Day12

2.1K 396 21
                                    

چاوەکانم بەهێواشی دەکردەوە یەکەم شت کەبینیم تەنها ڕوناکیەکەی سەرم بوو بەخێرای هەستام و سەیری چواردەورم کرد لەشوێنێک پڕاوپڕ تاریکی و تەنها یەک دەرگای گەورەی لێیە بێ پەنجەرە!
لەسەر سیسەمەکە دانیشتم بەتوڕەی کاتێ بیرم کەوتەوە کەسزا دراوم ڕقم لێت ئەبێتەوە بەڕێز جەنگکوک
بەڕقەوە دانیشتم و تەنها بیرم دەکردەوە کەچوومە دەرەوە چیبکەم نامەوێ تەواوی کاتەکە لێرە
بێسوود دابنیشم
بۆیە هەستام دەستم کرد بەچەند ڕاهێنانێکی شەڕکردن دەتوانم بڵێم کەزۆر هیلاکی کردم دوای چوار کاتژمێر
خەریک بوو دەمرم بەهیلاکی دانیشتم و ئارەقەکانی ناوچاوم سڕی و چاکەت و کراسەکەم داکەند هێندە گەرمام بوو جلەکانی بەشی سەرەوەم بەتەواوی لابرد جگە لەجلی ژێرەوەی سەرەوەم
وامامەوەو قژم توند لەدواوە کۆکردەوە و پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەکە
چاوەکانم داخست تا بخەوم
کەوتمە خەوێکی قوڵەوە خەبەرم بۆوە سەیری سەعاتەکەی دەستم کرد
چی ئێستا کاتژمێر یەکی شەوە باوەڕناکەم ئەوەندە خەوتوم

دەستەکانم خستە سەر سکم
ئاهـــ وابزانم برسیمە جەنگکوکی نەفرەتی من ئێستە چیبکەم بێمێشکی هیچ چاوم گێڕا تەنها بەڕادێکی ئاو خواردنەوەم بینی بەدڵخۆشی بەرەو ڕوی چووم چەند پەرداخێک ئاوم خوارد تا برسیەتیەکەم لەبیربچێتەوە
زۆر هەوڵمدا بەڵام ئەو نەفرەتیە هیچ خواردنێکی دانەنابوو
لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و کەوتمە بیرکەوتنەوەی مناڵیم ئەو کاتانەی لەگەڵ دایکم بووم
چاوەکانم گریان بەخراپی کاتێک بیرم دەکەوتەوە کە من هەمیشە بێگوێی دایکمم دەکرد
ئێستا پڕ بەدڵ حەزەکەم بچم و باوەشی پێدابکەم من زۆر خراپ بووم من هەمیشە دەمویست وەک کچە مافیایەک هەڵسەوکەوت بکەم بەڵام هەرگیز نەمدەزانی کەئەوەندە خراپ دڵی دایکم ئەشکێنم

"دایکە تۆ لەکوێی دایکــــــە دەزانم درەنگە بەڵام بمبەخشە بەڕاستی من خراپترین کچ بووم بۆ تۆ بمبورە دایــــــکـــە خۆشمەوێی "

چاوەکانم داخست تا بخەوم هەرچەند ئەملاو لام دەکرد تا بخەوم تا درەنگانێک نەخەوتم تا خۆر هەڵاتن من تەنها جێگەکەم دەگۆڕی تابخەوم لەکۆتایدا خەوتم
خەووێکی قوڵ کەبەخەبەرهاتم دوبارە لەکاتژمێرەکەون زانیم کە من چواری ئێوارەیە لەخەو هەڵساوم
بڕواناکەم من پێم وایە دەتوانم بەشداری بکەم لەپێشبەڕکێی خەودا دەیبەمەوە بەڕاستی خەوم قوڵە
هەرزوو دوبارە سکم زەنگی برسیبونی لێدا
هەرچەند ئاوم دەخواردەوە دەمویست زاڵبم بەسەریدا بەڵام تەواو لاوازبووم بەبێهێزی پاڵ کەوتم لەسەر سیسەمەکە تا کاتم لێبڕوا  تەواوی ڕۆژ و شەوەکەم بەو جۆرە تێپەڕکرد .

*هیچ شتێک لەژیان منی ماندوو نەکرد *
.
.
.
.
بـــەردەوام دەبــــــێـــت

Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now