مابوو زەنگەکە لێبدات، پەنجەرەکەم کردەوە بۆئەوەی هەوایەکی پاک وەرگرم.
ژوورەکەمزۆر تاریک بوو بەڵام چاوەکانم لەگەڵ تاریکیەکە ڕاهاتبوون.
دەنگی پرخەی ئالیس ژوورەکەی پڕکردبوو.
ئەو ژنەی پێکەوە لە یەک ژوور بووین.

ئالیس درۆی کرد، ئەو هیچی من نییە، تەنها کە هاتمە ئێرە بەخێرهاتنی کردم.
خۆشم ویست و متمانەم پێکرد، بەڵام ئەو ڕۆژەی کە نەهات بۆئەوەی پارێزگاریم لێبکات. زانیم کە هیچ نیم بۆی.
بەڵام ئەو کەسەی لە هەمووان زیاتر ئازاری دەدام ڤیڕۆنیکا بوو.

ئەو خوشکی من بوو، دەبایە پاش کۆچی باوکم بیپاراستبام.
ئەو شتەت بۆ دەکەم کە باوکت بۆی کردم.
وشەکانی لەناو مێشکی دەنگی دەدایەوە.
تەنانەت بیرکردنەوەش دەربارەی وام لێدەکا بگریم.
هەوڵمدا دەستم لەسەر دەمم دابنێم بۆئەوەی ئالیس هەڵنەستێ، ئەو ڕۆژێکی درێژی لە پێشە.
سەیری ڕوخسارە چرچ بووەکەیم کرد، ئەو زۆر پیرە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now