Day29

2K 377 49
                                    

بەرەبەیان جەنگکوک و پیاوەکانی چوونە ئەو ناونیشانەی کە مەبەستیان بوو بەڵام دیاربوو هەرزوو چۆڵکرابوو جەنگگوک لەتوڕەی خۆی هەرچی کورسی و مێزی ئەو ناوەیە تێکی شکاندن و هاواری دەکرد
"مین یۆنگی هەر دەتۆزمەوەو و دەتکوژم ....پیاو بۆ من دەنێریتت ؟؟"
بەتوڕەیەکەوە دەیوت تەواوی دەماری ملی ئاوسابوون بەئاسانی دەتوانی دەمارەکانی بگریت

بەتوندی دەستی خۆی کێشا بەمێزە شوشەکەداو وای کرد مەچەکی پڕبێت لەخوێن

تای شۆک بوو ویستی لێینزیکبێتەوە
"گەورەممم ... تۆ "

"بـــەســـــــــس "
جەنگکووک دەستی بەرامبەری وەستاند تا نزیک نەبێتەوە

"ئۆتۆمبێلەکان حازربکەن با بڕۆینەوە"
هەناسەیەکی هەڵکێشاو و پێشیان کەوت

جەنگکوک چووە ژورەکەی خۆی بەتەواوی خۆر هەڵهاتبوو تای و جیمینی نارد بۆ کۆمپانیا
بڕیاری دا لە ماڵەوە ڕۆژەکەی بەڕێبکات
دەستی بەلەفافێک بەست و لەناو جێگەکەی پاڵکەوت سەیری سەقفەکەی دەکرد تا ئەو کاتەی خەو بردیەوەو چاوەکانی داخران

کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ

جێسی هەستا لەخەو و خۆی شت و جلێکی نیمچە ڕوتی لەبەرکرد و قژە تەڕەکەی بەسەر جەستەیدا بڵاو کردەوە پاشان شتێکی سادەی ئامادەکرد و خواردی و بڕیاری دا کەمێک لەناو ئینتەرنێتدا بگەڕێ و هێدفۆنەکەی کردە گوێی .

جەنگکوک خەبەری بۆیەوە چەند جارێک ملی سوڕاند پاشان هەستا لەسەر سیسەمەکە دانیشت هەستی کرد تەواوی جەستەی ڕەق بووە
بلوسەکەی بەری داکەند و  تراکسودێکی وەرزشی لەپێکرد و چوە هۆڵی خانوەکەی کەپڕی کردبوو لەچەند ئامێرێکی وەرزشی و  یاری ئاسنین
دەنگی Dj بەرزکردەوەو خستیە سەر گۆرانیەک تا گەرمو گوڕیەکی زیاتر بدات بەوەرزشەکەی پاشان دەستی کرد بە شناو کردن و لەگەڵیدا بەهۆی ئازارەوە ناڵەی دەکرد لەگەڵ هاوارەکانی  .

جێسی هێدفۆنەکەی لابرد بەڵام هەستی بەدەنگێکی گەورە دەکرد
"ئایا ئەو نەڕۆشتوه بۆ کۆمپانیا ؟.ئەو دەنگە چییە ؟ لەوانەیە تەلەفیزیۆنەکەی بێت و بیری چوبێتەوە بیکوژێنێتەوە ..نەخێر نا بڕواناکەم ئەو هەمیشه دەچێت .بۆ کار ..ئای بیری بیبسیەک دەکەم لەسەلاجەکەی ئەودا هەیە بابچم بیهێنم "
جێسی هەستاو بەپلیکانەکاندا دەچووە خوارەوە بەڵام لەشوێنی خۆیدا وشک بوو
قاچەکانی نەیان دەتوانی بەرەو پێشەوە بڕۆن
کاتێک ئەو دیمەنەی جەنگکوکی بینی کاتێ جەنگکووک ئاگای لێنیە
چاوەکانی زۆر بەوردی لەسەر جەنگکووک و لێوی و جەستەی دەڕوانی
کە چۆن ئارەق بەسەر مل و سنگ و ماسولکەکانس سنگیدا دەڕوات لەگەڵ تاتۆکەی و قژە درێژەکەی کەبەسەرچاویدا هاتۆتە خوارەوە
ئەو ئەو ناڵەو هاوارە گڕو پیاوانەی  دەیکا کەوای لەمێشکی جێسی کردبوو کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستبدات و واخەیاڵ بکا کەئەوە تەنها لەکاتێکی ئازاردا وادەکات وەک بڵێی لەناو ورژاندنێکی گەورەو پڕ ئارەزووبێت
دڵ و مێشکی لەلای ئەو لێوانەبوو کەلەژێر قورسایەکاندا لێوی خۆیان دەگەست 
بەو شێوەیە مابۆیەوە بەتەواوی ئەو کەوتۆتە داوی جەنگکووک !
ئەوە ئەو جۆرە کوڕەیە کە جێسی دەیویست ئایا ئاسانە گەر کەسێک بەتەواوی مەرجەکانی لەبەردەمت بێت نکۆڵی لێبکەیت و بڵێی ناکەومە داویەوە ؟!
ئاخۆ ئەوە چ بێمێشکێکە ئەو دیاریە ڕەت دەکاتەوە .

هەر زوو چاوەکانی جەنگکووک وایان لەجێسی کرد بەهۆش خۆی بێتەوە
جەنگکوک کەجێسی بینی بەو جلانەوە پێکەنینێکی لاری کرد  و لێوەکانی گەست بۆی و لەدورەوە وتی
"چییه دەڵێی تۆش خۆت بۆ من ئامادەکردوە ...وابزانم من تەواو ئامادەو وروژێنەرم  وەتۆش هەروەها "
وردە ورده لە جێسی نزیک دەبۆیەوە و بەرەو پلیکانەکان دەچویە سەرەوە
جەنگکوک تەنها ئەوەی لەمێشکدایە کە هەموو پیاوێک لەمێشکی دایه کاتێک کچێک بەو جۆرە دەبینێت
ئەوەی ئێستا جەنگکووک دەیەوێ تەنها
چێژێکی گەورەو ناوازەیه لەو جەستەیەی بەردەمی

هەنگاوەکانی وای لە جێسی دەکرد هەست به پەپولەیەک بکات کەبەناو سنگیدا دەفڕێت بەرەو گەدەی ئەو خۆیشی نازانی چی لێبەسەرهاتوە  هەرگیز هیچ وانەبوە بۆ هیچ کوڕێک
هێندە شڵەژابوو کاتێک جەنگکووک لەبەردەمی وەستا و هەناسەیان تێکەڵی یەکتربوو
و چاوەکانیان لەیەکیان دەڕوانی بەڵام چاوەکانی جەنگکووک بەبرسی لەجێسی دەڕوانی بەئارەزوەوە ئەوی دەویست
بەڵام جێسی لەناو دڵ و ئارەزوەکانی دا مایەوە
تا بەخێرای بەرەو ژورەکەی ڕۆیشت و دەستی لەسەر دڵی دانا  ئەویش جەنگکووکی دەوێ.  بەڵام شتێک لێرە ڕێگەنادا ؟!

ــــــــــــــــــجەنگکووکــــــــــــــــــ

تەنهـــا دەمەوێ تێیبـــگەیەنم کەژیانی ناو مافیـــاچۆنە ، لەگەڵ ئەوەش ئەو لەو کچە مافیاو خراپانە نییە کەبینیومە ، هەرکچێکی تربوایە ئێستا ڕازیبوو لەگەڵم ، بەڵام ئەم دەڵێت ناترسم و کەچی من شەرم و ترس و شڵەژان دەبینم تییایدا ؟.

*دەتەوێ شوێنەکانمان بگۆڕینەوە ؟*
.
.
.
.

بەردەوام دەبێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now