Day20

2K 395 31
                                    

تیشکی خۆر هەڵهات وای کرد چاوەکانم بێزاربکات
چاوەکانم وردە وردە کردەوە لەزۆری ئازار بەڵام هێشتان تەڵخبوون سەرم بەلای چەپدا بادا و سەیری بەرامبەرم کرد و چاوەکانم کەوتە سەر ئەو جێسی
کاتێ لێمڕوانی کەچەند بەجوانی لەسەر قەنەفەکە خەوتووە تونتر چاوەکانم گوشی تا تەڵخیەکەم نەمێنێ و سەرنجم خستەوە سەر جێسی بەوردی لیێمڕوانی
ئەو سترابێکی سپی یەک تاڵی لەبەربوو بەڵام خوێناوی بوو بیرم کەوتەوە کەچی ڕویدابوو دوێنێ شەو دەستم یا لەشانم ئازاری هەبوو سەیری جێسیم کردەوە  کەمێک قۆڵەکانی جوڵاند . لەشوێنی خۆمەوە تەنها سەیریم دەکرد و چەند جارێک قوڕگم پاکردەوە و پاشان بەهۆش خۆم هاتمەوەو و کەمێک بەبەرزی هاوارم کرد

"ئەمە چ دۆزەخێکە "

جێسی بەخێرای خەبەری بۆوەو لەشوێنی خۆی هەستا
"تۆ باشی گەورەم "
ویستی نزیک بێتەوە

"خێرا تای و جیمینم بۆ بانگ بکە"
بەتونی جەنگکوک وتی و ڕوی سوڕاند

"هەر ئێستا "
جێسی وتی و بەخێرای چویە خوارەوە و بانگی کردا

"گەورەم تۆ باشی"
جیمین پرسی لەکاتێکدا هەردوکیان سەریان داخستبوو

"ئەو بێڕەوشتەتان دۆزیەوە هااا"
جەنگکوک بەتوڕەی وتی

"ببورە گەورەم ئەومان کوشت بەڵام ئەو یەکێک بوو لەپیاوەکانی مین یۆنگی بەتایبەتی بۆ کوشتنی تۆ ناردبووی نەک ڕێکەوتن"
تای بەنزمی وتی

"چییی ئەی بەنەفرەت بیت یۆنگی وات لێهات کەسم بۆ ئەنێری"
جەنگکوک بەهاوارەوە وتی و ویستی هەڵسێ بەڵام ئازاری هەبوو
"نەفرەت نەفرەت "

"گەورەم تۆ دەبێ پشوبەی پزیشک وتی وە ئەو بە جێسی وتوە چۆن ئاگادارت بێت و دەرمانەکانت پێبدا ئێمە ئاگامان لەبارودۆخی کۆمپانیا ئەبێت و لێرەش چەند پیاوێکم بۆ پاسەوانی تۆ جێگیرکردوە"
تای وتی و یارمەتی جەنگکوکی دا پاڵبکەوێتەوە

"باشە ئێستا بڕۆن "
جەنگکوک چاوەکانی داخست تا کەمێک هێوربێتەوە

"تای پێم بڵێ چی بوو"
جێسی لەخوارەوە لێی پرسی

"هیچ نەبوو تۆ تەنها ئاگاداری بە...هەرچیبوو پێمان بڵێ گەر گەورەشمان ئازاری هەبوو پزیشک بانگ بکە وە پیاوەکانیش لێرەن "
جیمین وتی و کەمێک ئاوی خوارد

"باشە ..بەس شتێک بۆ کاتی ڕوداوەکە من گوێم لەدەنگی تەقە نەبوو"
جێسی پرسی

"چونکە ئەو پیاوە چەکی بێدەنگی بەکارهێنابوو"
تای وتی پاشان لەگەڵ جیمین ڕۆیشتن .

     "گولەکان تەنها بۆ مردنی خراپەکاران دروستکران نەک بێدەسەڵاتەکان "
.
.
.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora