Day100

3.5K 358 260
                                    

چاوەکـــانی کردەوە ئەوەی ئەیبێنێ خۆرێکە
کاتێک بۆ ماوەیەک چاوەکانی لەناو تاریکیدابـــوون
ئێستا هەست بەتیشکی ڕوناکی خۆرێک دەکات کەهەستی لەدایکبـــوونەوەی پێ دەبەخشـــێت
ئەم جێگایە! ئەم بۆنە! ئەم دەنگانە!
چاوەکانی دەگێڕا بەچواردەوری خۆیدا کەلەفڕۆکەخانەی کۆریادایە!بەدەستە کەلەپچەکراوەکانیەوە دوو پۆلیسش قۆڵبەستیان کردووە و ئەفسەرێک لەپێشیانەوە دەڕوات
جۆنگکووک تەنها لەبۆنکردنی ئەو خاکەدایە کەتێیدا لەدایک بـــووە هەستی بەژیانەوە ئەکـــرد
کەئەگەر هەرچیەک ڕوبدات لەوڵاتی خۆیدا دڵخۆشە،لەگەڵ ئەوەی ئەبێ سەری دابخات لەشەرمەزاری خۆیـــدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشە بۆ گەڕاندنەوەی
ئەو نەدەپرسێـــت نەسەیر دەکات تەنها بۆن دەکات و قاچەکانی تەنها دەجوڵێن لەژێر زەبری دوو پۆلیسەکەداو بەو ڕێگایەدا دەڕۆن کەئەوان دەیانەوێ
ناخۆشە بەو جۆرە لەژێر کۆنتڕۆڵدابیـــت!؟ دەبوایە پێش کردنی هەر کارێکی ڕۆژێک بیری ئەمەی هەبوایە.

ـــــــــــــــجێســـیـــــــــــــــــــــ
لەو ڕۆژەی تایلەندمان بەجێهێشـــتووە بۆ یەک چرکەش ناتوانم جۆنگکووک لەیاد بکەم ،نازانم ئەو چی دەکا ئێستا چۆنە؟
تەنها دەزانم کەمن لەم ژورەدا و بەتەنیا لەوانی تر بەندکراوم...هێشتا دادگایکردنمان نەکراوە
نەم توانیوە بەباشی بخەوم.لەئێستادا تەنها دەمەوێ یەکجار تەنها یەکجار گوێم لەدەنگی بێت یاخود بیبینم
چ قورسیەکە لەسەر شانم چ کۆتاییەکە بۆ ژیانم. هەرگیز بڕوام ناکرد بەم شێوازەم بگەم
ڕۆژێک هێندە سەخت ئاشقبم و ڕۆژێک بکەومە زیندان.هەست ئەکەم زۆر زووە بۆ من؟
هێشتا چەندان خەون و سەرکێشی ماون لەژیانم واتە بەو ئاسانییە کۆتاییم هات!
قورســـە قورســـە بڕوابکەم ،خەریکە وام لێدەکات دانبنێم بەپەشیمانی هەڵبژاردەکەم.خەریکە ئاوات دەخوازمەوە بۆ ڕابردوو!
من ئەم ڕۆژگارانەم هەڵبـــژارد؟ ئەوە من بووم! بەڵێ ئەو کچەی لەخێزانەکەی ڕایکرد بۆ ناو جیهانی مافیاکان! بۆ ئەو جیهانەی کەدەمویست سەرکێشی و ئارەزوەکانی خۆمی تێدا بەدیبهێنم !ئەو کچەی تەنانەت مردنم لاگرنگ نەبوو ،ئەو کچە ساردەی تەواوی ژیانی گوێیەکانی لەئاست خەڵکی و ئامۆژگاریەکانی خێزانەکەی داخســـت؟ ئەمڕۆکە هەموو ئەوانەی لەجیهانی فیلمەکاندا ڕویان دەدا بەسەر مندا هات.
دەمەوێت بڕۆمە دەرەوەو لەگەڵ جۆنگکووک بژیـــم؟
ئاخر گەر من ئەم بژاردەم نەکردبا چۆن جۆنگکووکم بناسیبایە؟نازانم چی بەسەر ئەو کچەدا هاتووە
ئێستا تاڵی زیندان و دابڕان دەچێژم و هەستی پێدەکەم! ئێستا دەزانم ئەوەی من بەسادەو هیچ گرتم خراپترین بوو لەوەی پیشان دەدرا.ئێستا دەزانم کەمن چ تاوانانێکم کردوە؟
لەدەستەکانم دەڕوانی کەچۆن خەڵکانێکم پێ کوشتون!هەرچەندە ئەوان خراپەکاریش بوون بەڵام بەڕاستی من بکوژ و خراپ بووم ؟
ڕۆژێک بیرژ لەدڵی باوکم و خێزانەکەم نەکردەوە! ئێستا کەدایکم لەسەرەوە سەیرم دەکا لەوانەیە نەفرەتم لێبکات!
سەرم بەرزکردەوە بەهیوای ئاسمان بەڵام تەنها سەقفێکی کۆن و پیس بوو.چاوەکانم پڕ بوون لەئاو چۆکمدادا بۆ ئەرزەکەو گریام بەدەنگی بەرز..خەریکم لەکچە دڵڕەقەکەوە دەگۆڕێم و ئێستا دەگریم
"دایـــکە ! بمبـــورە ئەمە ئەو ژیانە نەبوو تۆ بۆ کچەکەت دەویســـت ببورە دایـــکە من شایەنی ئەو ڕۆژانە نەبووم کەتۆ خۆشەویستیت پێدەدا. شایەنی ئەو شەوانە نەبووم کەنەدەنوستیت و دەگریای بۆ نەخۆشی من! من ئەو کچەنەبووم کەببمە مرۆڤێک وەک تۆ میهرەبان و نەوەیەک بخەمەوە بۆ باشترکردنی ژیان ، دایکە من دۆڕام لەئافرەت بوونم. من دۆڕام ئێستا دەزانم ئافرەتەکان واتە میهرەبانی و زەردەخەنەو پێدانی خۆشەویستی،دایکە تۆ ویستت ئەوەم فێربکەیت بەڵام من گوێم نەگرت. بمبورە دایـــکە"
هەتا کۆتا وشەکانم لەناخمەوە دە وت بەدەنگی بەرز و گریـــان
ئەمە کۆتای هەموو ئەوانەیە کەبەوجۆرەن
هێشتا سەرم لەناو ئەرزەکەدا نوقم کردوەو دەگریم بەهێژنی بیر لەهەموو کەلەڕەقی و خراپیەکانم دەکەمەوە هەر لەمنداڵیمەوە تا ئەم ساتەم
ئەمەیە کەدەڵێن گەربێت و تەنها ماوەیەک خۆت بەندبکەیت ئەوکات بەکەسایەتی و هەڵەکانت دەزانی
هەموو ئەم ماوەیە من خەوتبووم!
چی دەبوو من و جۆنگکووک لەژیانێکی سادەبا یەکمان ناسیبا!ئێستا خەریکم دەپاڕێمەوەو داخ هەڵەکێشم بۆ ئەو ژیانەی خۆم لێی ڕامکرد!!..بیرمدەکردەوە
لەناکاو گوێم لەدەنگێکی ناسراوبـــوو بەپەلە ئەو دەنگەم دەناسیەوە وەک شێتێک هەستام لەئەرزەکەو بەخێرایی ئاوڕم دایەوە بۆ ئەو دەنگە
لەکاتێکدا کە ئەو دەموچاوەم دەبینی زەردەخەنەی دەکرد. ..چاوەکانم زیاتر گریان و زەردەخەنەشم تێکەڵ کرد لەگەڵیدا وەک خۆرێک بۆ ژورەکەم دەرکەوت
بەپەلە هەستام و ڕۆیشتمە لای شیشەکانەوە دەستەکانم بۆ ڕوی ئەو برد
جۆنگکووک لەجل و بەرگی پۆلیســـیدا!! لێوەکانم بەزۆر کردەوە لەدڵخۆشی و گریاندا لەکاتێکدا دەستم لەڕوی جەنگکووک بوو توند دەستی گرتم
"جۆنگکووک تـــۆ چۆن؟! تـــۆ"
نەیهێشت قسەکانم تەواو بکەم تونتر دەستی گرتم و چاوەکانی بڕیە ناو چاوەکانم
"لەدواتردا هەموو شتت پێدەڵێم "
پاشان دەستی بەردام لەدوای ئەو قسەیە دەرگاکەیان کردەوە لێم و بەهەموو توانای خۆم ڕام کرد و توند دەستەکانم ئاڵاند لەملی و سەرم لەسەر سنگی داناو ئەویش توند لەباوەشی گرتمەوە بەدڵی خۆم بۆنیم دەکرد وەک سێ ساڵ دوربون بوو بۆ من
پاشان هێواش هێواش لێک دورکەوتینەوە دوبارە توند دەستی یەکمان گرت و لەیەکترمان ئەڕوانی تا ئەو قسەی کرد
"ئامادەی ببـــی بەژنی ئەفسەرێـــک کەمافیاکان ڕاودەکات و خراپەکان لەناودەبات ؟"
ئەو قسانەی کرد کەبونە هەم هۆی سەرسوڕمانی من هەم دڵخۆشیـــم
بەدڵخۆشیەوە بەڕویدا پێکەنیم ،واتا ئەو ئێستا بۆتە پۆلیس!
پاشان وتم کاتێک لەچاوانیم دەڕوانی
"من هەموو کات لەگەڵ تۆدام تامردن من دەبمە ئەو ژنەی کەهەمیشە لەچاوەڕوانیت دا دەبم و ماڵەکەت پڕ دەکەم لەگەرمی و خۆشەویستی کاتێک دەگەڕێیتەوە،یاخود گەر بتەوێ شان بەشانی تۆ دەبمە ئەفسەر"
وشەکانم بەوپەڕی دڵ بەهیواوە دەگوت تا ئەویش خەندەی کرد و توند باوەشی پیاکردم و پاشان لەلای گوێم چرپاندی بەنەرمی
"تەنها ببە ئەو ژنەی کەتامەزرۆبم زوتر لەکارەکەم بگەڕێمەوە بۆ بینینت."
پاشان دورکەوتەوەو و خەندە شەیتانیەکانی کرد وەک ئەو پێکەنیم و لەیەکترمان دەڕوانی
پاشان لەدواوە کوڕەکان دەرکەوتن و چەپڵەیان لێدەدا زۆر دڵخۆشبووم کەبینیمن تایهیۆنگ و جیمین و جاک....
پاشان جۆنگکووک بەدەنگی بەرز قسەی کرد
"ئازادبونی ئێمە بەهۆی یارمەتیدانمان بوو لەگەڵ پۆلیسی تایلەند بۆ گیرانی مافیاکان هەر لەبەر ئەوەیە لەلایەن سەرۆکی پۆلیسی سیئۆلەوە داواکراوە لێمان بچینە ناو ڕیزەکانی پۆلیس.وەک دڵسۆزیان لێمان خۆشبوون "
جۆنگکووک بەدڵخۆشیەوە وتی بەڵام من کوڕەکان تێناگەشتین یارمەتیدانی پۆلیس چییە؟ کەی ؟

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 08, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now