Day67

1.8K 334 195
                                    

"تـــــــــۆ دەڵێـــی چـــی هـــا !"
دەستی دابـــووە قوڕگـــی پیـــاوەکەو بەهەموو هـــێزی نینۆکە تیژەکانی تیا چەقاندبوو بەدەنگی بەرز هاواری دەکـــرد بەسەریـــدا . بەجـــۆرێک دانەکانی لەسەر یەک کیڕکردبوو کەبیەوێ ئێســـتا بەدانی پارچە پارچەی بـــکات .

"گــــــەورەم تکایـــە ئارامبـــە"
کانگ لەدواوە هەردوو شانی گرتبـــوو . لەوەزیاتری پێناکـــرا . هیـــچ کەس بوێری نییە هۆنگ بوەستێنێـــت لەکردارەکـــانی .تەنها ئەوەندە مافـــی بچونکی هەیە کانگ لەلای ئـــەو !

زۆر بەتوندییـــەوە دەستی بەرداو بەهەموو ڕقی دای بەزەویەکـــەدا .
"نــــــەفرەتـــان لێبێـــــــــت "
بەچواردەوری خۆی هاواری دەکـــرد . و چەکەکەی بەدەستەوەبوو سەرو قژ و جەستەی شێـــواوبوو هیـــچ گرنگی پێنادا.  ئێســـتا وەک دڕندەیەک دەرەکەوێـــت بەتەواوەتی وەک دڕندەی ئەفسانەکـــان .کەلەنیوە شەودا دەرەکەون.
ددانە ئاڵتونیەکانی دەبریسکێنەوە و نینۆکە درێژەکانی خوێنی پێدا دێتە خوارەوە.  قژی شێواوەو لەسەر چاوەکانی هاتۆتە خوارەوە هێشتـــر چاوەکانی بەترسناکترین و بوکوژتـــرین شێوە لەچواردەوری دەڕوانێ.
وێـــنای ئەوەبـــکە کە لەسەر شاخێـــک بەشەودا دایبنێیـــت تەنها لەبەر ڕوناکی مانگدا. بەدڵنیـــیایەوە وادەزانیـــت گورگـــە .چاوەکانی زەردن و پرسیکی ترسێنەری دەدەن.

"گــــــەورەم تۆ بیـــرت چوو ، ئەوان مۆبایلەکانیان لای ئێمـــەیە !"
کانگ بەخـــێرای قسەی کـــرد

هۆنگ بەرەو پیـــری چوو و یەخەی گـــرت
"نەفـــرەت لەخۆتان و کارتـــان ، مەگەر من نەم وت با مۆبایلەکان لای خۆیان بێـــت ! ئێســـتا لەچ نەفرەتیەک ئەوان بدۆزمـــەوە هـــــــــا !"
هۆنگ بەهەموو هێزی لەکۆتا وشەیـــدا بۆکسێکی لەڕوخساری کانگ دا.و وایکرد سەری بۆ لاکەی تر بسوڕێ. هەموو پیاوەکـــانی ئەوێ تا دواڕادەی دەمیان کرایەوە.  یەکەم جاره هۆنگ ئەمە لەگەڵ کـــانگ بکات.
پێشـــتر چەندەها بەردەستی هەبووە هۆنگ کوشتونی لەکاتی هەر هەڵەیەکدا. دوای چوار ســـاڵ کانگ وەک بەردەستـــی بووە تا ئێستا هۆنگ هیچی لێنەکـــردووە بۆیە وەک نامۆترین حاڵەت دادەنرا. هەمووان بێدەنگی سەرسوڕمانیان کـــرد .
بەڵام کانگ بەدەموچاوە شەیتانی و بزە خوێنی لێویەکەی لای کردەوەو سەیری هـــۆنگی کـــرد .
چــــــی ڕودەدات ئایـــا بەرەنگـــاری دەبێـــتەوە !
ئەو مردنی خـــۆی دەوێـــت !؟



"پێـــویســـتی نەدەکـــرد ، مۆبایلەکـــان بشکێنیت.  من ئەوانەم بۆ هێنابوون و تازە بوون! هۆنگ ئەمانەی لانەبوو! "
جیمیـــن وتی کاتێ هەوڵیدەدا بەهێورترین شێوە وشەکان دەربڕێ.
کوپێک لەقاوە گەرمەکەی دایە دەست جەنگکووک و لەلایەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشـــت .
هەمیشـــە جەنگکووک ڕوداوێـــک و کارێـــک ئەنجام ئەدا بەبێ ئەوەی بەکەس بڵێـــت . وە دەگمەنە کە وەڵامی هۆکارەکان بداتەوە

"هـــۆنگ نەفرەتیەکە لەژێر زەوی و ئاســـمان هەیە"
جەنگکووک بەهێواشی وتی و دەمی نا بەکوپەکە تا بیخواتەوە.

ئەو قسەیە جیمینی بێدەنگ کـــرد
بۆیە تەنها بێدەنگی هەڵبژارد و پشتی نا بەقەنەفەکەوەو سەری بۆدواوە داناو لەسەقفـــەکەی ڕووانی
"مـــــــــن ئیـــتر ماندووم "
بەهێمنی وتی هێشتا کوپەکەی لەدەســـت بوو.
جەنگکوک بەلاچاوێک سەیری کرد و هیچی نەوت و بەردەوام بوو لەخواردنەوەی قاوەکە.

"ئــــــەوەش خاڵی ســـفر جەنابی تایهیـــۆنگ .بردمەوە"
جـــاک بەدڵخۆشیەوە وتی و کۆتا دانەی دۆمینەکەی دەستی دانا سەر مێزەکەو بەبزەوە لە هیوابڕاوی جێسی و تایهیـــۆنگی ڕوانی.

"پێـــمەکەنە ئەیکێشـــم بەدەمتدا "
جێسی بەبێزاریەوە لەدۆڕاندا وتی

"بـــۆچی گەر تۆ بیبەیتەوە پێم ڕابوێری و ئەیکەیتە بەزم بەڵام مـــن نا! "
جاک بەبێ باکیەوە وتییە جێسی و خەریکی چاککردنی دەستەکەبوو بۆ یاری نوێ

جێسی ویستی هەستێتەوە بۆی
"کوره کـــوڕی ....."
تایهیـــۆنگ دەســـتی گرت و وایکرد جێسی دانیشێـــت .
"منـــداڵ بەو خێراییە توڕەبووی ؟"
تایهیۆنگ بەپێکەنینەوە وتی.
جێسی هێندەی تر مێشـــکی ئاگری ئەگرت و زەنگی لێدەدا.

"سەیری کێ بەکێ ئەڵـــێ ! "
جێسی دەستەکانی لەیەک ئاڵاند بێ ئەوەی ڕوو لەتایهیـــۆنگ بـــکات .

"بـــەڕای ئێـــوە تا کەی لێرەدەبین"
جاک وتی و دۆمینەکانی کۆدەکردەوە پێی وایه ئیتر کەسیان جەوی یارییان نەما.

"نەفـــــــــرەت ! لێره بێزاربـــووم "
جێســـی وتی و هەڵســـا تا بچێـــت بخەوێـــت
چـــونکـــە ئێســـتا کاتژمێـــر یەک و نیـــوی شـــەوە .
هەرسێکیـــان واهەستان بەشەکەتی تا بڕۆن بەرەو خەو بەڵام هاوارێک و شێواوای کەسێـــک هەموویانی ڕاچڵەکاند

"هەر ئێســـــــــتا لـــێرە ئەڕۆیـــــــــن !"
جـــــــــەنگکووک بەهەموو هـــێزی و چاوە توڕەکـــانی قســـەی کـــــــــرد .بەتەواوی هەناسەبڕکێی و شێواوی تیا دەرەکەوت لەگەڵ ترســــــدا .

*جوانی و خۆشـــی ژیـــان لای تۆ بەچییەوە بەندە! *
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبێــــــــــــت
༻Mino༺

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وام لێهــــــــــــاتووە ئێســـتا بچم و ملی دەرهێنەرێـــک بگرم و بڵێـــم ئەمەم بـــۆ بکە بەفیلـــم ツ
هیهیهیهیه یـــــــــا بەجـــدی من ئاڵودەی فیلمم بەهەموو جۆرەکـــانی...ههـــم وە دراماش هەر خـــۆشە .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now