Day63

1.7K 316 330
                                    

"دەزانـــم ئێســـتا بەقەد دۆزەخ دەتانەوێ من بـــکوژن !"
جیـــمین وتی لەکاتێکدا لەسەر کورسیەک دانیشـــتبوو .
جەنگکووک و تایهیـــۆنگ و جاک بەتوڕەییەوە لەجیمیان دەڕوانی و هەر یەکێک لەلایەکەوە وەستابوو .

"ســـوێـــندبێـــت ، ئێســـتا ئەم کوشتـــی گەر .."
جـــەنگکووک بەتوڕەی وتـــی و بەرەو ڕووی جیمیـــن ڕۆیشـــت .
بەڵام جەیمین لەشڵەژاوی و ترسا خێرا هەستا و قسەی کرد وای کرد قسەکە بەجەنگکووک ببڕێـــت .

"بــــــڕواکـــە ئەمە پـــلانی تایهیـــۆنگ بوو ?!"
جیمیـــن بەخێرای وتی و پەنجـــەی بۆ تایهیـــۆنگ ڕاکێشـــا .

جـــەنگکووک دەموچاوە ترسناک و چاوە پڕ توڕەکانی ئاوڕدایەوە بۆ دواوەی خۆی و ئەو چاوە بکوژیانەی لەتایهیـــۆنگی ڕووانی و هەنگاوی بەرەو ڕووی ئەونا .

لەگەڵ هەر نزیکبونەوەیەکی تایهیـــۆنگ دەیویســـت قسەبـــکات .
"ســـەیرکـــە ..بـــڕواکە تەنها لەبەر ئەوەبوو کەلەڕۆژێـــکی وەک ئەمڕۆدا  ڕزگارمـــان بکات .. "
هەر قسەیەکی بەبچڕی و بەزۆرتریـــن خێرای دەرەبڕی تا پێش ئەوەی جەنگکووک پێی بـــگا ئەو بتوانێ دڵنەرمی بـــکا .

جەنگکووک ڕۆیشتە بەردەمی و بەتوڕەییەوە هاواری کرد بەسەریـــدا بەجۆرێـــک لیکی سەر لێوە تەڕەکانی بەڕووی تایهیـــۆنگدا دەڕۆی .ویەخەی گرتبـــوو .بەتوندی .
"بــــــۆچــــــی ؟!"
بەهەموو هـــێزی هاواری کـــرد .

"بـــوەســـتە جەنگکووک هێوربەرەوە ، با جێسی بەخەبەر نەیەت وەرە دانیشـــە هەمووی باس ئەکەم ."
جیمین لەدواوە جەنگکوکی گرتبوو بەهێمنی هەوڵیدا ڕازیبـــکات .

........

ئێســـتا هەموویـــان دانیشـــتوون جگە لە جێسی نەبێـــت کەلەناو جێگایە و بێهۆشە بەهۆی بریـــنەکەی .
جەنگکووک بەتوڕەی لەتایهیـــۆنگ و جیمین ئەڕوانێـــت ...بـــۆ قسەکردن .

"وابڕیـــاره هەمووی من بیـــگێڕمەوە ،بەشەکانی تایهیۆنگیش"
جیمین وتی و کەمێک لەچاکەی خواردەوە دەستی کرد بەگێڕانەوەکــــــەی .
"ئەو ڕۆژەی بڕیـــارماندا کەئیـــتر هێرش بکەینە سەر مافیاکان ، پێش ئەوەی بـــخەوم تایهیـــۆنگ بانگی کردم لە باخەکەی پشتەوە قسەمان کرد .درەنگی شەو
ئـــەو وتی کەوا گەر هەموومان هێرش بکەین بەدڵنیایەوە ناتوانین هەمووان ڕوبەڕویان ببینەوە .پێویســـتمان بەپاڵپشتی گەورەیە .وەدەبێـــت بیرمان هەبێـــت کەلەوانەیە کەسمان دەرنەچیـــن و بمرین ،بـــەڵام گەر کەسێکمان بمێنێتەوە ،بەلایەنی کەمەوە ئەگەری هەیە گەر بەدیلیش بگیرێیـــن ئەو ڕزگارمان بکات .
پاشان منیش پێشنیارم کرد کەوا سەرەتا لەگەڵ جەنگکووک هێرش بکەین و دواتر لەهێرشێـــک تایهیۆنگ من برینداربـــکات و پاشان من ببمە مردوو ..هەر کەئەمە ڕویـــدا .من ئاگاداربـــووم کەئێوە بەدیل گیران زۆر دڵنیابووم کەهەرگیز هۆنگ جوو ئێوە ناکوژێـــت ، هەوڵمدا و کەوتمە پەیوەندی بەمافیاکانی دەرەوەی وڵات و داوای هاوکاریـــم کرد .کاتەکەم ڕێکخســـت تا ئەو کاتەی هۆنگ و کانگ لەوێ نەبوون .
دواتر ئەو بەلەمەی ژێـــر ئاوەکەم دانا بۆئەوەی گەر دەرچووین و کەوتینە ناوی لەوێوەوە بڕۆین .ئەوە هەموو پلانەکەبوو .خۆت ئەزانی ئاسان نەبوو دۆزینەوەتان لەوشوێـــنە بەبێ هاوکاری .
پاشان ئێرەم ڕێکخســـت تا لێرەبیـــن و خۆمان کۆبکەینەوە ـــۆ ڕزگاری بەدڵنیایەوە ئێرە ژێر ئەرزییەو بەم زوانە ئەوان ناماندۆزنەوە .وە پیاوەکانی هۆنگ وادەزانن مردویـــن لەئاوەکە ".
جیـــمین وتی و لەجەنگکووکی ڕوانی .

"هــــــەی خوێڕی ئەزانی ئێـــمە چەند ....ئاهــــــ"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو لەوێ هەستا تا بچێـــت جگەرەیەک بکێشێـت .

"ئای خـــوایه جیـــمین گیان "
جاک بەتوندی باوەشی بەجیمیـــندا کرد .

تایهیۆنک پێکەنی و ویستی باوەشی لێبدا ،بەڵام جیمین لەدورەوە دەستی بەڕویدا وەستاند .
"خـــوێڕی خەریکبوو تۆ من بکووژیـــت بەهۆی مێشکە سەقەتەکەت !"
وای وت و لەجێی خۆیەوە دانیشت بەڵام تایهیـــۆنگ هەر جلەکەی ڕاکێشا وەک منداڵ گوێی ئەگرت و ..بێزاری ئەکرد تا قسەی لەگەڵ بـــکا .

جـــێسی هێواش هێواش چاوی کردەوە .
جەنگکووکی بینـــی بەڵام ئازاری شانی هەبوو .
جەنگکووک بەخێرای بەرەو ڕووی ڕۆیشـــت
"تــــــۆ بـــاشی ؟ مەجـــوڵێ"
جەنگکووک وتی و بەخێرای جێگاکەی بۆ ڕێـــک کرد .

جێـــسی زۆر ماندوبوو خەوی لێکەوتەوە .
جەنگکووک چەند خولەکێک لای مایەوەو سەیری کرد .

*تەنهـــا کەمێـــک کات دابنـــێ و لەگەڵ هەستەکانت بدوێ *
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبێـــــــــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now