Day35

1.9K 351 236
                                    

بەبێزاریەوە لەشوێنی خۆی دانیشتبوو
دەستەکانی خستبووە ژێر چەناگەی بەهێواشی چاوەکانی دادەخران و دەکرانەوە
تەنانەت مێشکیش میوانی نەبوو
لێوەکانی لێک ئاڵاندبوو خەو بەتەواوی بێهۆشی کردبوو .

"ئــــــێرە شــــــوێنی خــــــەوە"
بەدەنگی توڕەی بەخێرای بۆکسی کێشا بەمێزەکەی بەردەمیدا چاوەکانی بەتیژی لەکاردانەوەکانی ئەوی دەڕوانی

چاوەکانی تا دوائاست کرانەوەو بەخێرای چوو بەئاسماندا لەترسی ئەو دەنگەی کەبیستی
دەستەکانی لەسەر دڵی دانا بۆ هەست کردن بەو لێدانە خێرایانەی کەخەریکە دەیکوژێت .
بەچاوبزیەوە لەوەی بەردەمی ڕووانی کاتێک زانی هۆکارەکەی ئەوبــــــوو
ئێستا بەقەت دۆزەخ دەیەوێ بیکوژێت
بەڵام چــــــیی دەبێ ئەو ڕەفتارانە لەمێشکی لابات گەر بیەوێ ئەو و مافیای وەرگرێت

جەنگکووک فیزەی دەکرد بەشێوازی کاردانەوەکەی
ئەو بەڕاستی چێژ لەڕابواردن دەبینیت بـــەو

"سەروشکڵت چــــــەند ناشرینە "
بەدەنگێکی گاڵتەجارانە وتی و لەژێر لێویەوە پێدەکەنی

"هیچ هەزەلی نەبــــــوو"
جێسی بەساردی وتی و لەشوێنی خۆی دانیشـــت

جەنگکووک سەریسوڕمابوو لەڕەفتارەکانی
هەمیشە جێسی قسەو کاردانەوەی خۆی دەبـــێت چۆن هیچی نەوت .
سەری بادا و پاشان لەوێ ڕۆیشـــت

جێسی هەناسەی ئاسودەی دایەوە
"هـــــــــششش خۆ مردم نەفرەتی"
پەرداخە ئاوەکەی هەڵگرت و خواردیەوە

"ئــــــێ جێسی چۆن ئەوەندە بەتوانابوویت تەنها بەدووڕۆژ ڕەفتارت گۆڕی واهــــــ من ڕێک دەڵێی ئاوم هەر ڕوژەو لەبەرگێک دەتوانم بەشداری لەدراما بکەم
نمایشەکەم ناوازەدەبێت "
بزەیەکی کرد و خەریکی چەند فایلێک بوو
کەجەنگکووک لەبەردەمی داینابوو.

.........

شــــــەو تا دەخەوت بیری دەکردەوە
کەئایا ڕاستە ئەو نمایشێک ئەنجام دەدات و ڕەفتاری خۆی گۆڕیوە تەنها لەپێناو جەنگکووک ؟
ئایا ئەمە خۆشەویستی ڕاستییە !
چی گەر جەنگکووک بزانێت !
چــــــی گەر من بۆ هەمیشەی نەتوانم وا ڕەفتاربکەم ؟
بۆ ئەمە دەکەم !ئەی چــــــی دەربارەی بابەتی مافیابوونم ؟! هەستئەکەم سەرم ژان دەکات ناتوانم هیچ ڕێک بخەم هەموو ڕۆژ پلان دادەنێم بەڵام دوبارە تێکدەچنەوە.سی و پێنج ڕۆژە لەناو مافیام بەڵام کوا مافیا ؟! هەستئەکەم چیرۆکەکەم بۆتە دراما و فیلمی ڕۆمانسی و ئەشــــــق ؟

*ئەمەوێ لەگەڵ دایــــــکم قسەبکەم تا قســـەم بۆ بکا پێویستم بەوە تۆ قسە لەگەڵ کێ دەکەی ؟*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang