Day89

1.5K 282 155
                                    

"کـــەوایـــە پلانت چییە ئێســـتا؟"
جاک پرسی و خەریکی خواردنی نانەکەی بەردەمی بوو هەمویان لەسەر سفرەی نان خواردن . خوادنیان دەخوارد

"ئێســـتا کە هۆنگ نەماوە پێویســـتە کانگ لەناوبەیـــن"
جەنگکووک بەهێوری وتی و سەرنجی لەسەر خواردنەکەی بـــوو

"چی دەربارەی خاشکی ژێر دەستەی هـــۆنگ!!"
جێســـی وتی و لێی ڕوانـــی .

"پۆلیس بەدوایانەوەن بۆیە ئێمە خۆمان بەوە سەرقاڵ ناکەین.  ئەوەی گرنگە، کانگە بۆ ئێمە "
دوبارە جەنگکووک بێ سەیرکردن وتی

"باشـــترە بڕۆینەوە بۆ کۆریا"
تایهیـــۆنگ وتی لەکاتێکدا کەوچکەکەی بەدەستەوەبـــوو

"پـــێم وایە "
جۆنگکووک وەڵامی دایەوە . لەدوای ئەوە هەموویان بێدەنگ بـــوون .

لەپاشـــاندا لەناکاو پەیوەندییەک بۆ جۆنگکووک هات.
لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی دەریهێناو سەیری کرد
بەهێواشی لەجێگەی خۆی هەستا.  ئەندامەکانی تر تێبینیان کرد بەڵام بێدەنگیان هەڵبـــژارد
لەدوای هەموو شتێک ئەوان متمانەی تەواویان بەجۆنگکووک و بیرۆکەکانی هەیە.
لەهەموویـــان زیاتر جێســـی .

پـــــــــەیـــــــــوەنـــــــــدی

"دەبیـــنم دەنگت باشە هـــهـــ"
کانگ وتی و جگەرەکەی دەکێشـــا

"هـــم تۆش "
جۆنگکووک بەهەمان شێواز وەڵامی دایەوە

"ئایا تۆ پۆلیست بانگکردبوو. ..ههههه بەهەموو ئەقڵت پێت وابـــوو من دەگـــری"
کانگ بەگاڵتەجاڕیەوە وتی

"پێت وایە ئاستی من هێندە نزمە لەگەڵ پۆلیس تێکەڵ دەبـــم ؟ ئایا ئەمە خۆ خستنە ناو زیندان نیە؟ پێت وایـــە مێشکـــی تۆ ئاستی گێلی چەندە"
جۆنگکووک بەگاڵتەجاڕیەکی تەواو سوکایەتیەوە قسەی کرد

"قســــــەی پووچ!  تا ئێستا کەئەژیـــت بەهۆی منەوەیە، باش بـــزانە جێگەو ڕێگەو نیشتەجێبوونت هەمووی لەژێر دەستـــمە ، بەڵام سەرەتا ئارەزووی یاری دەکەم پاشان بردنەوە"
بەدەنگێکی ڕق ئەستورەوە وتـــی

"منیش بەهەمان شـــێوە ، بەڵام ئەوە بزانە تۆ ئێستا لەمەترسیدایـــت"
جۆنگکووک وەک ئاگاداری وتی

"مەبەســـتت چیـــە کوڕی نەفـــرەتـــی ؟"
کانگ توڕەبوو هەستایە سەرپێ و بەسەر تەلەفونەکەدا هاواری کرد

"باش دەزانی گیرانی هۆنگ لەقازانجی ئێمەنیە ڕات چیە بەوەی لای پۆلیس ناومان بهێنێت همم!"
جۆنگکووک بەبزەوە دەیـــگوت ، وەک هەمیشە مێشکە شەیتانیەکەی بەکارخســـت

"هەی نەفـــرەتی زۆ*. ..."
ویستی قسەکەی تەواوبـــکات جۆنگکووک پێی بڕی

"من هۆنگ لەناو دەبەم بەو مەرجەی تۆ بڕی پارەی پێویســـتم پێ بدەی بۆ دەرچونم لەتایلەند ئەو کات هەرکەس ڕێگای خۆی"
جۆنگکووک وتی و بۆساتێ بێدەنگ بوون

"هەی کوڕی زۆ* ، ڕازیـــم  بەو پێیەی متمانەم بەتوانات هەیە گەر نا پیاو و سەگی تر زۆرن لەبەردەســـتم لەو کاتەدا ، پاشانیـــش  سەرەتا تۆ دەبێـــت ئەو کارە بکەیت پاشان پارەکە"
کانگ وتی و چاوەڕێی وەڵام بـــوو

"پێت وایە لەگەڵ منداڵ ڕێکەوتن دەکەی ؟  ."
جۆنگکووک بەبێ سەبریەوە وتی

"هەر ئەو بژاردەیە هەیە "
کانگ فیزەی دەکـــرد

"سەرەتا نیوەی پارەکە  ؟"
جۆنگکووک وەک کۆتا پێشنیار وتی پێی

"بـــاشە ، وەرە بۆ ئەم ناو نیشانە سبەی بەیانی ****گەر هەر هەڵەیەک بکەی خێزانەکەت لەدەست دەدەی "
کانگ وتی و تەلەفونەکەی داخســـت

جۆنگکووک مۆبایلەکەی خستەوە گیرفانی و بوتڵە ئاوەکەی هەڵگرت و بەیەکجار هەمووی خواردەوە کەشقەی بەتاڵی بوتڵە لایلۆنەکە دەها و لەبەر بەتاڵی و چونەوە بەیەکدا.  کەمێکیشی بەسەر مل و قوڕگیدا ڕژا

*گەورەتریـــن سات ساتی بڕیاردانە *
.
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێـــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant