Day87

1.5K 307 231
                                    

ــــــــــــجـــــــــێســـــــــیـــــــــــــــ
هێشـــتا زەردەخەنە لەسەر لێوەکانم ناڕوا کاتێک بیر لەدوێنێ دەکەمەوە.
لەدوای ئەوە ڕێگەم پێیدا بخەوێت بەڕاســـتی دوێنێ ماندبوو پێویســـتی بەپشویەک هەبوو.
چەند دەقەیەک لای مامەوە تا بەتەواوی چاوە ڕەش و جوانەکانی داخست و کەوتە خەوەوە پاشان هەستام
و لە ژورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە.
پێـــویســـتم بەوەیـــە هەمیشە پاڵپشتی بـــکەم سەڕەڕای ئەوەی لەسەدا سفریش لەژیانی ئەو نازانم.

ئێســـتا شەشی بەیانییە بەقاپە ڕامیۆنەکەمەوە لەهۆڵەکەدا دانیشتووم بەڕاستی ساردە و لەگەڵ ئەم جەوەشـــدا خواردنی ڕامیۆنێکی تون و گەرم کەهەڵمی لێ هەڵدەستێـــت بەچێژو ناوازەیە.
دەنگی کرانەوەی دەرگایەک بەشپرزەیی و خێراوە هات و لەپڕ
"ئاگـــاتان لەهەواڵەکان هەیـــە ؟"
تایهیـــۆنگ بەشپرزەیەوە لەژورەکە هاتە دەرەوە و مۆبایلەکەی بەدەستەوە بوو بەقژە شێواو جلو بەرگی و دەنگە بەرزو سەرسوڕماوەکەیەوە وتی و بەرەو تیڤیەکە ڕۆیشت و هەڵی کرد.
هەموو ئەوانی تر هاتنە دەرەوە بەدەنگی تایهیۆنگ تەنانەت جۆنگکووکیش
هەموویان بەهێمنی لەتیڤیەکەیـــان دەڕوانی.
بەڕوونی و ئاشکرا پێوەمان دیاربـــوو کەچ سەرسوڕمانێک لەچاو مێشکماندا ڕویدا لەکاتی
گوێ لێبوون لەو هەواڵە
چــــــی !  هۆنگ گەورەترین مافیای کۆریـــا ! لێرە لەتایلەند دەستگیر کرا.
ناتوانم ناتوانم بڕوابـــکەم
چاوەکانم سوڕاند و سەیری جۆنگکووکم کرد کەلەهەموومان ئاسای تر بوو و بەگوێ پێنەدانەوە سەیری دەکـــرد!
ئەمە جیـــاوازە هەست بەبوونی شتێک دەکەم لـــێرە

چـــەند کاتژمێرێک تێپەڕیـــوە هەمووان هێشتا سەرسامم بەو ڕوداوە ئایا بۆ هەمیشە ڕزگارمان بوو!
چی دەربارەی کانگ! من دڵنیام ئەو هێشـــتا لێرەیە ؟
ئایا دەکرێـــت جۆگکووک پەیوەندی بەم ڕوداوانەوە هەبێـــت !
دەبێ ئەم وەڵامان لای ئەو دەست کەوێ.
بەڵام نازانم ئایا ئێســـتا کاتێکی گونجاوە بۆ پرسیارکردن.

لەشوێنی خۆمەوە لەجۆنگکووکم ڕوانـــی.  وادیاربوو نامەیەکی لەمۆبایلەکەیەوە بۆهات.
بەلاچاوێکی سەیری کرد و بەرەو ژورەکەی ڕۆی.
هەوڵمدا دوای بکەوم هەتا هەستام لەسەر قەنەفەکان
بۆساتێـــک بیرم کردەوە کەئەم کارەم وادەکا متمانەی جۆنگکووک لەدەست بدەم .
هەر بۆیە دانیشتمەوە لەجێی خـــۆم .

بـــــــــەپــــــەیـــوەندی

"دیـــاریەکـــی جوانم بۆت هەیە!  پێت وابوو من دەگریـــت "
دەنگی ناو تەلەفونەکە بەگاڵتە جاریەوە دەهات

"ڕۆژی تۆش ئەوەندەی نەماوە"
جۆنگکووک بەتوڕەییەوە وتی

"بابزانین دوای ئەم وێنەیەش هەر وادەبیت"
قسەکەی بەتەواوی مەتەڵێکی گەورەو ترسێنەرەوە وت و لەگەڵ قسەکەیدا بەنامە وێنەکەی نارد
هەر کەجۆنگکووک کردیەوە چاوەکانی دەرپەڕیـــن بەزەقی بەجۆرێک ڕەشایی چاوی بچوکبۆیەوەو هەناسەی قورسی دەدا.
هێشتا لەسەر هێڵی پەیوەندیەکە و بێدەنگە
و گوێ لەو پێکەنینە ترسێنەرانەی ناو پەیوەندیەکە دەگرێت کەبەباشی خەریکە جۆنگکووک دەکوژێت.

بەهەموو توڕەی خۆی جەنگکووک وتی بەجۆرێک دەماری ملی هەڵئاوسان
"هەی چەپەڵی خوێڕی تەنها گەر یەک پەنجەی بۆ ببەیت دەتکـــوژم "
بەتوڕەی وتی بەڵام ئەو پێکەنی و پەیوەندیەکەی داخستەوە و جۆنگکووک بەهەموو هێزی هاواری کرد

"کــــــانگـــی نەفرەتی مەگەر نەکەوییە بەردەمم"
مستەکۆڵەکەی دەستی خۆی دەخواردەوە.

*گرنگی پێبـــدە پێش ئەوەی لەدەستی بدەی*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant