Day97

1.3K 263 147
                                    

"هەر کە ڕۆیشـــتنە ئەوێ بەناسنامەو کەسایەتی نوێ لەوێ بـــن . ناسنامە شاراوەکەتان دەربخەن و ساختەکە فڕێبدەن ."
هەمویان لە چواردەوری جۆنگکووک وەستابـــوون و ئەو ڕێنمایەکانی پێ دەوتـــن . تەواوی کاتەکە جێسی بەردەوام سەیری جۆنگکووکی دەکـــرد .دڵی پڕبوو
یەک بەیەکیـــان لەنیوەی شـــەودا سەر بەلەمەکە دەکەوتن.و سەیری جۆنگکووکیان دەکرد و ئاوڕیان بۆ دەدایەوە 
پێش ئەوەی جێسی بڕوا جۆنگکووک توند لەدواوە قۆڵی گرت و سوڕاندی بۆ ئاڕاستەی خۆی و توند باوەشی پیاکرد و قۆڵەکانی لەکەمەری ئاڵاند. بەجۆرێک توند بـــوو کەس بوو بۆ ماڵئاوایی
بەو هیوایەی ناخی دڵی ئارام بکاتەوە.
جێسی چیتر خۆی نەگرت و گۆڕا بۆ کچێکی گرینۆک و گریا بەتوندی ئەویش جۆنگکووکی لەباوەش کرد.
پاشان جۆنگکووک دورکەوتەوەو دەستەکانی جێسی گرت و لەچاوەکانی ڕوانی
"بەسەلامەتی بمێنەرەوە!"
کۆتا ڕستەی دڵی خۆی ووت و جێسی تەنها سەری لەقاند بەبەڵێ و هێواش هێواش دەستەکانی دەرهێنا لەدەســـتی جۆنگکووک و بەرەو پێشەوە چوو و سەر بەلەمەکە کەوت.
ئەوان بەڕێکەوتن و تەنها جۆنگکووک لەدورەوە لێیانی دەڕوانی کاتێک ئەوان بەنزیکی سەد مەتر زیاتر دورکەوتنەوە
"بـــبورن بۆ متمانەکردنتان بەدۆڕاوێکـــی وەک من ، ئێوە شایەنی ئەوە نین لەگەڵ من بـــن .
دەمەوێ ئیتر سەلامەت بـــن بۆ هەمیشە ماڵئاوا! !!! ماڵئاوا جێسی  هیوادارم کەسێکی تر ژیانی تۆ خۆشبـــکات "
جۆنگکووک ئەو وشانەی لەژێر لێوەکانی خۆی وت و پاشان بەسەختی ڕوی وەرگەڕاند و سەری داخست و ڕۆی لەوێ.......

لەناو  ژورەکەیـــدا بەتەنیا لەسەر قەنەکان ڕاکشاوە  .دڵی تەواو توندە بەڕادەیەک دەیەوێ بـــگری ،بەڵام ڕێگری لەخۆی دەکا لەگریانەکان.  بڕیاری تەنهای بۆ هەمیشە قورس دەبێـــت بۆی.
لەکاتێکدا لەدەستیدا قژبەستەکەی (مەطات)جێسی پێیە و سەیری دەکـــات  ، بیـــری هەموو شتێـــکی ئەوان دەکـــا ، هەست بەخراپی خۆی دەکا بۆ هەموو شتێـــک ، ئەو خۆی بەتاوانباری هەموو شـــتێ دەزانـــێ .
نزیکـــی تەنها یەک کاتژمێر تێپەڕیـــووە. لەناکاو تەلەفـــونێکـــی بۆ هاو

"چـــــــــی کانگ دەستگـــیر کراوە! !! چـــۆن"
بەدڵخۆشیەوە هەڵسایە سەرپێ و دەستی لەپشتە ملیدابـــوو . نەیدەزانی چۆن دڵخۆشی دەربڕێـــت
ئەو دەزانیئت ئێســـتا سەلامەتی هاوڕێکانی و خێزانەکەی بەردەســـتە . ئەو کۆتای هێنا بەترسی دڵی بۆ هەمیشـــە .
بەدڵخۆشیەوە تەلەفونەکەی داخستەوەو لەناو گیرفانیدا ڕەسمی خێزانەکەی دەرهێـــنا و پەنجەی بەدەموچاوی دایک و باوکی و براکەیـــدا دەهێـــنا .
گریانەکانی کەوتنە خوارەوە دڵۆپ دڵۆپ.
ئەو ناتوانێـــت دایکی لەباوەش بکا.
ئەو شەرم لە خۆی دەکاتەوە کەخۆی بەکوڕی ئەو دابنێـــت . بەڵام دڵخۆشە بەوەی ئەوانی پاراست.
لەژیانیدا ئەم کارەی سەرکەوتووبـــوو.
بـــۆ ئەو خێزانەکەی و هاوڕێکانی هەموو شتێـــک بوون
ئێســـتا چیتر ئەوان نابینێتەوە. وابڕیـــاره بۆ هەمیشە تەنیا بـــژی .
کەسایەتیەک دور لەهەموو خراپەیەک.....

*ژیانێـــکی پڕ ئاڵۆزی و خەریکبوون، یاخود سادانە بژی ؟*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now