Day9

2.2K 403 12
                                    

"چەند جارم پێ وتی کەبزانە لەسنوری خۆت ڕەفتار بکەی کەی دەتەوێیت تێبگەی هااا"
....بەتوڕەی دەستەکانی کێشا بەمێزەکەی بەردەمیدا کەهەموو ئەو شتانەی لەسەری بوون کەوتنە لەرزین قۆڵە هەڵکراوەکانی و کراسە ڕەشەکەی و قژە ڕەشەکەی کەلایەکی چاوی داگیرکردبوو و بەتیژی لەوەی بەردەمی دەڕوانی .

ـــــــــجێسیـــــــــ
ڕاچڵەکیم بەدەنگی مێزەکە ...بەڵام هەوڵمدا و دوبارە وەها خۆم دەرخست وەک ئەوەی گرنگی پێنەدەم ڕوم کردە لایەکی تر و وتم ...
"بۆ لەمن توڕەدەبیت ئەوە خەتای پیاوەکانتە بەمنیان ڕابوارد دوێنێ منیش ئەوەم کرد کەشایەنیان بوو."

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
"ئەتەوێ بڵێی بەرگریم لەخۆم کردوە"
فیزەیەکم کرد و پاشان لەمێزەکە هاتمە ئەمدیو بەرەو ڕووی دەچوم تاچوومە بەردەمی . و پەنجەیەکم بەرزکرووەوەو وتم
"ئاخیر جارتە دڵنیابە چونکە بەدوای یەک هەڵەتا دەگەڕێم تا خراپ سزات بدەم لەسەر بێڕێزییەکانت."
.بەتوندی جەختم لەقسەکەم کردەوەو و تیژ لێم ڕوانی .

جێسی لای کردەوەو چاوی کەوتە ناوچاوانی و وتی
"من مافیایم دەوێ تێگەیشتی نەک پاسەوانی."
بەتیژی وتی


"ئەوەی کەوتم هەر ئەوەیە ئەمڕۆش لەبەردەم ئەم کۆمپانیایە پاسەوانیت چاوەکانت دەکەیتە شەش چاو "
جەنگکووک وتی

ــــــــــــجێسی ــــــــــــ
بەهاوارەوە وتم و دورکەوتمەوە لێی
"بۆچی بۆچی پاسەوانی چ شتێک لەوەدا هەیە من نامەوێ گەر تۆ وەک پاسەوان منت ئەوێ من هەر ئەمڕۆ وازدێنم تێگەیشتیــــــییی."


" پێت وایە کەس توانیویەتی بەزیندوی لەناو مافیا بێتە دەرەوە؟ ئێرە دەرگای چوونە ژورەوەی هەیە بەڵام هاتنە دەرەوەی نییه دەبوو زوتر ئەمەت زانیبا ئێستاش یا مردن یا بۆ سەر کارەکەت بێ کێشە نانەوە."
بەتوڕەی وتی و لەچاوی جێســـی ڕووانی

هیچم بۆنەمایەوە بۆ وتن و قوڕگم پاکردەوە بێگومان ڕاست دەکات چوونە ناو مافیا هاتنە دەرەوەی نییە چۆن بڕوا بەو کەسە دەکەن کەناچێتە لای پۆلیس و ئاشکرایان ناکات ئای جێسی گەمژە لەناو خەیاڵدابووم و کێشام بەسەرمدا ...کاتێکم زانی جەنگکوک زۆر بەشەیتانی سەیرم دەکات بۆیە خێرا قسەم کرد
باشە
" بەڵام دوبارەی دەکەمەوە من پاسەوانیم ناوێ."

ـــــــــجەنگکوک ـــــــــ
زانیم کەئەو کۆڵ نادا ..بەرەو مێزەکەم دەڕۆشتم و وتم
"هێشتا یەکەم پلیکانەت نەبڕیوە دەتەوێ بگەیتە کۆتا پلیکانە ؟! سەیرە"
...لەمێزەکە نزیکبومەوەو قاوەکەم هەڵگرت و لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کۆمپانیەکەم ئەکرد
"بۆ ئەوەی بێیتە ناو مافیا پاسەوانی یەکەم هەنگاوە لەوێ فێردەبیت چۆن چاوەکانت بکەیتە شەش چاو و کەسەکان بناسیت ."


"پێم وایە تۆ یەکەم پلەشت نەبڕیوە گەیشتویتەتە کۆتا پلە چونکە بڕوا ناکەم بەتەمنت کەبەو گەنجیە بەم پلەیە گەیشتوی "
جێسی وتی بەبێزاریـــەوە

"ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نییە ئێستاش بۆ شوێنی خۆت "
بەتوڕەییـــەوە وتـــم و وام کرد ئەویش توڕەبێ و بڕوات

ـــــــــجێسیــــــــــــــــــ
بەتوڕەی ڕۆشتم و دەرگاکەشم داخست کەتوڕەی خۆمم لەسەری بەتاڵ کردەوە هێندە بەتوندی دامخست.

تەواوی ڕۆژەکە بەڕقەوە لەدەرەوەی کۆمپانیاکەبووم وە حەزم دەکرد سەری ئەو دوپاسەوانەی دوێنێ پان بکەمەوە بەڵام من ئامانجم هەیە نامەوێ جارێ جەنگکوک لەخۆم توڕەبکەم

*ڕزگارکەرێکم دەوێت تا لەم خراپیە دەرمبهێنێت*

.
.
.
.
بەردەوام دەبـــێـــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now