Day6

2.4K 440 8
                                    

جەنگکوک لەخوارەوە خەریکی نان خواردن بوو بێگومان پێشتر بەدیلیڤەری چەندین خواردنی داواکردبوو ...دواتر هەستاو وەک هەموو جار چووە سەر کار

ــــــجێسیـــــــــ
"نزیکی کاتژمێر یانزەیە ...نەفرەت ئەو نەفرەتیە هەڵی نەساندووم" ...هەستام خۆم شت و جلێکم پۆشی بەڵام سەیرم کرد کانتۆری جلەکە پڕە لەجل
"ئەو جلانە چین زۆر جوانن ؟"چاوەکانم لەجوانیدا فراوانبـــوون .
ئاهـــ جێسی تۆش پلانێکی شەیتانیت هەبوو کەوایە بەڕێز جەنگکوک بزانین ئەم شەو کێ براوەیە،با کەمـــێ یاری بـــکەین "بزەی شەیتانیـــم کرد
..تەواوی ڕۆژەکە دانیشتم و خەریکی خۆم بووم ...دەمەوێ ڕوخساری ببینم بەکاردانەوەکانی ئەم شەوم .

......

شـــــــــــــــــــــەو

جەنگکوک گەڕایەوە و لەدوای خۆی دەرگاکەی داخست یەکەم شت کەلای کردەوە بەدەنگێکی ناسک لای کردەوە .

"بەخێربێیتەوە مافیا قۆزەکە "
جێسی وتی بەبزەوە

ــــــــــــجەنگکوکــــــــــــــــــ
توشی شۆک بوو ئەوەی بەردەمی بەتەواوی وای لەخۆی کردبوو کە جەنگکوک زۆر بەخراپی ئەوی بوێیت .*نەفرەت ئەوەچییە لەبەریدایە ئەو جوانیە ئەو بۆنە بۆستە من هەستئەکەم ئەسوتێم نا باشترە بڵێم بەرگەم نەما ئەو جەستە نەفرەتییە چییە *

ــــــــــــجێسیـــــــــــــــــــــ
لێینزیکبوومەوە و هەوڵمدا قۆپچەی کراسەکەی بۆداخەم
"چییە شەڕت کردوە وا هەموو جەستەت شێواوە بەتایبەتی سەرسنگت و لێوەکانت و قژە تێکچوەکەت "
بزەیەکم کرد و لەگوێی نزیک بوومەوە
"دڵنیابە کاتێک پیاوانەتری کەئاوا شێواویت و شەڕدەکەی "
. بەوروژێنەری پێم وت هەستم بەهەناسەکانی سنگی دەکرد لەژێر دەستم تەنانەت ماسولەکانیشی کەگرژدەبوون و بەرزو نزمیان دەکرد .

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
*نەفرەت دەیەوێ من تاقیبکاتەوە دڵم و جەستەم هەستیان پێناکەم ئەسڵەن ناڵێی من خاوەنیانم ئەو وەک جادویەک کارم لێدەکات هەموو جەستەم تەزووی پێدادێت *دەستەکانیم گرت.لەسەر سنگم بوو
"دەتەوێ چیبکەی "
.چاوەکانم لەناو چاویدا جێگیرکرد *درۆ ناکەم ئارەزووم بۆی هەیە بەڵام دەزانم دەیەوێ یاریم لەگەڵ بکات ناهێڵم بدۆڕێم *.

ــــــــــــجێسیـــــــــــــــ
"هیچ"
پشتم تێکرد و ڕۆیشتم ،بەڵام لەپڕ هەستم بەدەستێک کرد زۆر بەتوندی پاڵی پێوەنام خۆم لەسەر قەنەفەکە بینیەوە.و ئاوڕم دایەوە کاتێک دانیشتبووم .لەبەردەمم وەستا.

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
هەستم کرد کۆنتڕۆڵ لەدەست ئەدەم خۆم پێنەگیرا و پاڵم پێوەنا لەبەردەمی وەستام ...دانەویمەوە بۆی و دەستم خستە ئەملاو لای کەمەریەوە لەسەر قەنەفەکە جێگیرم کرد و بزەیەکم کرد
"یاریم لەگەڵ مەکە ئەگینا هەر لەسەر ئەم قەنەفەیە ئازارێکم پێئەدەم یەک مانگ بەڕێدا نەتوانی بڕۆی "
.دەستم لابرد و خۆم ڕێک کردەوە .

ـــــــــجێسیــــــــــــــــــ
لیکی دەمم قۆتدایەوە.
ترسێنەرە بەڕاستی هەستم بەپیاوەتی ئەکرد لەقسەکردن و ڕەفتارەکانی بەمە دەڵێین مافیا ئۆوو نا بەڵکو، پیاوی ڕاستی لەم حاڵەتەدا دەرەکەوێ دەزانم خراپ شێتم کردوە بەڵام نایەوێ خۆی بدات بەدەستەوە
.ڕووم سوڕاند و یەخەی کراسەکەیـــم گرت و وام کرد بکەوێ بەسەرمدا لەسەر قەنەفەکە و سەیری ناوچاوی یەکترمان دەکرد .


"وابزانم حەزت بەمردنی خۆتە. ".
جەنگکووک وتی و .بەچاوێکی تیژەوە سەیریمی دەکرد.

بەتەواوی توڕەی و ئارەزووم لەچاویدا دەبینی درۆناکەم گەر بڵێم ترسام بەپەلە هەستام و وام کرد ئەویش هەستا و چاکەتەکەی چاکرد و ڕۆیشت بەرەو چێشخانەکە ..هێشتا لەشوێنی خۆم وەستابووم دەستم لەسەر دڵم بوو زۆر بەخێرای لێدەدا ...ئاههه نەفرەت خەریک بوو تیاچم بەدەستی خۆم ..بەبۆڵەوە بەرەو ژورەکەم بەڕێ کەوتم و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم و قاچ و دەستەکانم بڵاوکردەوەو ئاهێکم هەڵکێشا سەیری ئەو سەقفە ڕەشەم دەکرد گڵۆپەکانم کوژاندەوە بەڵام سەیرترین شت ئەوەبوو یەکسەر چاوەکانی ئەو هاتە پێشم چاوە ترسناکەکانی کەوای لێم کرد بەپەلە هەستمەوەو بەرەو دەست شۆرەکە چووم تا ئاوێک بکەم بەدەموچاومدا لەبەردەم ئاوێنەکە سەیری خۆمم دەکرد ئەو ساتانەی ئەوم هاتە پێش چاوم کێشام بەناچاوی خۆمدا ...هێیی بوەستە لەبیرکردنەوە لەو نەفرەتییە ئاهـــ ڕاستیان وتووە کچ و کوڕێک بەتەنیابن هەر ئەم هەستانە ڕودەدات.
ڕقم لێیەتی بەڕاستی هیچ خۆشم ناوێت تەنها دەمەوێ خاڵی لاوازی بدۆزمەوە،بەنەفرەتبێـــت زۆر خۆڕاگـــرە ...چوومەوە جێگەکەم و خەوتم بەقوڵی .

ــــــــــــجەنگکوکــــــــــــ
ئاوم دەخواردەوە ،بەڵام سات بە سات بیرم لای ئەو گەمژەیە بوو ..لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و هەر چوار پەلم کردەوە و بەدەستێکم قۆپچەکانی کراسەکەم دەکردەوە و دەستم هێنا بەقژمدا بۆ دواوە و چاوەکانم داخست تا بتوانم ئەو نەفرەتییە لەبیر خۆم ببمەوە و ...ئاهـــ تەنها تا بەیانی تا بەیانی ئەو کات خۆم دەزانم چی لەو نەفرەتییە دەکەم ..وردە وردە کەوتمە خەوەوە .

*ڕێگایەکم پێبدە دەمەوێ باش ببم وەک کەسێکی باش*

.
.
.
.
.

بەردەوام دەبــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now