Day13

2.1K 398 32
                                    

تەواوی دوێنی لەناو جێگابووم
ئەمڕۆ تەنها دووەم ڕۆژمە بەڵام تەنانەت ناشتوانم قسەبکەم وردە وردە چاوەکانم داخست ــبەتەواوی هەستم کرد بێهۆش دەبم و چاوەکانم لێکئاڵاند .

......

"جیمین ئەو زانیاریانەی داوام کردبوو کوان"
جەنگکوک وتی کاتێک خەریکی فایلەکانی بەردەمی بوو لەسەر مێزەکە

"گەورەم ئەوتا"
جیمین دەستەکانی بردە پێشەوەو فایلەکانی دانا

"کەوایە ئەم نەفرەتییەبوو گومانی لای پۆلیس دروستکردبوو کەمن مافیام ؟ هەی خوێڕی هیچ بەدەستی خۆم کۆتایت پێدەهێنم "
جەنگکوک بەتوڕەی وتی فایلەکانی دانا

"گەورەم بەڵام لەئەنجامدا پۆلیس هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە دژی تۆ دەتوانی بگەڕێیتەوە کۆشکەکەی خۆت"
وتی کاتێ لەبەردەمی وەستابوو

"بێگومان کۆشکەکەی ناو دارستان جێدەهێڵم بەڵام ناچمەوە کۆشکەکەی ترم خانویەکی تر لەنزیکی ئەم کۆمپانیایە دەگرم نامەوێ کۆشک بێت "
جەنگکوک وتی هەستایە سەرپێ و چووە بەردەم جیمین

"زۆرباشە گەورەم من هەر دوو کۆشکەکەت بۆ دەفرۆشم و تەواوی بەتەواوی شتەکانی ناویەوە خۆم خانویەکیشت بۆ دەگرم "
وتی و سەری دانەواند بۆی و ڕۆیشتە دەرەوە

ـــــــــجەنگکوکـــــــــــــــ
لەژورەکەمدا مامەوەو بیرم دەکردەوە گەر من مافیایم هەڵنەبژاردبا ئێستا چ ژیانێکم دەبوو ؟
وەک هەموو کوڕێ ئاشقی کچێک ئەبووم هاوسەرگیریم دەکرد و منداڵم دەبوو ژیانێکی سادە بەڵام ئەوە خەونی دایکم بوو نەوەکەی ببینێت ببورە دایکە بەڵام کوڕەکەت ئەمەی پێخۆشترە
یەخەی کراسەکەم کردەوەو بۆ دواوەی کورسیەکە ملم بردە دواوەو چاوەکانم داخست بۆ ساتێکی ئارام دەگەڕام تا لەپڕ لەو ساتە هاتمە دەر بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەم
"چییە نەفرەتی کێشەت چییە "
جەنگکوک بەتوڕەی وتی

"گەورەم جێسی ئەو لەژێر زەمینەکە بێهۆشە پێویستە بچێتە نەخۆشخانەکە من ئێستا کۆشکەکە ئەفرۆشم بەڵام کەسێک بنێرم تا ئەو بباتە نەخۆشخانە ؟"
جیمین بەخێرای وتی

"چیی...خۆم تای ئەنێرم بەشوێنیدا بیبات تۆ خەریکی کۆشکەکە ببە "
وتم و تەلەفونەکەم داخستەوەو بەخێرای تەلەفەونم بۆ تای کرد

"هەر ئێستا بچۆ بۆ کۆشکەکەی دارستانەکەو جێسی ببە بۆ نەخۆشخانە "
وتم و بەخێرای تەلەفونەکەم فڕێدایە عەرزەکە
"نەفرەت کەمێ ئاسودەیم ئەوێ "
دەستم بردە ناوقژم و بردمە دواوە .

......

ئێوارە داهات و خۆم ئۆتۆمبێلەکەم لێخوڕی چووم بۆ ئەو خانوەی جیمین کڕیبوی ئێستا هەردوو کۆشکەکەم فرۆشتوە چوومە ژورەوەو دەرگاکە داخست
دوو بتڵ شەرابم پێبوو دانیشتم لەسەر قەنەفەکان و خواردمەوە تا دوبارە وەک هەموو کات تەلەفونەکەم زەنگی لێدا

"چیبوو دەهێڵن کەسێک ئاسودەبێت هااا"
بەتوڕەییەوە وتم

"گەورەم جێسی ئێستا باشە بەڵام خۆت دەزانی ئەو پێشتر لای تۆ دەمایەوە چونکە ماڵی نییە تۆش کۆشکەکانت فرۆشتووە نازانم بیبەمە کوێ "
تای بەکەمێک ترسەوە وتی

"نازانم خۆت شتێک لەو نەفرەتییە بکە نەکەی تەلەفون بکەیتەوا"
وتم و دەستم کردەوە بەخواردنەوە تەواوی شەوەکەم وابەڕێکرد تا خەو بردمیەوا.

*بەڵام ماندوبونی من لەدەست خراپی ناخمە*

.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبـــــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now