11

1.2K 285 281
                                    

چاپتەری یازدەیەم

نازانم بەڵام لەبەر هەندێ هۆکار ئەو شوفێرەم خۆشناوێت، مایکڵ، دەشزانم کە ئەو هیچ قسە یان شتێکی خراپی نەکردووە کە ئازارم بدات. بەڵام شتێک لە ناخمەوە پێم دەڵێ کە دەیەوێ ئازارم بدات. هیوادارم ئەوە کۆتا جار بێت کە بیبینمەوە.

لەوکاتەی مایکڵم بینی، خەریکی هەڵگرتنەوەی کامێرایەکەی بوو، ئەو بەهێز دیارە.

ئەو ئازارت دەدات سیدنی، ڕاکە، ڕاکە، ڕاکە.

دەنگێک هاواری بەسەردا کردم کاتێک قاچەکانم بەرەو ئەو هەنگاوی دەنا.

زۆر بیرمەکەوە سیدنی ئەوە زۆر نییە، تەنها بڕۆ و قاوەکەی پێبدە. تۆ دەتوانی.
بەخۆمم ووت.

٥٠پێ لێی دوور بووم کاتێک هەستم کرد سەیرم ئەکا، لە شوێنی خۆم وەستام و جەستەم دەلەرزی. زۆر هەوڵمدا قاچم بجوڵێنم بەڵام نەمتوانی، وە ئەویش بەردەوام بوو لەسەیرکردنم.

ئەو ئازارت دەدات ڕاکە سیدنی ڕاکە.

هەستم بە سەرسوڕان دەکرد.

"سیدنی، سیدنی تۆ باشی؟"
سەیری لای چەپم کرد بێنم بینی، ئەو چەند شتێکی دەوت، بەڵام گوێم لێ نەبوو.
هێشتاش هەستم دەکرد کە سەیرم دەکا. قاوەکەم بەخێرای دا بە بێن و بەرەو چێشتخانەکە ڕامکرد.

بێن یەکەمجاری نەبوو ئەو ڕەفتارە سەیرانەی من ببینێ. ئەو لێم تێدەگەشت. وە دەشمزانی بۆم پەردەپۆش دەکا. من هەمیشە نامۆ ڕەفتار دەکەم، بێجگە لەوکاتانەی باوکم لە ژیانا دابوو، بەڵام پاش ئەوە ڕێک وەک ئەوەی هەمیشە ترسێکی شاراوە لە ناخم هەیە.

کە چوومە چێشتخانەکە ئالیسی لێبو کە منی بینی بە خێرایی بەرەو ڕووم هات.

"هەموو شتێک باشە سیدنی، ڕەنگت پەڕیوە"
ئالیس ووتی لەوکاتەی هەموو شتەکانی دانا و بەرەو ڕووم هات.

"من باشم.... هیچ نەبوو"
من زۆر کەم قسە دەکەم بەڵام کە قسەیەکیش بۆ دەکەم گوێم لێدەگرێت.

بۆ ساتێ وەستا و دواتر گەڕایەوە سەر کارەکەی، ئەوە ئەو شتەیە کە دەمەوێت لێی ببینم لە هەموو بارودۆخێکدا.

دەستەکانم بە پانتۆڵەکەم سڕییەوە و سەیری ئەو کونەی کراسەکەم کرد بروانکەکەم پۆشی و کونە بچوکەکەشم شاردەوە. دەستم کردەوە بەکارکردن.

دەنگێکی چاوەڕوانکراو هات، وەک هەمیشە ئیزابێلا بوو داوای شتێکی دەکرد، سەیری ئالیسم کرد، ئەویش سەرقاڵی بیرکردنەوەکانی بوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now