Day84

1.5K 303 288
                                    

هێشـــتا لەجێی خۆیـــاندا مابـــوون تەنانەت تیشکی خۆریش لەو ناوچەیەی نەدەدا ، تا ڕوکاری ئەوان ڕونتـــربـــکا وەک ئەوەی هێشـــتا نیوەشەوبێـــت وابوو.
جێسی بەتەواوی لەسەر سیسەمەکە بەلاری پاڵکەوتبـــوو نیوەی قاچی نوشتابۆوەو لەئەرزەکەبـــوو. لەکاتێـــکدا جۆنگکووک هێشتا سەری لەسەر ڕانەکانی جێسی بوو ئەویش خەوتبـــوو .هەردوکیـــان لەخەوێـــکی قوڵدابـــوون ،سەرەڕای ئەوەی جێسی بەم بارودۆخەی دوێنێ شەو زۆر دڵخۆشبـــوو بەڵام هێشتا نەیتوانی تەواوی شەوەکە بێداربێـــت و پەنجەکانی بەناو قژی جۆنگکوکدا بهێنێت و خەو بردیەوە بەبێ ئاگاییـــەوە .

هێواش هێواش ئەو کەسەی کەئەم شەو جێ سەرینی خۆی گۆڕیبـــوو بۆ قاچەکانی کەسێکی تر چاوەکانی تروکاند و دەستەکانی جوڵاند بەئاڕاستەی ژێر سەری کاردانەوەی سەیر لەدەموچاویدا نەخشێنرا هەر کەدەستی بەر نەرماییەکی ماسولکەدار کەوت،دڵنیایی دەسکەوت کەئەمە پشتیەک یاخود سەرینێکی خەوتن نییـــە ؟!
چاوەکانی فراوان بـــوون و بەخێرای سەری بەرزکردەوەو بەپەشۆکی سەیری ئەو جەستەیەی سەر سیسەمەکەی ئەکـــرد .
هێشـــتا دەیەوێ ڕوداوەکـــانی دوێنێ شەو بهێنێتە پێش چاوی. پەرشوبڵاوی ژورەکەو بۆنی جگەرەو ئارەق هەموو ئەوانە جەنگکووک دروستی کردوون!
بەخێرای هەستاو کراسێکی دەرهێـــنا بۆ لەبەرکردن پشتی لەجێسی بوو.  بێئاگا لەوەی جێسی بەدەنگی ئەو بەخەبەر هاتوەو سەیری دەکا بەچاوێکی خەواڵو زەردەخەنەیەکی پڕ لەدڵخۆشـــی .

جەنگکووک پشتە ڕوتەکەی داپۆشی کراسە ڕاشەکەی لەبەرکردو لەبەر ئاوێنەکەوە یەخەی کراسەکەی چاک دەکرد کاتێک تێبینی چاوەکانی جێسی کرد ،بەساردیەکەوە وتی بێئەوەی لەجێسی بڕوانێـــت خەریکی سەردەستی کراسەکەی بوو
"هەرچیەک ڕویدابێـــت دوێنێ شەو ، تەنها هەڵەیەک بووە و سەرخۆشبـــووم "
زۆر بەساردی و بێ هەستیەوە وتی کەوای لەجێسی کرد دەموچاوی سەرسوڕمان و زەردەخەنەی تێکشاو بنەخشێنێت و لەجێگای خۆی هەستایە سەرپێ.
بەتەواوی ئەو خەونانەی ئەم شەو هەڵیچنیبوون بەیەک بای بچووک ڕۆیشتن.
ئەو مۆمەی ئەم شەو هەر پارێزگاری لێدەکـــرد بەیەک فووی بچووک کوژایەوە.
چەند خولەکێک پێش ئێستا پێی وابـــوو کەجەنگکووکیش ئەوی خۆشەوێ بەڵام شتەکـــان وانەمان.
جەنگکووک لەژورەکە چوویە دەرەوەو جێسی وەک پەیکەر لەشوێنی خۆی مابۆیەوە. پاش ئەو دڵشکانە گەورەیەی ئەویش لەوێ هاتەدەر

"دەبیـــنم دوێنێ شەوتان بەیەکەوە بەسەربردووە"
تایهیـــۆنگ بەبزەی شەیتانی وتی لەکاتێکدا جیمین و جاک تەنها خەریکی نان خواردنن.
جێسی بەبێدەنگیەوە دانیشت بەهەمان شێوەش جەنگکووک دانیشـــت .
هیچ کامیان ئامادەی قسەنەبوون ئەمەش وایکرد هەمووان بەبێ دەنگیەکی تەواوەوە خەریکی نان خواردنەکەبـــن .

چەند خولەکێک تێپەڕیـــوە و هێشتا ئەوان لەنان خواردندان تەنها تایهیۆنگ نەبێ کەخەریکە بەیاری ئەلکترۆنیەوە.

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now