Day21

2.1K 392 84
                                    

تەواوی دوێنێ ئاگاداری بووم بەڵام ئەو زۆر ڕەق بوو وەک ئەوەی بیەوێ بمکوژێ یان من هۆکاری کێشەکانبم
بەیانی زوو هەستام چەند جارێک لەبەردەم قادرمەکان دەچومە پێشەوەو و دەگەڕامە دواوە دەمویست بچم و لەتەندروستی دڵنیابم بەڵام ڕەقیەکەی دوێنێ وای دەکرد نەچم
دەستەکانم توند گوشی و هەنگاوم نا بەرەو دواوەو ڕۆیشتمە گەرماو و خۆم شت و خاولیەکم لەخۆم ئاڵاند  پاشان گەڕام بۆ شتێک لەسەلاجەکەدا تا بیخۆم .

"ئۆففف بۆ هیــــــچ نییە"
بەبۆڵەوە جێسی وتی و دەرگای سەلاجەکەی توند داخست

"دەچم تا ئەو گەمژەیە هەڵنەساوە شتێک لەسەلاجەکەیدا دەبەم "
بەڕێکەوت بۆ خوارەوە پاشان بەهێواشی هەنگاوی ناو دەرگای سەلاجەکەی کردەوە بەدڵخۆشیەوە پەنیرێکی دەرهێنا و سەیری دواوەی کرد
"ئۆهـــ  هەڵنەستاوە هێشتا"
دەستی خستە سەرسنگی و هەناسەی دڵخۆشی دا و بەقادرمەکان دەچوە سەرەوە تا دەنگێکی گڕ وای کرد لەجێی خۆی بوەستێت.

"تۆ چیت دەکرد لەخوارەوە بەم جلانەوە هاااا"
جەنگگوک وتی کاتێک لەدواوە لەجێسی دەڕوانی لەکۆتای پلیکانەکاندا،  دەستێکی گرتبوو بەشانیەوە.

جێسی ئاوڕی دایەوەو سەیری چاوی جەنگکوکی کرد
"دزیم کرد ...ئەمەم دزی"
جێسی وتی و بەدەستی پەنیرەکەی بەرزکردەوە

"مشکی بچووک"
جەنگگوک وتی و بەفیزەوە پێکەنی

"هێییی من بچووک نیممم چەند جار بڵێم من بەقەد تۆم"
جێسی وتی بەهاوارەوەو بەرەو ڕووی جەنگکوک چوو

"دیارە تۆ بەس ئەتەوێ پێت بڵێن سەرنجڕاکێش،بـــۆیە ئێســـتا بەو جلانەوەیەت ؟!"
جەنگکوک بزەیەکی کرد و  لێی نزیکدەبۆوە و جێسیش دەچوە دواوە تا پشتی بەر کورسیەکە کەوت و کەمێک نوشتابۆوە جەنگکوک زۆر لێی نزیکبۆیەوە وای دەکرد زیاتر جێسی بنوشتێتەوە بەپشتی کورسیەکەدا
لەناکاو جەنگگوک هەستی بەئازار کرد لە شانیدا
"نەفرەتـــ ئاهـــ"
وتی و دەستی گرت بەشانیەوەو کەمێک لاربۆیەوە
جێسی خێرا چووە لای بەساردی وتی
"بابتبەمە ژورەکەت "
چووە ژێر باڵی جەنگکوک و یارمەتیدا تا چووە سەرجێگەکەی پاشان ڕۆیشت بەساردی 
دواتر خۆی نانی خوارد و خۆی گۆڕی

"من دەچمە دەرەوە هیچت ناوێت "
جێسی وتی کاتێک خەریکی جانتاکەی بوو لەژوری جەنگکوک

"بەبێ تای ناچیتە دەرەوە تێگەیشتی"
جەنگکوک وتی و ویستی هەڵسێ

"باشە پێویست ناکا هەڵسی من ئەو دەبەم خەمت نەبێ ڕاناکەم"
جێسی بەتوڕەی وتی و ڕۆیشت
جەنگکوک کەمێک بەشێتیەکەی پێکەنی و ددانەکانی دەرخست وەک کەروێشک. خۆشی نازانێ بۆچی ؟ .

*تۆش لەناختدا چ خراپەکاریەک هەیە؟ دەتەوێ چی بگۆڕی لەخۆتدا *


.
.
.
.
بـــەردەوام دەبێـــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now