Day91

1.5K 289 127
                                    

"ئەو دەیەوێ تۆ بکوژێ تێنـــاگەی ؟!"
جێسی بەتوڕەییەوە هەستایە سەرپێ
چیـــتر ناتوانێ بەرگەی ئەوە بگرێ جۆنگکووک خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆیە دەستەکانی بەمێزەکەدا کێشـــا و بەچاوە توڕەکانی لە جۆنگکووکی دەڕوانی.
جۆنگکووک بەساردی لێی ڕوانی

هەمووان بێدەنگ بـــوون .

هەتا جاک قسەی کـــرد و بەهێمنی لەجۆنگکوکی دەڕوانی هێشتا جێسی پەنجەکانی لەناو دەمیدابـــوو بەشڵەژاوی و تەواو توڕەییەوە سەیری جۆنگکوکی دەکرد بـــۆ وەڵام
"یـــەکەم یـــاری ئەو چـــی دەبێـــت ؟"

"پێشـــبەڕکێیەکـــی ئۆتۆمبێـــل !"
جۆنگکووک وتی و دەستەکانی لەناو یەکدابوو لەسەر مێزەکەو سەری نەوی کردبـــوو .

"ئـــەوە یـــاری مەرگـــە ! "
تایەیـــۆنگ وتی و پشتی ملی خوراند، تایهیـــۆنگ لەهەمویان ئارامتـــر دەرەکەوت!

"بەدڵنیاییەوە ئەو شـــتێکی لەمێشـــکە ! باشـــترە تەنها لێرە بڕۆیـــن هەتا ئەو لێرەیه"
جیمین وتی بەشێوەیەکـــی جدیانە

"لەهەرســـاتێکی دەرچونی ئێمە دڵنیابە لاشەکانمان لەسەر سنور دەبێـــت ! پێت وایە ئەو نازانێت کەئێمە دەتوانین هەڵبێیـــن ؟ بەدڵنیایەوە ئێستا لەگەڵ مافیاکانی ئێرە باش گونجاوە"
جۆنگکووک وتی و هەستایە سەرپێ و چاکەتە چەرمە ڕەشەکەی هەڵگرتەو و یای بەشانیـــدا و ئاوڕی دایەوە بۆ ڕۆیشـــتن و پشتی لەوان کـــرد و بەرەو ژورەکەی بەڕێ کەوت.

جێســـی لەمەراق و خەمدا دەهات و دەچـــوو .چیتر خۆی نەگرت پێش ئەوەی جۆنگکووک دەرگاکەی  بچێتە ژورەوە. جێـــسی پاڵی ناو دەرگاکە کرایەوەو بەخێرایی جۆنگکووکی کێشا بەدەرگاکەداو دەرگاکە داخرا و دەستێکی لەسەر دیوارەکە دانا و بەتوڕەی نزیکتر بویەوە لەجەنگکووک و لێی دەڕوانی.
جۆنگکووک بزەیەکـــی کرد و چاکەتەکەی خۆی هەڵدایە سەر سیسەمەکە لەدورەوەو پاشان دەستی کرد بەگیرفانیدا و جگەرەکەی خستە سەر لێوەکانی خوارەوەی و پاشان چەرخەکەی دا لەسەری جگەرەکەو دایگیرساند و فیزەی کرد و بەتەواوی پاڵی دایەوە بەدەرگاکەوەو دوکەڵەکەی دەردەهێنایەوە.

"بـــەم جـــۆرە سەیـــرم مەکە! تۆ تەنها لەبەرژەوەندی خۆتدا بڕیـــار دەدەیـــت ؟ ئەی من چـــی ها من؟چـــی "
جێسی بەتوڕەیەوە وتی هێشـــتا لێی دەڕوانی
جۆنگکووک تەنها بزەی دەکـــرد پاشان بەدەستەکەی تری و بەپەنجەکانی بەنەرمی چەناگەی جێسی گرت و زیاتر سەری جێسی نزیککردەوە لە سەری خۆی و ناوچاوانی خۆی لەسەر ئەودانا.
"تـــەنها هەوڵبـــدە هێوربیبتەوە"
بەنەرمی وتی و چاوەکانی داخســـت لەساتێکدا هەردوکیـــان ئەو دوکەڵە پیسەی جگەرەیان هەڵەمژی لەلێوەکانی جەنگکوکەوە دەرەچوو لەهەناسەکانیدا بۆ جێـــسی .
هێشـــتا جێســـی ئارام نییە پاڵی نا بەسنگـــی جۆنگکوکەوەو لەخۆی دورخستەوە و بەتوڕەیی دەستەکانی لەسەر یەک دانا.

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin