Day53

1.8K 320 106
                                    

ـــــــــجـــــــــەنگکـــــــــــــــووکــــــــــــ

دەســـتەکانم بەبەردەوامی و بەبێ پشـــوو ئەجـــوڵاند
هەرچــــــەندە ئەوانیـــش خەریـــکی لێکردنەوەی ئەو پەتە نەفرەتیـــانەبـــوون  هێشـــتا هیـــچ کامان نەگەیشـــتبوویـــنە ئامانـــج .
دەمارەکانی پەنـــجەم  هاواری ئازاریـــان دەکـــرد .
ســــــوری ئازار تەنگـــی پێهەڵچنیـــبوون .
هەســـتم بەشەکەتی پەنجەکـــانم دەکـــرد .
ســـوێند دەخـــۆم ناوەندی پەنجـــەکانم چیـــتر نەیاندەتوانی بنوشـــتێـــنەوە .
نازانـــــــــم چەند کاتژمێــــــرم تێپەڕانـــدووە .
تەنهــــــاو تەنها ئەو ئاســـنی قایشە نەفرەتییە .تـــاکە هیــــــوامە .
هەســـتــــــم دەکــــــرد وردە وردە هەریـــەکە لە جاک و جێـــسی لەتوانایاندا نەماو بەلاوازیـــەوە چـــاوەکانیـــان داخـــران !
ئەسڵــــــەن نازانم ماوەی چـــەندێـــکە ئێمە برســـین !
هەســــــتم بەبێ هیـــوای دەکــــــرد .
ڕووم لە تای کـــرد .کەزۆر بەشەکـــەت و هێزلێبڕاوی و ست ست دەستەکانی ئەجوڵاند .
وەک بــــــڵێی منداڵێـــک بێت و بەزۆر پێی بکەیـــت .

"تــــــای تکـــایە خۆت بەدەســـتەوە مەدە "
بەڕویـــدا وتم تا هیوا لەدەســـت نەدا ،بـــەڵام ئەو هێندە لاوازبـــوو نەیدەتوانی وەڵامم بداتەوە تەنها بزەیەکـــی شکاوی بەڕومدا کرد .بەئاماژەی ئەوەی بەردەوام دەبــــــێت .

پێــــــم وایـــە کاتی خەوتنمانە؟!
کاتژمێــــــرەکەی دەســـتم لێی نوســــــراوە
کاتژمــــــێر یـــەکی شـــەوە !
ئـــایـــا ئێـــمە شـــەو ڕۆژێـــکە لێرەیـــن ؟!
چــــــۆن دەکـــرێـــت ؟!
دواجــــــار لەکاتـــی زەردەپەڕی بەیـــانی بـــوو کەئێمە لەماڵی خۆمان بـــووین !
ئایـــا لەو کاتەوە لێرەیـــن ! واتە ڕۆژێـــکی تەواو و نیـــوەی شـــەو ؟!

هەســــتم بەخوێـــن کرد لەپەنجـــەکانم دەچۆڕا !
ئاسنەکە پەنجەکانمی بریندارکردبـــوو !
پەنجەکانم لەناو ئەو برینەدا .ژانی ئەکـــرد و ئەکزایــەوە .لێوەکــــــانم دەگـــەست لەئازاری .
بـــەڵام نەخێــــــر ئەوە من نیـــم وابەئاســـانی وازبهێـــنم هێندەم نەماوە پەتە نەفرەتیە لەناو دەبەم .

لەکـــــــــۆتایــــــدا پەتەکــــــە لاوازبـــوو .
پەستانی قورسم لەدەستەکانم کرد بەئاڕاستەی جیاو دژ لەیـــەک بەجۆرێـــک پەتەکەم کشـــاند و وام کرد ئەو تاڵە باریکانەی کەپێکەوە لکابوون و لاوازبوون ببچڕێن و چاوەکانــــــم تیشکی دڵخۆشـــی دەربکەن !
وەکـــــــــ ئازادییەکی ڕۆحـــی بوو .

بەخێــــــرای هەوڵمدا و پەتەکانـــی قاچم و جەســـتەم لێکــــــردەوە .
یـــەکەم کەس بەڕووی جێسیـــدا ڕۆیشـــتم و پەتەکانم کردەوە هەرچەندە پەنجەکانم لەئازاردابـــوون ،بەڵام لەدڵخۆشیدا هەســـتم پێناکردن .

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant