Day77

1.6K 322 216
                                    

ــــــــــــجـــــــــەنگکووکـــــــــــــــــــــ

چاوەکانـــم کردەوە کاتێک بریسکی ئازار بەجەستەمدا داهات خەریکبـــوو لەتاوی ئازاری هاوار لەلێوم دەرکەم بەڵام بەخێرای ددانەکانم لەسەر لێوی خوارەوەم ناو و چاوم داخســـت .
هەستم بەدەستیـــکی نەرم دەکـــرد لەناو دەستەکانم.
چاوم بۆ خوار خۆم ئاڕاستەکـــرد و جێسیـــم بینی کەچۆن قژەکانی لەسەر دەموچاوی خەوتون وەک جێگایان کەتیایدا ڕاکشاون!  نایانەوێ ئەو ڕوخسارە جێبهێـــڵن .
دەمەوێ پەنجەکانم بەرم و تاڵ تاڵ ئەو قژانە بەناو پەنجەمدا تێپەڕن وەک شەپۆلەکانی دەریاو لەسەر کەنارو لێواری دەریاکە دوریان خەمەوە لەجوانی ڕەنگی شیـــنی دەریاکە بڕوانم کەئێســـتا نوستوە!

ئەو دەستانەم بەلەرزەوە دەیانەوێ بەر و تاڵە قژانە بکەون ،بەڵام وەک ئەوەی شەپۆلەکانی ئەو هێندە بەهێزبن نەهێڵن من نزیکیـــان بکەومەوە!
ئەو دەستە پڕ ماسولکانەی کەلەبەهێزیدا دەمارەکانی دیارن ئێستا ئەوەندە لاوازن ناتوانن بوێریان دەرخەن بۆ ئەو تا دەستیـــان لێبـــدەم!
دەکـــرێ گەورەی و پیاوەتیم بەوجۆرە ببێـــتە تۆز لەئاستیـــدا !
دەکـــرێ بڵێـــم خۆشـــمەوێ ! بیستومە کەکەسێکت خۆشویســـت ناتوانی دەستی بۆ ببەیت.!

قســـەی پوچ خەریـــکم چاوم تێردەکەم لەو
چاوەکانم لابرد و لەئاسمانی خانوەکەم ڕواند.

هێشـــتا ئەو دەستانە لەناو دەستمن. ..خەریکن جەستەم گەرم دادەهێـــنن .
ناتوانم ئەو پەنجانە لەخۆم دابڕم .
من ئەو پیاوە بەهێـــزەنیـــم ،ئەسڵەن نازانم ئێستا کار بۆچی دەکەم و پلانم چییـــە؟


جێـــسی چاوەکانی کردەوە بەخێرای چاوەکانی لەناو چاوەکانی جەنگکوووکدا دۆزیەوە و کەمێـــک شڵەژاو بەخێرای دەستی لاداو هەستایە سەرپێ و بەردەوام سەیری زەویەکەی دەکرد
"ئێهـــ دەچم کوڕەکان بەئاگادێـــنم "
بەشڵەژاوی وتی لەوێ ڕۆی.

جەنگکووک بزەیەکی بچکۆلانەی کرد بەو حاڵەی جێسی و بەزۆری خۆی هەوڵیدەدا هەڵبسێـــتەوا
و بەهێواشی خۆی ڕاستکردەوەو دانیشت و پاڵی دایەوە.

"شتێـــکی باشـــە کەباشـــی ، بێ تۆ ناتوانین هیـــچ بکەین "
تایهیـــۆنگ وتی لەکاتێـــکدا لەپاڵی دانیشـــتبـــوو.

"تۆ بـــرامانـــی ، لەسەرتە ڕونی بکەیتەوە ئەم حاڵەت چیه؟!"
جیمین وشە ڕەقەکانی دەربڕی بەساردی بەرامبەری وەستابوو دەستەکانی لەگیرفانی بوو تەنانەت سەیریشی ناکرد.

"دوێنـــی شەو توشی کۆمەڵێ چەتەو دزبووم "
جەنگکووک بەسادەی وتی بێ سەیرکردنی جیمین

لێـــرە جەنگێکی سارد هەیـــە!
ڕۆژانێک جەنگە گەورەکان لەجەنگێکی ساردەوە دروستبـــوون!

*گومانێکی بـــچووک ژیانت لێ سەراوژێر دەکا!*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبـــــــــێـــت
༻Mino༺

▲تـــــــــکایـــە ▲
تکـــایه گوڵبریســـک و گوڵشاتوو گوڵگێلاسم تکایـــە مەڵێن کەم ئەنوســـم ،چونکە بەڕاســــــتی شێوازی ئەم چیرۆکە وایە کورتە پارتەکانی. ..هیوادارم تێبگەن چێژی چیرۆکەکە لەو کورتیەدایە.
هەروەها من تابتوانم بەپێی مەجال بڵاوی دەکەمەوە
خـــــــــۆســــــمەوێــــــن ツ

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now