Day10

2.2K 407 85
                                    

"ڕۆژی سێهەمە وەک پاسەوانێک بڕوا پێنەکراوە "
لەئاوێنەکەوە خەریکی ڕێکخستنی قاتە ڕەشەکەم بووم قژم بەست و ئامێری قسەکردنەکەم کرد بەخۆمەوە لەگەڵ ئەوەی گوێیەکانم

بێگومان پێش ئەو لەبەر درگاکەدا وەستابووم هەریەک لەو چوار مافیا پاسەوانە گێژەی تریش وەستابووم کاتێک بەڕقەوە لەیەکترمان دەڕوانی

ئەوەی چاوەڕێی دەکەین هات لەکۆتایدا جیمین چووە شوێنی شـــۆفـــێر و جەنگکوک لەدواوا دانیشت من و سێ کەسەکەی ترمان لەدواوا بەسەیارەکەی تر شوێنیان کەوتین بێگومان من لێم دەخوڕی چونکە نوێ بووم .
ئــــــێمە لەم کۆشـــکە دەژیـــن ، باشـــتریـــن شت ئەوەیە تائێســـتا پۆلیس هەســـتی پێنەکردوویـــن ؟!هەر بەڕاستی لەجیهانی ڕاستی پۆلیســـەکان گەمژەن ؟

.......

وەک دوو ڕۆژەکەی تر ئەمڕۆی جێسی بەهەمان شێوە ڕۆشت تا نزیکی نیوەڕۆ
جەنگکوک هاتە دەرەوە و بەدەستی ئاماژەی بۆ جیمین کرد کە ئۆتۆمبێـــلەکە ئامادەبکات ..دواتر سەرکەوتن لەو ساتەی جێسی ویستی سەر ئۆتۆمبێـــلەکەی دواتر بکەوێت و شوێنیان بکەوێ جەنگکوک فیکەیەکی بۆ لێدا
جێسیش برۆیەکی بەرز کردەوە وەک تێنەگەشتنێک پاشان ڕۆیشت و چووە لای جامەکەی جەنگکووک


"چیت دەوێ"
وتی کاتێک ڕووی لەلایەکی تربوو دەستی لەگیرفەکانیدا بوو

ـــــــــجەنگکوکــــــــــــــــــ
"ڕۆژێک فێری ئەدەبی قسەکردنت ئەکەم ....لەگەڵ جاک و تای بڕۆ بۆ ئەم ناونیشانە###لەوێ ئەوان خۆیان دەزانن چیدەکەن تەنها بەگوێیان بکە هیچ هەڵەیەکم ناوێ"
وتی کاتێک چاویلکەکەی لەچاومدابوو سەیری پێش خۆی دەکرد و دەستی لەسەر جامەکەبوو.

جێسی بێ هیچ وەڵام دانەوەیەک ڕۆیشت و ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی تا گەیشتە شوێنی مەبەست هەر یەکە لە جاک و تای لەگەڵیدا دابەزین
جێسی چاوەکانی لەدڵخۆشیدا کرانەوە کاتێک بینی شوێنێکی گەورە لەگەڵ چەندەها جۆر چەک بەدڵخۆشیەوە دەستی لێدەدان ...

تای"بڕوا ناکەم ئافرەتێک بە بینینی چەک هێندە دڵخۆشە"
وتی کاتێک دەستی دەهێنا بە چەکێکدا

جاک"پێم وایە مادەم ئافرەتە کاتێکی زۆرمان دەوێ تا فێری چەکی بکەین "
وتی و چەکێکی میل هێنایەوە

جێسی"هێیی من دڵنیام زوو فێردەبم، لەگەڵ ئەوەشـــدا ئەمە سەدەی بیســـت و یەکە ئافرەتەکانی ئێســـتا هەمووان وان. "
بەتوڕەی جێـــسی وتی بزەی کرد لەکۆتایـــدا

جاک "بێگوومان با ببینین"
گولەیەکی تەقاند وای کرد جێسی کەمێک داچڵەکێت چــــــونکە لەناکاو بـــوو .

تای"با دەست پێبکەین "
چەکێکی دایە دەست جێسی . جێسی سەیری تای کرد
تای بەدەستەکانی شانەکانی جێسی گرت و سوڕاندی و وای کرد پشتی لەتای بێت پاشان چەکەکەی پێگرت و سەری خستە لای ملیەوە و نیشانەکەی ئاڕاستەی یەکێک لەخاڵە سورەکان کرد.

تای"یەکەم هەنگاو دەبێ بزانی تەرکیز کردن چۆنە....چۆن دەتوانی کەسی ئامانجدار بپێکیت لەکاتێک ئەو تەنها وەستاوێکە"
وتی کاتێک تونتر دەستی جێسی لەسەر شوێنی تەقێنەرەکە نزیکتر دەکردەوە تا لەناکاو وای کرد تەقاندی
جێسی بەدڵخۆشیەوە هەڵدەبەزیەوە کاتێک نیشانەکەی نزیک بوو لەخاڵە سورەکە .

تای بەپێـــکەنینەوە وتی
"باشە زۆر دڵخۆش مەبە ئەمە تەنها بەدەستی من بوو...ئێستاش دەبێ فێربیت چۆن چەک بگریت و گولەی تێبکەیت و میلیان بهێنیتەوە وە چۆن هاوسەنگی خۆت لەگەڵی بپارێزیت ."

جێسی"دەتوانم "
بەلەخۆبایەوە وتی

جاک و تای بەردەوام بوون لەفێرکردنی جێسی کەچۆن چەک ئامادە بکات پێش تەقاندن .

*بۆچی من ژیانێکی سادەم ناوێ*
.
.
.

بەردەوام دەبـــێـــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now