57

909 195 60
                                    

Unedited

واهەست دەکەم یەکەم جارە ئەو چیڕۆکەی دەخوێنمەوە 😹😹

****************

"زۆر دڵخۆشم کە لەکۆتاییدا توانیم چاوم پێت بکەوێتەوە، خاتوون میلەر."
ڕیشی تاشی بوو و قژی بۆ دواوە بردبوو. کەسایەتیەکەی وەک پێشتر بوو کە لە تەمەنی خۆی قۆزتر دەردەکەوت. وەک پێشتر.

سیدنی سەیری ویڵەکانی کورسیەکەی کرد بۆ چەند چرکەیەک پێش ئەوەی دووبارە بپرسێتەوە،

" چیت لێ بەسەرهاتووە؟.. بۆچی درۆت لەگەڵ کردم؟"
نەیتوانی خۆی بگرێت و پرسی، ئەو زۆر بەداخ بوو بۆی، بەڵام زیاتر بەزەیی بەخۆیدا دەهاتەوە.

"هیچ ڕێگایەکی ترم نەبوو.."
هەوڵیدا ئەو ڕستەیە بڵێت وەک ئەوەی هەست بە ئازارەکانی سیدنی بکات.

"دەبایە پێت بگوتبام ، منداڵەکانم لە ژیانن، نۆها لە ژیانە... "

" ئەوە تۆ بوویت کە گوتت منداڵەکانم لە دەستداوە، ئەوە تۆ بوویت کە باوەڕت کرد بەڕێز میلەر مردووە."
جاسپەر دەستی کرد بە بەرگری کردن لەخۆی، بەڵام سیدنی بەخێرایی قایل نەبوونی خۆی نیشان دا.

"ئەوەی من باوەڕم پێی هەبوو ڕاست نەبوو! تۆ دەبایە ئەوەت پێبگوتبام.... ئەو کەسە... "
دەنگی سیدنی لەناو قوڕگی گیربوو، لەکاتێکدا فرمێسک بەدزی لەچاوەکانی دەهاتە خوارەوە بەهۆی توڕەییە زۆرەکەی.

"ئەو کەسە وایکرد گوێم لە گریانی منداڵەکانم بێت پێش ئەوەی بێدەنگیان بکات بە مردن. "
سیدنی هاواری کرد و جاسپەر هەوڵیدا قسە بکات، بەڵام سیدنی نەیهێشت و بە تۆنێکی بێهیوایی گوتی،
"من باوەڕم پێکردیت... بەڵام تۆ فێڵت کرد... تەنانەت پاش ئەوە سەرزەنشتم نەکردیت بەڵام ئەوەی تۆ لەبەرامبەرت دا کردم؟ "
سیدنی پرسی، جاسپەر بێدەنگ مایەوە.. سیدنی بەردەوام بوو.
"تۆ هێشتت باوەڕم وابێت کە بۆماوەی پێنج ساڵ  منداڵەکانم لەدەستداوە. بۆماوەی پێنج ساڵ خەمم خوارد. بۆماوەی پێنج ساڵ ئەوان ئازارێکیان دەچەشت کە شایەنی نەبوون. "

" پێم گوتی کە ئەوان دەهێنم. پێم گوتی تا لەگەڵ من ڕابکەیت. وە خاتوون میلەر ،تۆ ئەم هەلەت لەدەستدا. بەڵام کە منداڵەکانت پارێزراو بوون کەس نەیدەتوانی تۆ لەو شوێنە دووربخاتەوە..... وە کە لوسیفەر منداڵەکانی لەدەستدا، بە ئەنقەست وای نیشان دا کە ئەوانی کوشتووە.

"تۆ دەبایە منت ڕزگار بکردبایە."
سیدنی ناڕەزایی دەربڕی.

"من گوللەیەکم پێکەوت بەهۆی پاراستنی دوانەکان.... ڕێک بەناو بڕبڕەی پشتم."
جاسپەر ووتی و عارەبانەکەی نیشان دا.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now