Day88

1.6K 314 239
                                    

جێســـی بیری لەڕوداوەکانی دوێنێ دەکردەوە لەبەردەم ژوری جۆنگکووک وەستابوو دەستی بەدەســـکی دەرگاکەوە دودڵبـــوو لەچونە ژورەوە ئەم یەکەم جارە جێسی لەژیانیدا ڕوبەڕووی دودڵی دەبێـــتەوه ،
بێگومان چەنێک بتەوێت بەئەزمونەکانی ژیان تێنەپەڕیت و گوێیان پێنەدەیت و خۆت لەگێلی بدەیت لێیان ئەوا ناتوانی دەربازت بێـــت چونکە واتای ژیان بۆ خۆی بەواتای ئەزموونکردن دێـــت هیچ ڕێگایەک نییە بۆ دەرچونت.

لەناکاو دەسکەکەی داگرت بۆ خوارەوەو خۆی کرد بەژوردا لەیەک چرکەداو بەخێرای دەرگاکەی داخست.  لەشوێنی خۆیەوە توشی سەرسوڕمان هات هەر کەشێواوی ژورەکەی بیـــنی !
چاوی بەهەموو شوێنەکاندا دەگێڕا.
جۆنگکووک تەنها لەلای پەردەکەو لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد و دەستەکانی لەگیرفانی پانتۆڵەکەبـــوو.
هێدی هێدی جێسی لەنزیک بونەوەی ئەو هەنگاوی دەنا هەتا لەناکاو وەستا کاتێک مۆبایلی جۆنگکووکی لەسەر سیسەمەکە بیـــنی !
لەدوورەوە دیاربـــوو وێنەیەکی  لەسەرە دەستەکانی بەبێ بیرکردنەوە مۆبایلەکەی هەڵگرتەوە هەر کەوێنەکەی بیـــنی بەسەرسوڕمان و تێنەگەیشتنەوە لێی ڕوانـــی .

جەنگکووک بەهەموو ئەوانەی کەلەپشتی ڕویدەدا ئاگایاربـــوو بۆیە لەجێی خۆی و بێ ئەوەی ئاوڕبداتەوەبۆی وتی
"ئـــەوە بـــرا بچوکمە! "
ئێســـتا نهێنیەکـــی گەورەی بۆ جێسی درکاند لەژیانی تایبەتی

جێسی کەوتە پرسیارگەلێکی زۆرەوە
ئایا جۆنگکووک خێزانی هەبووە؟

هێدیتر نزیکبۆوە بەدەموچاوە پڕ سەرلەسوڕماوەکەیی و پاشان لەپاڵ جۆنگکووکدا وەستاو لێی ڕوانی.
"دەکـــرێ بڵێی چی بووە؟ بۆیەکەم جارە لەهۆکارەکان دەپرســـم لێت.  پێم وایە کاتیەتی تۆش بڵێی و ئێمە لەم گێژاوی مەتەڵە دەربکەی"
جێسی بەهێمنی وتی تا نەبێتە هۆی توڕەبوونی جەنگکووک.

جۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشـــاو زیاتر وردبۆوە لەدەرەوە.
"لەساڵی 2000 بەهۆی شەپۆلی ئاوی بومەلەرزە گەورەکەوە کەتەواوی کۆریای هەژاند ئەو کات کەمن منداڵبـــووم و تەنها سێ ساڵان بووم بەهۆی ئەو ڕوداوە لێیان جیابومەوە.  خەڵکانێکی زۆر کەوتنە ژێر داروبەرد و زۆربەیان بێسەروشوێن بوون و زۆربەشیـــان بەمردووی و قوربانی لەدەستدانی ئەندامەکانیان دۆزرانەوە  ئەو کات من لەگەڵ داپیرەم دانرابووم دایکم کاری هەبوو منی لەماڵ ئەودا دانا. من لەژوری میوانەکەبووم و یاریـــم دەکرد داپیریشم خەریکی چەند کارێکی چنین بوو لەناو حەوشەکەدا. کاتێک ڕوداوەکە ڕویـــدا داپیرم بەتەواوی هەر لەوێدا مرد و تەنها من ڕزگارم بوو کەبەردەوام دەگریـــام ئەویش لەدوای دوو ڕۆژ دۆزرامەوە ...بەجۆرێک کۆریا شێوابوو کەهیچ ماڵ و کەسێکت لەیەک جیانەدەکردەوە بەتایبەت لەو سەردەمەشدا کەدونیا پێشکەوتوو نەبوو.
بەم هۆیە من برامە بەشی سەرپەرشتیارانی منداڵان.
چەندین ساڵ بەئاواتی ئەوەوەبووم دایـــک و باوکم ببینمەوە ، بەڵام هیچ هەواڵێ لەوان نەبوو. دواتر هەر لەوێ جیمین و جاک و تایهیۆنگم ناسی.  تایهیۆنگ تەواوی خێزانەکەی مردبوون و جیمین لەلایەن دایک و باوکیەوە فڕێدرابوو چونکە توانایان نەبووە بەخێوی بکەن.  هەروەها جاکیش تەنها خوشکێکی گەورەی هەیە کەئێستا نازانێ لەکوێیە ئەویش وەک من لەدوای ئەو ڕوداوە وایلێهات.  من لەهەموویان بچوکتربووم بەڵام زوو بوینە هاوڕێ. ...لەو تەمەنانەمدا زۆر سەیری کاری مافیایم دەکرد ، بڕیارم دا بچمە ناو دەستەی مافیا چونکە پێم وابوو خاوەن دەسەڵاتن و دەتوانم لەڕێیەوە دایـــک و باوکم بدۆزمەوە.  هەربۆیە لەتەمەنی شانزەساڵیەوە بەپلانێـــک هەرچوارمان هەڵهاتین و بەدوای مافیاکان کەوتین تا لەلایەن پیاوێکی جاپانی کەلە کۆریا دەژیاو مافیا بوو بەناوی هیرۆتۆمی  ئێمەی خستە لای خۆی و مەشقی پێکردین بۆ ناو ڕیزی مافیا ئەو بەڕاستی دڕندەو خراپ بوو لەگەڵمان ، بەڵام قبوڵمان کرد چونکە هەریەک لەئێمە دەیویست ژیانێکی خۆش بژی پڕ لەپارە وەمنیش خەونی دۆزینەوەی خێزانەکەم هەبوو. وەکاتێک بوومە بیست ساڵ خێزانەکەمم دۆزیەوە. کاتێک بینیمن هەستم بەئازاری دڵم دەکرد کەچۆن دایکم لەگەڵ کوڕێکی تردا دایکایەتی دەکا.  ئەوان کوڕێکی تریان بوبو بەهەمان ناوی مـــن .
ڕاستە ئێستە من لەلای حکومەت ناوم کیم یوشیـــنە ،ئەمەش بۆ شاردنەوەمان بوو لەحوکمەت.  هەربۆیە دایک و باوکم لەکاتی خۆی زۆر گەڕابوون بۆ من بەڵام ئەو کات بەمجۆرەی ئێستا نەبوە دۆزینەوەی کەسەکان چونکە من لەسیئۆل دانرام بەم جۆرە دایک و باوکم منیان بەمردوو دانابوو ، وەئێستا برابچوکەکەم ناوی جیۆن جەنگکووکە.  وەتا ئێستا چاودێریان ئەکەم و هەموو شەو و ڕۆژێ بەخەیاڵی ئەوان بەسەردەبەم دەمەوێت وەک هەموو دوو برایەک لەگەڵ براکەم بخۆینەوەو پێکەوە ڕامیۆن بخۆین و یاری بکەین....بەڵام ئەمەم بەشاراوە هێشتەوە دەترسام گەر مافیاکانی چواردەورم بیزانن بەخاڵی لاوازیم دابنێن و لەهەر هەڵەیەکم خێزانەکەم بکوژن. "
جۆنگکووک تەواوی وشەکانی بەجۆرێک وت بۆ ئاسودەکـــردی ناخی دڵی وابـــوو .
جێسی بەتەواوی هەستی بەخەمباری ئەو دەکرد.
بەتونی باوەشی پیاکرد
"تۆ بەڕاستی کارە باشەکەت کردوە ، تۆ لەدورەوە خێزانەکەت دەپارێزی لەکاتێکدا من لێیان هەڵهاتم.  ئێستە دەزانم خێزان چەند گرنگە.  هەست بەشەرمەزاری خۆم دەکەم لەبەرامبەرت."
جێسی بەدەنگێکی تەواو پەشیمانی قسەی دەکـــرد .
جۆنگکووکیش دوباره باوەشی پیاکـــردەوە .

پاشان جێسی سەری هەڵبڕی و لێڕوانی
"کەوایە ئێســـتا دەتوانم تاتۆکەت ببینم! "
بەچاوەکانی لەناکاو ئەو پرسیارەی کرد.
جۆنگکووک بەچاوی ئاماژەی قایلبـــوونی دا

بۆیە جێسی هێور هێور دەستی کرد بەکردنەوەی قۆپچەکانی سەرەوەی کراسەکەی جۆنگکووک بەرە بەرە تا کۆتا دانە پاشان کراسەکەی داکەند و بەدەستی ڕاستی دەستی دەدا لەلای سەر سنگ و دڵی جۆنگکووک و دەگەڕا پییایدا و بەوردی سەرنجی تاتۆکەی دەدا.
"کەوایە ئەم شوێنە سورەی سەر ناو تاتۆکەت شوێنی خێزانەکەتە وایە؟"
جێسی لەچاوەکانی ئەوی دەڕوانی بۆ وەڵام جۆنگکووکیش بەسەر ئاماژەی بەڵێی بۆکـــرد .
کەمێک وامانەوەو سەیری یەکیـــان کـــرد

جۆنگکووک توند دەستەکانی جێسی گرت کەلەسەر سنگی بـــوو
"ئاوهـــا شێـــتم دەکەی"
بەبزەیەکی شەیتانیەوە وتی و جێسی پاڵنا بۆ سەر سیسەمەکەو وداینیشاند و دەستی خستە ئەملاو لای و نزیک بۆیەوە بۆ ماچکردنی لای ملیەوە. کەهەناسەی بەر جێسی دەکەوت. ....
بەڵام لەناکاو جیمین دەرگەکەی کـــردەوە
"ببورن کاتێ خراپ بوو، بەڵام کاتی نانخواردنە"
پێکەنینێکی شەیتانی کرد پێش ئەوەی جۆنگکووک پشتیەکەی تێگرێ بەپەلە لەدەرگاکەوە چویە دەرەو دایخســـت .

*بەیەکەوەبـــوون پێدانی هـــێزە *
.
.
.
.
.
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now