Day96

1.3K 295 132
                                    

"ئـــەوان دەنێرمە دەرەوە...تەنها گرەنتی سەلامەتی بدە!!"
جۆنگکووک کەچاوەکانی داخستبـــوو لەسەرەوەی شوقەیەک لەسەربانەکەیدا وەستابـــوو .هێوری و ئارامی بۆ خۆی دەستەبەردەکرد لەو ساتەدا کەتەنها یەک تیشکی خۆری زەردەپەڕی بەیانی دەرکەوتبـــوو .بەتەواوی شارەکە ڕوون دەرەکەوت.

دەستێکی لەناو گیرفانیدابـــوو لەگەڵ قەمسەڵە ڕەشە گەرمەکەی کەبەو کەشی بەیانییە ساردی لەگەڵ خۆی هێنابـــوو .قژەکانی سەر چاوی تاڵە تاڵە بەشنەبا ساردە دەجوڵانەوە.
هەناسەکانی کەلەدەمی دەهاتنە دەرەوە وەک دوکەڵ دەرەکەوت لەساردیدا.
بەدەستەکەی تری تەلەفونەکە بەگوێیەوە بـــوو!
دوبارە و دوبارە بەنهێنـــی لەخەریکی ئەنجامدانی کارێکـــی ترە!
لەسەرەتای هەستانی بەم کارەوە تا ئێستا خەریـــکە !
ئەو تەنها و تەنها ڕاوێژ بەمێشکی خۆی دەکات!

هەرکە وتەکانی تەواو کرد. پەیوەندیەکە داخرایەوە.
مۆبایلەکەی خستە گیرفانەکانی و سەری بەرزکردەوە بۆ ئاسمان و ئاهێکی هەڵمـــژی .
"دەمەوێـــت ئەم ئاسودەییە بناســـم !کێیـــە؟؟"

ــــــــــــــــــجـــۆنگکووکـــــــــــــــــــــ
لەسەربـــانەکە هاتمە خوارەوە پێش ئەوەی خەڵکی بەئاگابێـــن و بکەونە جوڵە بۆ دەستپێکی ڕۆژێکی تریان ....لەو شوقەیە نەمام بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆیشتم و ملی مجەسەمەکەم کەڕەش بوو درێژم کرد و دەم و لوتمم پێ داپۆشی دەستەکانم خستە گیرفانی پانتۆڵەکەم و بەردەوام بووم لەڕۆیشـــتن .
تەواوی تەمەنم بەم جۆرە بەسەربرد لەترس و خۆشاردنەوە.
جار جار دزەی چاوم دەکرد و لەو خەڵکانەم دەڕوانی کەخەریکن بەڕۆتینی ژیانیانەوە....
هەرگـــیز تامی ژیانی سادەم نەکردووە ؟!
گەیشـــتمە شوێنی خـــۆم .دەرگاکەم بەهێواشی کردەوە و ڕۆیشـــتمە ژورەوە بەهەنگاوی بەئاگاوە. تا گەیشتمە نزیک بەردەم ئەو ژورەی جێسی تێدایە. بیرم کردەوە لەوەی دوێنێ حاڵی چۆن بوو! تەنانەت لێشم نەپرسی کەچۆنە؟
تەنانەت لەخۆشەویستیشدا شکستـــم هێنا!
لەهیچ شتێک لەژیاندا سەرکەوتونەبووم.  لایەنی کەم پاراستنیان تاک و کۆتا هیوامە بەدەستی بخەم پێش مردنم.
چەند جارێک بەشڵەژاوی و دودڵیەوە دەستم دایە کێلونی دەرگاکە تا بچمە ژورەوەو سەیری بکەم کەچۆنە.
بەڵام نەمدەتوانی. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە دەبێتە کۆتا دیدارم!
بەهێواشی دەستم کشانە دواوە لەکێلونەکە و پاشەکشەم کرد  و سەرم داخست و لەوێ ڕۆیشتم
زۆر مێشـــکم ئاڵۆزە........

شەش کاتژمێـــر تێپـــەڕی
هەموان لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانی بوویـــن .
بەبێ دەنگی کەس نەدەدوا.
وابڕیارە گەر کەسێکیش ئەم بێدەنگیە بشکێنێت ئەوا من دەبـــم .بەڵام چۆن قسەکردنێک دەبێـــت!
تەواوی کاتەکە لە جێسیم دەڕوانی لەدەستەکانی کەهەمووی لەزگەو جێ برین بوو. لەچاوەکانی کەبەتەواوی شین بوبونەوە ،
خەریـــکە دڵم دەگوشرێت. هەستم بەخۆشەویستی کرد بەڵام نەمزانی کاری پێبکەم ،هەر بۆیە دۆڕام بەڵێ وەک هەموو شتێکی تر دۆڕام.
هەرچی زووە دەمەوێ لەبەرچاوم لاچێت و بەسەلامەتی ژیانێکی تر بگرێـــتە بەر.

هەر بۆیە کۆتا پاروی ناودەمم قوتداو سەرم بەرزکردەوەو وتم
"دەبـــێ لێـــرەبڕۆیـــن  ئەم شـــەو "
هەر کە ئەوەم وت هەموان لەخواردن وەستان و بەپرسیاراوی و سەرسوڕمانەوە لێیان ڕوانیم.
تەنها جێسی نەبێ کەگرنگی نەداو سەیری نەکردم تەنها لەخواردن  وەســـتا وەک ئاماژەیەک بۆ گوێگرتنی لێم.
خۆشحاڵم هێشتا توڕەنیە لـــێم .

"من کەسی ناسراوم بەکرێ گرتووە ، بەڵام سەرەتا ئێوە دەڕۆن و سبەی شەو من دێـــم ..وابڕیـــارە من کۆمەڵی ئیشی بەجێهێڵراو چارەبـــکەم "
بەهێمنی وتم بەڵام کاردانەوەیان گۆڕا بۆ توڕەیی
زرمەی مێزەکە هات لەژێر دەستە توندەکانی جاک کەهەستابـــوو پێیدا کێشـــا
"دوبـــارە خۆت جیـــا کردەوە ؟ ئێمە بێ تۆ ناڕۆیـــن"
بەتوڕەی و چاوە توڕەکانی دەیڕوانی
لەکاتێکدا جیمین و تایهیۆنگ خۆیان هێمنی دەرەخســـت
"پێویســـت ناکە موناقەشە بکەن!  لێیگەڕێ "
جیمین وتی بێ ئەوەی سەیرمان بکات  و هەستا لەسەر مێزەکە پاشان سەیری منی کرد
"ئەوە دەکەیـــن کەدەیڵێیـــت"
پاشان لەوێ ڕۆشت جاک بەتوڕەی لەمنی ڕوانی و پشتی تێمکرد و ڕۆیشتە دەرەوە.

تەنها تایهیۆنگ و جێسی و من ماینەوە
"باش ئاگاداری خۆتـــان بـــن ! تایهیۆنگ"
وام گوت و لەجێسیم ڕوانی کەهێشتا ئامادەنیە سەیربکات.

ورەی خۆم کۆکردەوەو خۆم بەهێز نیشاندا و هەستام لەسەر مێـــزەکە و لەوێ ڕۆیشـــتم . زۆر بەخێرایی ڕۆیشـــتم ، بەڵێ چونکە بەرگەی ئەو دیمەنانەم نەگرت چیتر. ..ئەوە منم هەمیشە هەڵدێم لەهەموو بارودۆخێک.  بەڵێ ئەوە کەسایەتی ڕاستی منە ، من نەبەهێزم نەخۆڕاگرم! !!

*تامی سادەی ژیانت کردووە! *
.
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now