Day79

1.5K 304 264
                                    

"تــــــۆ لەمـــن ئەپرسیـــت!"
جیمین پەنجەی بۆ خۆی ڕاکێشا کاتێک کەلەگەڵ تایهیۆنگ دەمەقاڵێی بوو.
تایهیۆنگ لەبەرامبەری وەستابـــوو جێسی دەستەکانی لەکەمەری بوو جاکیش پاڵی دابۆیەوە بەدیوارەکەداوەو دەســـتەکانی لەگیرفانیـــدابـــوو

"کێ بوو بێدەنگـــی هەڵبـــژارد ؟ مەگەر هەر ئێوە نەبوون! "
جیمین وتیەوە بێ ئەوەی بهێـــڵی هیـــچ کەسێک قسەبـــکات

"بـــەڵام ...."
جاک وەها هەنگاوی نا بۆ قسەیەک بەڵام جیمین پەنجەی هەڕەشـــەی بەرزکردەوە لێی و برۆکانی دابەیەکداو توڕەی خۆی نیشـــاندا .
لەکاتێــــــکدا جەنگکــــــووک لەژورەکەی تردا پاڵکەوتووە و خەوتووە بەقۆڵە بریندارەکەیـــەوە.

"تـــەواو هیـــچ کەس هیچ نەڵێـــت .هەر ئێـــوەبـــوون بەمتان ئەوت هیـــچ مەڵـــێ ! ئەمڕۆش من هیـــچ ناڵێـــم ، بابزانیـــن جەنگکووک تا چەندێکی تر وادەبێـــت"
بەدەنگی بەرزو پڕ توڕەی وتی جاک ڕۆیشـــت و دەستی خستەسەرشانی
"هـــێوربـــە!"
بەهێمنـــی پێی وت بەڵام جیمین قۆڵی لاداو بەتوڕەییەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشـــت و سەری خستەدواوەو چاوەکانی داخســـت بۆ زاڵبـــوون بەسەر توڕەییەکەیـــدا.

جێـــسی کەمێـــک لەوانی ڕوانـــی کەهەریەکێیـــان لەبیرکردنەوەدان لەئاڵۆزی جەنگکووک.
سەرێکـــی بێهیـــوای باداو لەوێ ڕۆیشـــت بەهیوای ئەوەی کەمێـــک ئاو بخوا، بەڵام لەپڕ دەســـتێک ئەوی ڕاکێشـــا بەشێوەیـــەکی خولاندنەوە قژەبەستراوەکـــانیش لەگەڵ ئەو خولاندنەوەیەدا سەمای خۆیـــان کـــرد .
هەریـــەکە لەجەنگکووک و جێســـی لەودۆخەدا چاوەکانیان لەگەڵ یەک دەسوڕانەوە بەدووری نێوان تەنها دەسانتیمـــەتر.

جێســـی جوڵەکـــانی جەستەی لەدەستەی خۆی نەما و بەتەواوی لەگەڵ ئەو ڕاکێشـــان لێکنزیکبونەوەدا نقومبـــوو.
جەنگکووک بەخێرای پاڵی نا بەدیوارەکەوەو و بەوردبینیەوە سەیری ئەولاتری دیوارەکەی کـــرد تا بزانـــێ کەسی لێیـــە!
لەکاتێکدا جێسی لەهەموو شوێنێکی وردی دەموچاوی دەڕوانـــێ و دڵی لەلێدانە خێراکان ناوەســـتێ .
ئەوە هەمیشـــە یەکێک بووە لەو ساتە ڕۆمانسیانەی کەجێسی ویستویەتـــی لەگەڵ جەنگکووکدا بیکـــات هەمیشـــە ئەوەی ویســـتووە وەک خۆزگەیەک! کەئێســـتا بەری هەیـــە و ڕوویـــدا!

جـــەنگکووک سەری سوڕاندەوەو چاوەکانی لەناو جێسیـــدا جێگیرکرد و دەستەکانی لەکەمەری جێسی لابرد و دەستێکی لەسەر دیوارەکەی لایەوە داناو دەستەکەی تریشی لەگیرفـــانی .
هێشـــتا ئامادەنییـــە هیـــچ بڵـــێ !
تەنها لەنێوان ئەو چاوانەدا ماوەتەوە لەگەڵ ئەو هەناسەی کەبەڕووی یەکتردا دەیدەنەوەو تێکەڵ دەبێـــت بەجۆرێـــک لەو کەشە ساردەدا ئەوان جەستەیـــان گەرم داهاتـــــــــووە.

جێســـی نەیدەویســـت ئەمەبـــوەستێـــت لێوەکانی وەگ موگناتیسێـــک دەیەوێ ئەوانەی جەنگکووک بۆ خۆی ڕاکێشێت لەهەمان کاتــــــدا جەنگکووکیش خەریـــکە ئەو هێزە موگناتیسیە زاڵ دەبێـــت بەسەریـــدا ........بەڵام لەپڕ لەوە وەســـتا و نزیکبونەوەکەی ڕاگــــــرت.
هەوڵیدا چاوەکانی فەرامۆش بـــکا لەو

" پێویســـتە سبەی بەیـــانی زوو لەگەڵـــم بێیـــت!"
وشەکانی دەردەبـــڕی لەکاتێکدا لەچاوەکانی دەڕوانـــی .

هێشتا جێسی لەناو ئەودا مابۆیەوە بەڵام لەپڕ خۆی هێنایەوە هۆش و چاوەکانی لادا لەسەری
"بــــــۆچـــی مـــن !"
بەکەمێـــک خۆبەگەورە زانینەوە وتی و ڕوی کردە لاکەی تر و دەستەکانی لەسەر یەک دانا.

"چـــونکـــە تەنها تۆ بڕوات پێـــمە!"
جەنگکووک زۆر بەسادەی وتـــی و جێسی بەچاو کراوەی سەرسوڕمانەوە سەیری کرد بەڵام چرکەیەکی نەبـــرد جەنگکووک ڕۆیشـــت .

جێســـی لەو جێگەیەدا بەوشککراوی بەجێهێشـــت .
جێسی دەستی لەسەر دڵی دانا
"ئەمە زۆرە بـــۆ من جێســـی زۆرە زۆرە بـــۆت!"
هێشـــتا ناتوانێ بیریبکەوێتەوە کەخەریـــکە چی ڕودەدات ؟
جــــــەنگکووک و متـــمانە !
نزیکیهکی لەو جۆرە!
ئەو ساتەی کەهەمیشە لەدراماو فیلمەکانەوە ویستویەتی هاتەدی!
ئەمڕۆ ڕۆژی جێســــــییـــە! ڕۆژێک زۆر لەڕۆژی بوونی گەورەتر و پڕ دڵخۆشی تر!

*دەڵێـــن خۆزگە مەخوازە! داری خۆزگە بێ بەرە! ئایـــا وایـــە!*
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now