Day68

1.7K 315 179
                                    

"خــــــــــــێرابــــــن خــــــێرا !!"
بەهـــەموو هـــێزی هاواری دەکـــرد ،لەکاتێـــکدا یەک بەیەکیـــان بەو پەڕی خستنەگەڕی قاچ و دەستیـــان بەسەر پەیژەکـــەدا سەرەکەوتن بۆ سەرەوە تا بگەنە کۆتای چاڵەکە و لەوێوە بچنەوە ســـەر زەوی .
بەهەناسە بڕکێیـــەوە سەرەکەوتن .
کەمتـــرین ماوەیان لەبەردەســـتە .
هەموویـــان بۆ دواجار هاتنە سەر زەوی و تای کۆتا کەس بوو کەبەخێرای سەری چاڵەکەی دادایەوەو چی بەرد و گەڵا هەبوو بەقاچ و دەستی  سەرەکەی پێدادەپۆشـــی زۆر بەپەلەو شڵەژاوییەوە .
هەریـــەکە لەجێسی و جاک و جیمین هەناسەیان بەخێرای وەرەگـــرت .
جیمین نوشتابۆوەو دەستەکانی لەسەر ئەژنۆی و بوو ڕووی لەزەویەکە بوو دەمی تا دوا ئاست کردبۆوەو هەوای بۆ سنگە تەنگەفەسەکەی هەڵەمژی .

"نـــــــــەفـــرەت  ئۆتۆمـــێـــل کوا چۆن بـــڕۆین .?!"
جەنگکووک بەبێ ئۆقرەییەوە هەردوو دەستی لەپشتە ملی دانابوو بەچواردەوری خۆی ئەسوڕایەوەو شەقـــی لەبەردەکانی بەردەمی هەڵەدا . هیـــچ گرنگی بەو تەزووە ساردەی جەستەی نەدەدا کەبەر سنگ و پشتە ڕوتەکەی ئەکـــەوت .

"جـــەنگکووک ئارامبـــە ، دەکـــرێ بڵێی چیبووە ؟"
تایهیۆنگ لەکاتێکدا هەناسەی بەتوندی دەدا وتـــی

"مـــــــــن ئەڵێـــم لەمەترسیـــداین کوا ئۆتۆمبێـــل ؟؟"
بەهەموو هێزی هاواری کرد و چاوە توڕەییەکانی لەوانی دەڕوانـــی

"هـــیچ ئۆتۆمبێلێـــک لەبەردەســـت نییە ! ئێـــرەش شارەزانیـــن ، ئەم دارســـتانە مەترسیـــدارە"
جێسی وتی کاتێک بەدەستی قژی خۆی کۆدەکردەوە

"نـــــــــابـــێ ، نـــابـــێ ! ئەوە کـــۆتای ئێـــمە بێـــت !نـــەخـــــــــێــــــر نــــــــــــا !!"
جـــەنگکووک بەهەموو هــــــێزی هاواری کـــرد.

"هــــــێوربـــە مـــن چارەسەرم لایـــە "
جــــاک وتی بەخێـــرای و دەستی بۆ گیرفانەکانی بـــرد لەناو پانتۆڵەکەی و مۆبایلەکەی دەرهێـــنا

جـــەنگکووک و جیمیـــن و تای و جێسی بەسەرسوڕمانیەوە لەجاکیـــان ڕوانی چۆن ئەم مۆبایلەی دەست کەوت ؟

"دۆزەخ ! چـــۆن ئەوەت پێیـــە هاا"
جەنگکووک چاوەکـــانی ئاگریان لێدەباری و بەرەو ڕووی جاک ڕۆی .

جێسی لەبەردەم جەنگکووک وەستاو قۆڵەکانی کردەوە بەئاماژەی نەڕۆیشتـــنی .
جەنگکووک بەبێ سەبری سەیری کرد و وتی
"تـــــــــۆ کێی تا لەســـەر ....."
جێسی ڕێگەی نەدا قسەبـــکات و کەوتە قســـە .

"بـــەتەمای لـــێره بمریـــن ؟!"
بەچاوێکی توڕەوە لەجەنگکووکی ڕوانی .
هەردوکیـــان بەشەڕی چاو لەیەکیان ئەڕوانی .تا دەنگـــی تایهیـــۆنگ ئەوانی لەو شەڕە دەرهێـــنا

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now