Day83

1.6K 296 317
                                    

هەموو ئەوەی ڕویـــدا ، ڕویـــدا ئێســـتا جێســـی تەنهـــا وابیردەکـــاتەوە جـــەنگکووک ئەو بەکاردێنێت
جۆنگکووک بـــۆ ئەو بۆتە مۆمێک کەهەر جارێک بایەک هەڵدەکـــا و دەیکوژێنێتەوە دووبارە دایئەگیرسێـــنێتەوە.هەرچـــەند قسەڕەقەکانی جۆنگکووک ببنـــە ئەو بایەو مۆمی خۆشەویستی ئەو بکوژێنەوە ئەو دوبارەو دوبارە بێ بێزاربـــوون دایدەگیرسێنێتەوە بەدەستە گەرم و باوەشی دەستەکەی بەچواردەوری مۆمی خۆشەویســـتیدا . ئەو هەرگیز نایەوێ لێی دوربکەوێـــتەوە ،ئەو بەڕاســـتی هەرچەند ڕقی لەخۆپەرستی ئەو ببێتەوە ناتوانێ ئەوە لەیاد بکا کەهەر لەیەکەم بینینەوە چۆتە دڵیەوە!
ئەو بڕوای بەخۆشەویستـــی نەبـــوو ، بەڵام بڕوای بەخۆشەویســـتی یەکەم بینین هەیـــە.لەوانەیە سەرەتا خۆشەویستیەکەی دڵی نەبینیبێت چونکه خۆی لەگێلی دەداو ئامانجی تری دەویســـت .بەڵام یاریە چاوشارکێکەی لەگەڵ خۆشەویستیدا زۆری نەخایاند و چیتر نەیتوانی بۆ هەمیشەی خۆی لێبشارێـــتەوە.

"تـــەنها یەک ئاواتم هەیە لەئێســـتادا"
جاک وتی و سەری داخستبووە لەڕووی ئەرزەکە
کاتێک هەموویان دانیشتبوون لەچواردەوری ئاگردانەکە بێجگە لە جەنگکووک کەخەریکە لەژورەکەی خۆی دەخواتەوە!

"پارچـــە گۆشتێکی گەورە ئێســـتا ...هـــهههههه!"
تایهیـــۆنگ وتی بەپێکەنینەوە ئەوانەی چواردەوری بەجاکیشەوە بەبێزاریەوە چاویان لەتایهیـــۆنگ سوڕاند و جیمین بەبێ باکیەوە وتی
"هـــیچ هەزەلی نەبـــوو!"

تایهیـــۆنگ خێرا بەخۆیدا چۆیەوەو دەستەکانی بەکارهێنا لەڕونکردنەوەی وشەکانی دەمی و وتی
"دەی هاوڕێیان ویســـتم کەمێـــک پێبکەن "
بەکەمێک خۆشیرینکردنەوە وتی و لێوەکانی کەمێک کۆکردەوە .

هەمویان دوبارە لەو خۆیان بێزارنواند
جێسی لێوەکانی خۆی دەگەست و بیری دەکردەوە تا جیمین لەو خەیاڵە دەری کـــرد و قسەی کرد
"بـــەو پێیەی تۆ دۆستی ئەوی کەواتە دەبێ بزانی جۆنگکووک پلانی چییە؟"
جیمین بەهێمنی و چاوانێکی پڕ پرسیاراوە لێی دەڕوانی
جێسی بەخەمباری سەری داخستە ئەرزەکە

"پێـــت وایە دۆستی ئەو هیـــچ لەبابەتەکە ئەگۆڕێت؟ ئەو هەر جۆنگکووکە گرنگی بەکەس نادا"
جێسی بەهێمنیەوە وتی بێ سەیرکردنی کوڕەکان

"ڕاســـتە ! تەنانەت جێسیش نازانێ چۆن جۆنگکووک ئەم پارانەو خانوەی دەستکەوتوە ، باشە هاوڕێکەی یارمەتی داوە ، بەڵام ئەو کێیـــە! بۆچی نابێ ئێمە بیناسین؟ بۆچی هەرگیز ڕێگانادات بپرسیـــن"
جاک قسەی دەکرد و پەنجەکانی دەستەکانی لەناو یەکدا دانابوو سەیری ئاگردانەکەی دەکـــرد .

جێسی هیچ ئاگای لەوان نەبـــوو بەرەو ژورەکەی جەنگکووک ڕۆی هەر کەدەرگاکەی کردەوە یەکەم شت جۆنگکووکی بینی کەتەنها پانتۆڵێکی لەپێدایەو لەسەر سیسەمەکەی پشتی داوەتەوە بەدیوارەکەوەو قاچێکی نوشتاوەتەوە بەشێوەی سێگۆشەیەک و ئەوی تریانی ڕاکشاوە و دەستێکی جگەرەی پێیەو دەستەکەی تری بوتڵێک شەراب! لەکاتێـــکدا قژی هێشتا تەڕەو لەسەر چاوەکانیەتی و دڵۆپی تەڕی بەدەموچاو مل و سنگ و جەستەیدا دێتە خوارەوە و سەیری لای چەپی دەکا پەنجەرەکەی کە مانگی لێوە دیـــارە .

جێـــسی دەیەوێ ئەوە لابات لەمێشکیدا کەخەریـــکە بیر لەچ ئاشقبونێکی سەختی خۆی دەکاتەوە بۆ جەنگکووک. ..لەکاتێکدا ئێستا واهەست دەکا جۆنگکووک بێدەسەڵاترین و بێهیواتریـــن کەســـە.
هەموو بیرکردنەوەکانی وەلانا و لەبەردەم جۆنگکووک دانیشـــت و لێی دەڕوانی بەوردی.  جۆنگکووک سەیرێکی کرد و بزەیەکی کرد و پاشان هەوڵیـــدا بوتڵەکە بەرزبکاتەوە بۆ قومێکـــی تی بەڵام جێسی دەستی گرت بەسەر بوتڵەکەوە و لێی دەڕوانی تا جەنگکووک بەبزەوە قسەی کرد
"چیـــیە ، فرمان دەرەکەی! "
وتی و دوبارە دەستی توندکرد بۆ بردنی بوتڵەکە بۆ دەمی بەڵام جێسی خۆی جیڕترکرد و گرتی
"هەرگـــیز نەمزانیـــوە ئەوەندە کەسێکی هیچ و پوچ و بێهەســـتیت !. هەرنا گەر خێزانت نیە ئێمە خێزانتین! هەر لەپێناو ئەوان کەهەمیشە سنگیان لەپێشی گوولەبووە لەبەر تـــۆ! شایەنی ئەوەنین بزانن چیت بەسەرهاتوەو خەریکی چیـــت...هەر تۆ نەبـــووی لەتایهیۆنگ و جیمین توڕەبووی کاتێک فێڵیان لێتکرد!  ئێســـتا چ هەستێکت هەیە کەخەریکی تۆ ئێمە لەنا دەبەیت و وەک خاشاکیش سەیرمان ناکەی..."
جێســـی وشەکـــانی زۆر بەتوندی ڕەقیەوە بەسەریدا دەربـــڕی .جەنگکووک بەبەتاڵیەوە لێی دەڕوانی لەکاتێکدا وشە بەوشەی چەقۆبوون بۆ دڵی.

"تـــۆ تەنهـــا لەدایکبویەکـــی بێهەستـی!"
جێسی بەڕقەوە وتی لەناو چاوەکانی ئەودا.
پەنجەکانی بەردا لەبوتڵەکەو دەستی ئەو بۆ ئەوەی هەستی بەڵام هەرزوو جۆنگکووک دەستی ڕاستی لەکەمەری ئەو ئاڵاند و وایکرد بیسوڕێنێت بەلای ڕوی خۆیدا و قژەکانی جێسی بەڕوی دەموچاویدا پاڵبکەون و بەدەستەکەی تری توند ملی گرتبوو لەدواوەو لێوەکانی خستە سەر لێوەکـــانی جێسی و تونتر ملی ئەوی پاڵدەنا بۆ زیاتری خۆی و زیاتر هەوڵی تامکردنی ئەو لێوانەبوو. ئێســـتا تەنها ئەوەی ئەوێ بۆ مێشک ئارامی ئەوە تەنها چارەسەرە بۆی زۆر لەجگەرەو مەیەکەی بێهۆشکەرتر و ئاسودەبەخشتر و ئارامییە.

لەم نێوەندنی جوڵەی لێوانە ئەوە جێسیە سەر لێشێواوە لەکاتێکدا ئەویش لەگەڵ لێوی ئەودا دەجوڵێت و هیچ سوچێک بۆ یەکتر بەبەتاڵی ناهێڵنەوە سێ خولەک تێپەڕیوە هێشتا هیچیان نایانەوێ ئەویتر دەست هەڵبگرێـــت ، بەڵام هەمیشە خەمی ژیان و هەناسەدانەکان ئەوە تێک دەدەن بۆ ئەوەی لەکایەکی تردا پێکەوە بمێنەوە ناچارن وازبێن.
هەر کەلێوەکانیان دورکەوتەوە دەنگی دورکەوتنەوەی لێوەکانیان بەتەواوی دەبیسترا لەگەڵ تەڕی لێویان .

هەناسەیان بەقورسی دەدا و هێشتا لەچاوی یەکیان دەڕوانی جێسی دەیەوێ وەڵامێک بۆ ئەم کردارە وەربگرێت هەربۆیە بەتەنگەنەفەسیەوە لێوەکانی کردەوە بۆ وتن
"ئـــەمە چـــ......."
بەڵام جۆنگکووک ئەمەی پێ بڕی ئەوکاتەی سەری لەسەر ڕانی ئەو پاڵکەواند و وتی

"هێشـــتا من بێهەستم ؟  ئەترســـم "
بەهێمنی وتی و کەوتە خەوەوەو چاوەکانی داخران .
جێسی لەناو دونیایەک پرسیار جێهێشـــت .

*ئەڵێـــن گەر کەسێک پڕ دڵی تۆبێـــت(جۆری تۆ) ناتوانی بڵێی کەئەوت خۆشناوێ ؟ ئایا ڕاستە!
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێـــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now