Day46

1.8K 349 166
                                    

ــــــــــــجــــــەنگکووکـــــــــــــــ

لەبەر ئازاری پشتم خەبەرم بۆیەوە لەناو جێگا
هێشتا کاتژمێر شەشی بەیانییە .
نازانم من شێت بووم یا چی بۆچی ناخەوم ؟
ناخۆشترین هەست ئەوەیە نەخەویت.
هەستام لەژورەکەم و چوومە چێشخانەکە تا ئاو بخۆم
هەنگاوم ناو ئاوم خواردەوە پاشان بەناو ژوری دانیشتنەکەدا تێپەڕیم تا لەوێ دابنیشم جێسیم بینی
یــــــااا تۆ سەیری چۆن لێی خەوتووە .
ئەی بۆ من خەوم لێناکەوێ
قاچەکانیم بینی دیاربوون دەستم بردو چەرچەفەکەم کەمێک بۆ درێژ کرد و پێم داپۆشی
بەڵام دەستم بەرقاچە ساردەکانی کەوت
سارد وەک بەفر وابوون .
ویستم خۆم لەگێلی بدەم بەڵام هەستی ویژدانم ڕێگەی نەدا
هەستام و لەژورەکەم سەرچەفێ ترم پێیدا دا
پاشان خۆم ڕۆیشتم و لەقەنەفەکەی بەرامبەر ئەو دانیشتبووم .
سەرەتا تەنها لێم دەڕووانی
بۆچــــــی ئەم ژیانەی ئەوێ ؟
ئایا بێزارە لەخێزان ؟!
یاخود تەنها حەزی بەسەرشێتیە !
ئەمە مەترسیدارە
لەگەڵ ئەوەشدا نامەوێ خراپ بم بۆی
بەڵام ڕقم لەم جۆرە کچانەیە .
ڕقــــــم لەکاری مافیاییە .
چەندین پرسیار لەمێشکم دروستبوون
لەکۆتایدا چاوەکانی چەند جارێک تروکاند و هەوڵمدا بەمۆبایلەکەمەوە خەریک بم
پێشبیـــنی چی دەکەی کاتێک لەئینتەرنێت بیت !دەبێ سەیری چی بکەی ؟!
ئەو پۆستانەی خەڵک دەیکەن !
بڕواناکەم بەم کاتە پۆست دەکەن !
ئەم بڵاوکراوانە چ سودیان هەیە !
بەڵام دڵم هەموو کات توند ئەگوشرێت .کاتێک بڵاوکراوەی خێزان دەبینم یاخود خۆشەویستەکان
نازانم بۆ !؟ بەڵام من ئەمەوێ ئەو ژیانە سادەیە تاقیبکەمەوە
ئەبێ چ هەستێک هەبێت لەوساتەدا !

سەرقاڵبوونم بە مۆبایلەکەم کاتی بەخێرای تێپەڕاند وەک کەتەرێک کەبە پەڕاوێکدا دەیهێنیت .
هێندە مرۆڤەکان کاتیان بەخێرای لێدەڕوات بەمۆبایل بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن ؟!

کاتـــــــــژمێر حەوت و نیـــوە
مۆبایلەکەم لابرد و ویستم هەڵسم بەڵام دەنگێک وەستاندمی  .دەنگێکی خەواڵوی

"تۆ لێرەبووی"
جــــــێسی بەخەواڵوی وتی چاوەکانی زۆر بەکزی دەیڕوانی .

"پـــەیوەندی بەتۆوە نییە"
جەنگکووک بەبێزاریەوە وتی و یەک هەنگاوی نا بۆ ڕۆشـــتن بەڵام دوبارە جێسی پێی بڕی

"نا کرێ لەگەڵم باش بـــیت!"
جێسی بەخەواڵیەوە وتی و یستی خۆی چابکات و لەسەر قەنەفەکە دانیشێت .

"هــــــممم بــــــاوەشم پیابکە"
جێسی بەخەواڵوی وتی و دەستەکانی کردبۆوە وەک باوەش

جەنگکووک چاوەکانی زەق کردبۆوە لەو ڕەفتارانە تێناگات ! ئایا سەرخۆشـــە ؟ یان لەکاتی خەواڵوی ئاگای لەخۆی نییە ؟! یاخود پێم ڕادەبوێرێ.

"بــــــەجەهەنم "
جەنگکووک بەخێرای وتی و ڕۆیشـــت

جێسی بەخەواڵوی سەری خستەوە سەر قەنەفەکەو کەوتەوە خەوە قوڵەکەی .

جــــــەنگکووک و تای و جیمین پێکەوە ڕۆیشتن بۆ کۆمپانیا.
بەڵام جێسیان نەبرد .
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبـــێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now