Day16

2K 368 24
                                    

بەپەلە هەستام لەخەوو خۆم ئامادەکرد پێش جەنگکوک لەناو ئۆتۆمبێلەکە حازربووم و چاوەڕێیم دەکرد خواردن تەواو بکات و سەربکەوێت
کاتێک سەیرم کرد بەجەستە پیاوانەیەکەیەوە هاتە دەرەوە ماسولکەکانی قۆڵی هێندە گەورەبوون وای کردبوو بەتەواوی چاکەتەکە هەڵچنێت و لەناویدا دەربکەوێت لەگەڵ یەخەی قەمیسەکەی کەڕیباتی نەکردبوو و سێ قۆپچەی سەرەتای کرابۆیەوە درۆناکەم ئەو عەینەکە ڕەشە و قژە درێژەکەی بەس لەخۆی دەهات زۆر سەرنج ڕاکێش بوو وەک وابێت بەتایبەتی نەخشێندرابێت لەناو خەیاڵدا بووم تا هەستم کرد سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و لەئاوێنەی جامەکەوە بەئیشارەت پێی وتم بڕۆم منیش بەڕێکەوتم لەبەرد دەم کۆمپانیا وەستاین و دابەزی منیش ویستم دابەزم

"تۆ دامەبەزە ...تای لەگەڵ تۆدێت فێری چەکت دەکا ئەمڕۆ "
جەنگکوک وتی و ڕۆی

جێسی لەخۆشیا نەیەزانی چیبکات لەدورەوە سەیری جەنگکوکی دەکرد کەقسەی لەگەڵ تایدا کرد پاشان تای بەرەو ڕوی چوو سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت لەلای شۆفـــێرەوە  دانیشت

"ئێ چۆنی جێسی دیارە دڵخۆشی"
تای وتی و قایشەکەی بەست

"بێگومان توند خۆت بگرە زۆر دڵخۆشم "
جێسی و وتی زۆر بەخێرای پێی لەسەر بەنزین دانا تا بگەنە شوێنی مەشقەکە
پێکەوە دەستیان کرد بەمەشق
"پێم وایه گەر هەڵسوکەوتت باش بکەی دەتوانی زوو متمانەی گەورەم بەدەستبهێینیت"
تای وتی و نیشانەی گرتەوە

"نازانم بەڵام هەموو شت دەکەم بۆ ئامانجاکەم "
جێسی وتی و فیشەکێکی هاویشت

"وا باشە نزیکت پێکات "
تای وتی و بزەی کرد

"بێگومان "
جێسی وتی بەپۆزەوە خۆی بادا .

*تۆ خراپەکارانت خۆشدەوێ ؟!*
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now