Day99

1.4K 275 125
                                    

ــــــــــــجۆنگکووکــــــــــــــــــ
"درۆ وەک ئەو چکولاتەیەیە کە شیرینە لەکاتی خواردنیدا بەڵام لەکۆتایدا تاڵیەکت پێ تام دەکات ، ڕاستیش ئەو چوکلاتەیە کەهەر لەسەرەتاوە تاڵە بەڵام ڕادەهێنێت و واتلێدەکات چێژی لێببینی."
لەناو چوار دیواردا دانیشـــتووم و لەژیانم دەڕوانم وەک ئەوەی تەواوی ژیانمم لەسەر زەویەکە نەخشاندبێـــت و لێی بڕوام..... من لەم بازنەیەدا ژیانم کرد
کوشتن ، دزی ، سەرکێشی!!
ئەوە پێیی دەڵێن ئەو پەڕی ڕیسوای و دۆڕانی کەسێـــک.تەنها سەربەرزیم ئەوەیە توانیم وەک مرۆڤ هاوڕێکانم بپارێزم لەگەڵ یەکەم خۆشەویستی ژیانم
من ئەو کەسەم تەنانەت خیانەتیشم لەوان کرد!
ئەوە من بووم دەستم لەگەڵ ئەفسەر مایک تێکەڵ کرد هەر لەیەکەم بینینمان.
من بووم هەموو کارێکم بەوان کرد بێ ئەوەی بزانن کەئەو کردەوانەمان دەست تێکەڵکردن بوو لەگەڵ پۆلیس و یارمەتی پۆلیسمان دەدا!
بێ ئەوەی بپرسن لێم؟
من بـــووم بومە هۆی دەستگیرکردنی هۆنگ ئەوکەسە من بووم نامەکانم و ئاگاداریەکانم بەنهێنی بۆ ئەفسەر مایک دەنارد.
من بووم پلانی ساختەی خۆکوشتنی هۆنگمان دانا لەگەڵ پۆلیسەکان تەنها تا کانگ لەخۆم نزیکبکەمەوە.
هەر من بووم هەواڵمدا بەپۆلیس کەکانگ بەنیازی هەڵهاتنە و پاشان دەستگیرکرا.

ڕێڕەوی من لەمافیاوە گۆڕا هەر کە هاتمە تایلەند
ئەو کاتەی ئەفسەر مایک داوای لێکردم کەپێش مردنم با سەربەرزانە بـــمرم .
بەڵێ کاتێک بیرم کردەوە کەهەرچۆنێک بێت با لەودونیا لەڕوم بێت سەیری خێزانەکەم بکەم.زۆر دواکەوتم زۆر
هەرگیز ڕوی ئەوەم نیە تازە بچمەوە بەردەم دایـــکم

سەرم لەئازار و خەمدا هاواریەتـــی، بریا هەرگیز ئەم ڕێگایەم هەڵنەژباردبا
خۆزگە نەدەبومە ئەم کوڕە چەپەڵەی ئێستا!
جگەرەکێشێکی مافیای بکوژی دزی خوێڕی
ئەمە تەواوی پێناسەی منە بۆ ئەم سەر زەوییە
هەمووان نەفرەت لەمن دەکەن! !
بەڵێ من تەنها ئاژاوەگێڕێکی سەرئەم زەویە بووم.
بۆچی خەڵک لەکێشە سادەکانی ڕۆژانەیان بێزارن؟
بۆچی بەژیانە سادەکەیان بێزارن؟
بۆچی ئەوەندە ناخۆشە ئەو ژیانە!!
من دەمەوێت تامی ژیانی سادەبـــکەم ، دەمویست وەک هەر کوڕێکی تر خوێندن تەواو بکەم و بەدوای کاردا بگەڕێـــم ..با سەرکەوتوش نەبابام لەبەدیهێنانی خەونەکانم هەرگیز بێزارنابووم لەژیان
کاتێک خۆشەویستانم لەگەڵم بن کاتێک ساتەکانم پڕ خەندەن و دورن لەئاڵۆزی کار و دڵتەنگی.
کاتێک لەو پەڕی بێهیوایمدام بچم و لەباوەشی دایکم بم. ..ئەو کوڕە بم دەستەکانی باوکم ماچ بکەم و یارمەتی برا بچوکەکەم بدەم.و بیبەم بۆ قوتابخانە.
کوڕی ئەو دایکە بم کەبەخەندەو دڵخۆشیەوە خواردنم بۆ ئامادە دەکات.
ئێواران لەکار بگەڕێمەوە بەپەرۆشی بۆنی خواردنەکانی دایـــکمم
ئێواران لەگەڵیان کۆببمەوە بەدور لەهەر خەمێک کەترسم لێی هەبێـــت...ئەو سەر مێزە ببینم کەچۆن پێکەوە باسی یادگاریەکانی یەکتر دەکەین و پێدەکەنین، کەچۆن شەوانی زستان لەگەڵ یەکتر بەسەردەبەیـــن ،بریا گەر خوشکێکی بچوکیشمان هەبوایە وردیلانەو ژیکەڵە لەنێوانماندا عەجولی بکردایە...خۆزگەم پێ دەخواست کەپێش کارکردنم ماچی بکردبام و پێی وتبام کاکە نوقڵم بۆ بێنە..
بەهەمومان نازیمان هەڵگرتبـــا.
ئەمەوێ تەنها بەسادەی بژیم!  بەڕاستی هێندە قورسە ئەو ژیانە واناتوانم پێی بگەم؟

تەنها لەناو ئەو خەیاڵانەدا بووم تا هەستم بەدەنگی ئەفسەر مایک کرد
"جۆنگکووک!   جۆنگکووک! "
چەند جارێک بانگی کردم و منیش ئاوڕم دایەوە و هەستام بەرەو ڕوی چونکه دەنگەکە لەدەنگی ڕودانی شتێک دەچوو.

"چی بـــووە ؟"
بەپرسیاراوییەوە پرسیـــم لێی و لێم دەڕوانی بەوردی

"هاوڕێکانت گیراون لەسیئۆل!"
هەر لەگەڵ وتنی ئەو ڕستەیە بەبێ ئاگایی خۆم دەنگم بەتوڕەی بەرزکردەوە ، کۆتا کاریشم تێیدا دۆڕام؟

"چــــــــــــی؟ بــــــــــــۆچــــــی هاااا؟؟؟"
بەتوڕەی وتم و بەمستەکۆڵەی دەستم کێشام بەشیشەکاندا

"ئارامبەوە، نازانم وادیارە پێیان زانراوە. وەداواکراوە تۆش بگەڕێنرێیتەوە بۆ زیندانی کۆریا خۆت ئامادەبکە بەیانی دەڕۆیت"
تەنها ئەوەندەی وت و ڕۆی منی بەشۆکی بەجێهێشـــت هێشتا ناتوانم باوەڕبکەم کەبۆچی ئەوەی ئەمەوێ ڕونادات ؟!
تاوانەکانم هێندە زۆرن ناهێڵن وابەئاسانی بڕۆم!

*جوانی ژیان لەو ساتەدایە کەهەست ئەکەی بوونت هەیە!*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێـــــــــــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now