Day47

1.8K 333 170
                                    

جێسی کۆمەڵێک پەڕاوی بەدەستەوەبوو
بەرەو ژورەکەی جەنگکووک هەنگاوی دەنا .
"ئەوە هەموویەتی "
بێ ئەوەی سەیری بکا پەڕاوەکانی لەبەردەم جەنگکووکدا دانا.

جەنگکووک بەخێرای بەناو پەڕاوەکاندا دەگەڕا
"تەواوی زانیاریەکانی ئەوی تێدایە ؟"
برۆی بەرزکردەوەو سەیری جێسی کرد بۆ وەڵام

"دەبی چی تیابێت ؟ ئەو سەرۆکی مافیاکانی ئاسیایە چۆن زانیاری ئەوم دەست بکەوێت"
جێسی بەبێزاریەوە وتی بێ ڕووکردنە ئاڕاستەی جەنگکووک .

"شــــــێت دەبــــــم "
جەنگکووک دەستەکانی بەناو سەریدا بڵاو کردەوەو قژی تێک دەدا تا ئەو مێشکه جەنجاڵەی ڕێکبخات .

"پێم باشە پلە بە پلە هەنگاو بنێین "
جێسی وتی و لەسەر قەنەفەکان دانیشت

"مەبەستت چییە؟"
جەنگکووک لێی پرسی

"لەبچووکترینیانەوە تا کۆتا گەورەترین بڕۆین
ناتوانین بەیەک هەنگاو تەواوی پەیژەیەک ببڕین !"
جێسی بەڕویدا وتی و سەیری کرد

"تۆ دەزانیت چوار بەش گرووپ هەن لەمن بچوکترن ؟ چ پێویست دەکا لەو چوارەوە دەست پێبکەین ؟"
جەنگکووک بەدەموچاوێکی پرسیارانەوە وتی

"منداڵێک دەبێتە مافیایەکی گەورە !
گەر ئێمە گرنگی بەو چوار گروپە نەدەین لەدوایدا ئەوا جێگا بۆ ئەوان خۆش ئەکەین بۆ سەرۆکی ؟!"
جێسی بەجدییەوە وتی

"ئەوەش ڕاسته "
جەنگکووک وتی دەستی خستە ژێر چەناگەی

"سەرەتا دەبێ باش چاودێری خۆمان بین بەهۆی کارەکەی تۆوە لەمەترسیداین"
جەنگکووک وتی و سەیری جێسی کرد

"ناتوانی تەنها بچیت و قسە لەگەڵ گەورەکەت بکەی و ڕونکردنەوەیەک بکەی ؟ "
جێسی بەگاڵتەجاڕییەوە وتی

"دەبێ شتێکی وابکەم "
جەنگکووک وتی

"کەواتە ئێستا چۆن پلانەکە بەڕێوەئەبەی"
جێسی بەزانخوازیەوە پرسی

"لەبچوکترینەوە لەناویان دەبەین "
جەنگکووک پێکەنینێکی بەفیزی کرد
"ئێستا تۆ بڕۆ و جیمین و تای بانگ بکە تا هەموو شت یەکلای بکرێتەوە"
جەنگکووک وشەکانی ووت و خەریکی پەڕاوەکان بوو

"باشە"
جێسی هەستا و پشتی تێکرد بەڵام زەردەخەنەیەکی کرد  هێنده دڵخۆشە بەلەگەڵ بوونی جەنگکووک.

*هەبوونی کەسێک لەدڵتدا هەم ئازارە هەم خۆشییە*
.
.
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبـــێت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now