Day45

1.8K 339 127
                                    

"بــــــۆچی دوێنێ سەرپێچیت کرد ؟"
جـــەنگکووک وتی لەکاتێکدا لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو بەرامبەر بە جێسی وەک لێکۆلینەوەیەک لەڕوداوەکەی دوێنێ شەو

"خـــەریکە بیســـتو چوار کاتژمێر تێدەپەڕێت بەسەر ئەو ڕوداوە تازە لێکۆڵینەوە ئەکەی ؟"
جێسی زۆر بەوشکی وتی بێئەوەی سەیری بکات ڕوی کردبووە لاکەی تر

"تــــــۆ پرسیار ئـــــــــــــــەکەی "
جەنگکووک بەتوڕەییەوە هەستایە سەرپێکانی بەتوندی لەسەر وشەکان دانی جیڕکردەوە
بەڵام جێسی وەک خۆی بوو

"تۆ حەزت بەسزایە ؟ "
جەنگکووک وردە وردە لێی نزیک بۆوە بەدەنگێکی پڕ ڕقەوە .لەگەڵیدا قسەی دەکرد .
"دەزانی بەهۆی تۆوە هەموومان سزادەدرێن ؟!
دەزانی کەئێســـتە سەرۆک دەسەڵاتی لێسەندوینەتەوە ؟ بۆ یەک هەفتە ! جگە لەوە بڕی خەرجی مانگیشی بڕیوە ؟!
تۆ ئەزانی چەند کەست بێ نان کرد بەکردەوە پیسەکانت ؟!"
جەنگکووک وشەکانی بەهاوارەوە وت و توند چەناگەی جێسی گرت .
"بۆ ئەو دەمت ناکەیتەوە ؟! چۆنە بۆیتە کەسێکی بێدەنگ"
تونتر پەنجەکانی لەسەر چەناگەی جێگیر کرد وای کرد جێسی توند لەناو چاوەکانی دەڕوانی .

"باشـــترە وەک لەوەی بکەوینە دەست پۆلیس"
جێسی بەتوڕەییەوە وتی و توند سەری باداو لەدەستی جەنگکووک و هەستایە سەرپێ
"ئــــــەبوو هەمووتان سوپاسم بکەن کەلەو چەپەڵانە ڕزگارم کردن "
جەنگکووک ویستی بڕوا بەتوندی بەرەو ڕووی بەڵام لەناکاو تای هات

"جــــــەنگکووک وازی لێبێنە .ئەو ڕاست دەکا"
تای بەشەلە شەل بەرەو ڕووی جەنگکووک چوو
چونکە دوێنێ شەو قاچی چەپی سێ گولەی بەرکەوتبوو.

"مەبەستت چیـــە ؟"
جەنگکووک نێوچاوانی گرژکرد

"مـــن بووم وام کرد ئەمانە ڕوبدەن جێسی نەبوو"
تای بەهێمنی وشەکانی دەربڕی

"مـــن هیچم نەما بۆ ووتن"
جێسی وتی و قژی کەمێک چاک کرد و لەژورەکە چویە دەرەوە .

"تای  پێویستە چی بکەین "
جەنگکووک دانیشت لەسەر کورسیەکەو قاچەکانی بڵاوەپێکرد و دەستی خستبووە ژێر سەری .

"ڕێگایەک ئەدۆزیـــنەوە پێویستە لەکۆریا بڕۆین .
پێش ئەوەی سەرۆک بماندۆزێتەوە "
تای وتی و لەسەر کورسیەکە دانیشت .

"ئەمە هەمووی بەبۆنەی ئەو نەفرەتیەوەیە"
جەنگکووک بەتوڕەی وتی .

ئــــــێوارە تای و جیمین و جەنگکووک و جێسی پێکەوە لەسەر مێزەکە کۆبونەوە .هەموویان بێدەنگ بوون

"ههه .بڕواناکەم وابومەتە ئەندامێکی نزیک لێتانەوە "
جێسی بەگاڵتەجاڕیەوە وتی و کوپە ئاوەکەی خواردەوە

"کارە چەپەڵەکانت هۆکارن"
جەنگکووک وتی بەتوڕەی و لەچاوی ڕوانی

"بۆ کاری مافیای کارێکی خێرخوازییە ؟"
جێسی بەزەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی وتی

"بۆستن لەشەڕ ..هیچ نەبێ دوای نان خواردن شەڕبکەن"
جیمین وتی بەبێزاری و هەوڵیدا نان بخوات .

بەبێدەنگی مانەوە تا درەنگی شـــەو

"هەرگیــــــز کۆریا جێناهێڵین "
جێسی بەتوڕەی وتی

"مەگەر  مەرگی خۆتت ئەوێ "
تای بەسەریدا هاواری کرد

"ئــــــەو مێشکە پوچەت هەر ئەوەنە کار ئەکا"
جێسی بەهاوارەوە بەسەر تایدا قسەی کرد

"تۆش لەمن باشتر نی"
تای دوبارە وەڵامی دایەوە .

"بـــــــــەسیکەن "
جیمین بەهاوارەوە وتی
ئەوەی لەویادا جێگیربوو و توڕەی خۆی جێگیردەکرد جەنگکووک بوو .
بەڵام ئەویش کەوتە قسە
"جێســـی ڕاست دەکات "
بەهێمنی وتـــــــــی

هەرسێکییان بەسەرسوڕمانی سەیری ئەویان کرد
جێسی سەرنجی تەواوی لەسەر ئەو پلانە نەبوو کەجەنگکووک خەریک بوو باسی ئەکرد
ئەو تەنها لەخەیاڵدایە بەسەیرکردنی جەنگکووک.

"وابــــــزانم تێگەشتن ؟ "
جەنگکووک کۆتا وشەی بەڕوی جێسیدا وت تا بێتەوە هۆش خۆی .

"ئاهــــــ بەڵێ "
جێسی بەبێزاریەوە وتی

"ئێستاش من و جیمین لەکوێ بخەوین ؟"
تای پرسی

"بۆ ئێوە لێرەئەبن "
جێسی بەسەرسوڕمانەوە وتی

"دیاره گوێت لەپلانەکە نەبوو!"
جیمین بەبێزاریەوە وتی

"جیمین و تای لەژورەکەی جێسی بن "
جەنگکووک وتی بەبێ باکیەوە .

"چیـــــــــــــــیی من چییی؟"
جێسی بەخێرای چاوەکانی زەق کردەوە

"هەر ئەوەی کە وتم  تۆش لێرە بخەوە لەسەر قەنەفەکه .چونکە تۆ نەناسڕاوی  نەک ئەوان"
جەنگکووک بە بێ بایەخیەوە وتی

"چششش"
جێسی خۆی گرت و توڕەیەکەی دەرنەخست .

هەمووان چونە جێگای خۆیان
جێسیش لەهۆڵەکەدا جێگەی خۆی لەسەر قەنەفەکە چاک کرد .

"نــــــەفرەت .ئەو دڵەی من بۆ کێ لێئەدا"
جێسی لەبەر خۆیەوە وتی و خەوت .

*لێدانی دڵ بەدەست خۆت نییە .*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now