Day51

1.8K 328 269
                                    

تــــــەواوی شــــــەو جەنگکووک نەخەوتبوو
جێسی و کوڕەکان خەوتبوون
جەنگکووک تەنها لەسەر قەنەفەکان دانیشبوو .بیری دەکردەوە چــــــۆن و چی بـــکا  بەهیچ جۆرێک ئازاری جیمین لەدڵی دەرناچێــــــت .

زەردەپەڕی خۆر خۆی دەرخســـتبوو
ڕۆژی ڕووناکــــــی هێنا .
جەنگکووک لەبێزاریــــــدا هەستا و دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانــــــی لابـــرد .

تایهیـــۆنگ بەخەبەرهــــــات لەبەر ئەو دودڵیەی توشی بوبو .
بەرەو چێشخانەکە ڕۆیشت تا کەمێک ئاو بخوات
جەنگکووکی بیـــنی
"تۆ نەخەوتووی ؟! "
تایهیۆنگ پرسی لەکاتێکدا ئاوی دەخواردەوەو سەیری جەنگکوکی نەکــــــرد

"خــــــۆت باشتر ئەم ناسیـــت"
جەنگکووک بەبێزاریەوە وتی

"پێویســـــــــتە بەرگەبگری"
تایهیۆنگ وتی و پەرداخە ئاوەکەی لابرد و بەرەو ڕووی جەنگکووک وەســــــتا

"تۆ چیت هاا ؟! بۆ هێندە خەم ساردی !؟"
جەنگکووک چاوەکانی ئاگری تیادەبینرا بەرامبەر هەست ساردی هاوڕێیەکەی .بەهاوارەوە وتی یەخەی تیشێرتەکەی تایهیۆنگی توند گرتبوو .

جاکــــــ لەدەنگە دەنگی ئەوان هەستا  بەبیجامەو قژە تێکچو و چاوە خەواڵوەکانی ، تەنها دەیتوانی ڕابکا و بەئاڕاستەی دەنگەکە بڕوا .و بەپەلە ڕۆیشـــتە لایان و لەبەینیاندا وەستابوو هەردوو دەستی بەدژی ئاڕاستەی یەکدا و بەڕووی هەردوکیاندا گرتبوو تا لێیان دوربخاتەوە .
"ئــــــەمە بوەستێنن، ئێوە شێت بوون !"
جاک بەهاوارە بەسەر هەردوکیاندا قسەی کرد بەڵام ئەوان هێشتا دەستیان لەیەخەی یەکتر بەرنەدەدا.

جێــــــسی لەخەوێکی قوڵی ناخۆشدابوو .
کاتێک خۆی و جاک و تایهیـــۆنگ و جیمینی دەبینی لەناو ئاگرێکی زۆردا .
تەواوی جەستەی ئارەقی دەکرد .
بەهاواری دەنگی خۆی خەبەری بۆیەوە
دەستی خستە سەر دڵی و هەناسەکانی وای دەکرد
سنگی بەرزو نزم بکا و جەستەیەکی ئارەقی هەبـــێت .
نیگەرانیەکی زۆری پێوە دەرکـــەوت .
"ناکـــــــــرێ !  نابێ !  ئەوە چ خەوێکە .!"
بەپەلە سەرچەفەکەی لەقاچەکانی لێکردەوە و دڵنیابوو لەوەی گوێیەکانی بیسەری چەند دەنگێکی ژاوە ژاوبوو
بەخێرای بەپلیکانەکاندا هاتە خوارەوە بێ گوێدانە ئەوەی جلەکانی نیمچە ڕووتن .
لەسێیەم پلیکانەی کۆتا هەنگاوی بۆ خوارەوە جەنگکووک و ئەوانی بینی .کەدیاربو لەشەڕدان .
دەستێکی ئاسودەی لەسەر دڵی دانا، بەڵام هەر زوو بەخێرای ڕۆیشتە لایان و هەوڵیدا جەنگکووک بگرێت و جاکیش تایهیۆنگی دوردەخستەوە .

"چــــــۆن دەکرێ بەو جۆرەبن ؟!"
جاک وتی لەکاتێکدا هەر چواریـــان دانیشبوون

"ئەو دەستی پێکرد"
تایهیۆنگ وتی و بەچاوێکی توڕەوە سەیری جەنگکووکی کرد

"بەسە خۆ منداڵ نین !"
جێسی کەمێ دەنگی بەرزکردەوەو لەتایهیۆنگی ڕوانی بەئاماژەی بێدەنگ بوون .

"بــــــەس نییە ،  جیمین مرد . وەئێستاش ئێمە لێرە دانیشتوین دەخۆین و دەخەوین لەسایەی ئێوەوە خۆمان زیندانی کردووە"
جەنگکووک بەتوڕەیەوە هەستاو بەپەنجەی ئاماژەی قسەکانی بۆ جێسی و جەنگکووک بوو .

"بــــــۆچی ئێمە !؟ تۆش بەژداربووی ! کێ پلانی دانا !! هاا"
جێسی هەستایە سەرپێ و ڕووی لەجەنگکووک کرد بەهاوارەوە

"لەسەرخۆبـــــــــن."
جاک بەهێمنی وتی
هەریەکە لەجێسی و جەنگکوک بەبێزاریەوە دانیشتن

"جەنگکووک تۆ گەورەی ئێمەی ! بەڵام هەست ئەکەم وەک منداڵ ڕەفتار ئەکەی نەک بەڕێوبەرێکی مافیا"
جاک وتی و بەتیژی لەجەنگکووکی ڕوانی
بەڵام جەنگکووک هەر بێدەنگبوو
بۆیە دوباره جاک قسەی کردەوە .تا جەنگکووک وشەیەک بڵێ
"تـــــــــاکەی بێدەنگ دەبیــــــت !  دەتەوێــــــت لێرە بمرین !؟ دەبێ تا چەندێکی تر خۆمان بشارینەوە ؟!
کاتی ئەوە هاتــــــووە ئیتر زاڵ بین  و ببینە گەورەتریـــن مافـــــیـــا"
جاک بەتوڕەی و وتی و هەستایە سەرپێ تەواوی جەستە و ئاماژەی چاوی لەسەر جەنگکووک بوو
ئێستا کاتی بێهیوابونی نیــــــە و گروپ بەبێ سەرکردە هیـــچ نییە . دەبێت وابکا جەنگکووک بگەڕێتەوە لەو سەر لێشێواییە .

جەنگکووک و جێسی و تایهیۆنگ سەیری جاکیان دەکرد .
جەنگکووک لەو پەڕی بێهیواییەوە کەوتەوە ناو خەیاڵەکانی بۆ لەناوبردنی چەپەڵە مافیاکان
بەخێرایــــــی هەســـتا و کەوتە قســـەکردن .
"لەئەمڕۆوە ئێمە چیــــــتر گروپی مافیایەکی بچووک نین . کە وەک سەگێکی بچووک مامەڵەمان لەگەڵ بکـــەن . لەمڕۆوە مەشقێکی تەواو ئەنجام دەدەیـــن تا بتوانین زاڵبین بەسەر ئەواندا"
جــــــەنگکووک وشەکانی دەربڕی وای کــــــرد هەر یەکە لە ئەوانەی دەوروبەری هیوایان بگەڕێتەوە .

جێسی بەوپەڕی دڵخۆشیەوە لەجەنگکوکی دەڕوانی
ئەوە ئەو جەنگکووکەیە کەجێســـی دەیەوێ .

بەڵام کردنەوەی دەرگاکە هەموانی شۆک کرد
بەجــــــۆرێک هەموویان بەئاڕاستەی دەرگاکە لایـــان کردەوە .

"پێــــــم وایە لەکاتێکی گونجاودا هاتم ، وانیە بەڕێز جەنگکــــــووک .!؟"

*هەمیشە خراپەکاری هۆکاری هەیە ؟! ئەی بۆچی من خراپەکارم !؟*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبـــــــــێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now