Day62

1.7K 319 310
                                    

"پێویســـتم بەمقەستەکەیە ....ئێســــــتا !"
جـــەنگکووک بەهەموو هـــێزی دەنگـــی بەسەر تایدا هاواری کرد .
دەستی پڕبوو لەخوێـــنی شانی جێـــسی .
هەوڵی دەرکردنی گولەکەی دەدا .
جێـــسی لەئازاردا ئەگـــریا و هەوڵی دەدا لێوەکانی بـــگرێت بەتوندی و بەیەکیدا دابوو تا هاوار نەکات .
ڕۆشـــتنە ناهاوسەنگ و خێرای ئۆتۆمبێلەکەش زیاتر ئەوانی شـــێواندبـــوو .
تایهیـــۆنگ و جاک بەشڵەژاوی و ماندویەوە دەگەڕان لەناو پێداویستیه پزیشکیەکان کەجیمین لەناو ئۆتۆمبێلەکە داینابوو .
هێشـــتا جەنگکووک دەستی لەسەر شانی جێســـی بوو .دەستی گرتبوو بەخوێنەکەوە .

"ئــــــارامبــــــگرە .!"
بەهێواشی دەیـــوت پێی
"کــــــوا ئەو نەفــــــرەتییه !؟"
دوبارە هاواری کرد چاوەکانی لەتوڕەیدا و دەموچاوی لەبەرزی ئاستی دەنگیدا شێوەی ترسناکی وەرگرتبـــوو.

تایهـــیۆنگ زۆر بەشڵەژاوی و خێرای دایە دەستی .
جەنگکووک زۆر بەخێرای وەریـــگرت بێ ئەوەی سەیری تایهیـــۆنگ بکا .
بەخێـــرای دەستی دایە گولەکە تا دەریبهـــێنێت .
تایهیـــۆنگ و جاک لەدوای ئۆتۆمبێلەکەبوون و تەقەیان دەکرد جیمین لەپێشەوەبوو تەقەی دەکرد نیوەی جەستەی لەدەرەوەبوو . پیاوێکیشیان شۆفێریەکەی دەکرد .
لەدواوە جەنگکووک وەک شێـــت وایە .هەرچەند دەکات دەست دەدات لەجێسی و هەوڵی دەرکردنی دەدا بەڵام جێـــسی وەک دۆزەخ هاواری ئازارەکەی ئەکـــات .
جـــەنگکووک چاوەکانی داخســـت و هەستی ئازاری ئەوی فەرامۆشکرد و بەخێرای دەستی بردە ناو برینەکە کەلەخوێندا دیارنەبوو ،بەهەموو هێزی خۆی گرتی و دەریهێـــنا .لەگەڵ خۆیـــدا جێســـی بەهەموو توانایەکی جەستەو کۆتا ئاستی قورگـــی قیژاندی
"نـــــــــــــــــــــەفــــــرەت !!!!"
زۆر بەتوندی وتی و ددانی لەسەر لێوی دانا .

جەنگکووک بەخێرای دەستی دایە یەخەی کراسەکەی و زۆر بەئاسانی هێزەکەی هێندە گەورەبوو ، توانی بەئاسانی کراسەکەی بدڕێنێت و بیپێـــچێـــت لەشانی جێســـی .
هێواش هێـــواش جێســـی چاوەکانی داخران لەئازاردا .بەڵام ئەو دیمەنانە لەمێشکی بوونە یادگاریەک کەبەدڵ خەندەی دەکرد .
کاتێک جەنگکووک بەوجۆرەیە لەگەڵی .
هەستی بەئارامبوون و ئاسودەبون کرد و کەوتە خەوەوە .
ڕۆژانێکی زۆرە لاوازە و پڕ لەئازاره بۆ ئەو ، زۆری خۆێن لێ ڕۆشتنیش هۆکاربوو بۆ لاوازبونی .
جـــەنگکووک بەباشی ئەوی ڕاکشاند و چاکەتەکەشی دا بەقاچ و گیانیدا و ئەوەی جیمینیش دا بەسنگ و شانیدا .
پاشان خۆی تەنها بەپانتۆڵەکەیەوە مایەوە و بەخێرای شوێن گولەکەی پڕکردەوە لەگولەوەو یەک و پەڕۆیەکی گرت بەدەمییەوەو تا بتوانێ بیبەستێـــت   لەمەچەکی  کەئازاری هەبوو  چونکه سوڕی خواردبوو .
نیوەی جەستەی خوێنی جێسی بوو .
بەخێرای هەنگاوەکانی نا بەرەو لای جامەکەو نیوەی جەستەی دەرهێـــناو دەستی کرد بەتەقەکردن .
سەڕەڕای هەموو ئەو ئازارانە بەڵام ئەو بەجۆرێک ئامانجەکانی دەپێـــکێـــت . وەک ئەوەی زۆر ئاسان بێت تۆش وەک بتوانی تەقەبکەی .ئەو بەڕاستی لێهـــاتووە .

"خــــــێراتـــر بـــڕۆ ..نەفــــــرەتی !"
جەنگکووک هاواری کرد بەسەر پیاوەکەدا .

"لاچـــــــــۆ لەویادا "
جەنگکووک بەخێرای ئاڵۆگۆڕی بەجێگەی خۆی و شۆفـــێرەکە کرد لەکاتێـــکدا  ڕادەی خـــێرای ئۆتۆمبێـــلەکە لەنزیکی دووسەدبوو .
بەڵام ئەو سوربوو لەسەر ئەوەی خۆی لێبخوڕێـــت .
هەر لەگەڵ نزیکی لە سوکانەکە دەستی پێوەگرت .هێشتا نیوەی جەستەی لەدواوە بوو .
وەک منداڵێک بازی هەڵداو تەواوی جەستەی جێگیرکرد و پێی لەبەنزیـــن داگرت .
بەجـــۆرێـــک پێچکردنەوەیەکی لەناکاوی کرد .
کەهەمووان بەلادا کەوتن و تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە گڕیـــان لێهەڵدەســـتا لەخێرایدا .

"بـــەباشـــی خۆتــــــان بـــگرن  !!"
بـــەهاوارەوە وتــــــی و لەجامی خۆیەوە سەری دەرهێـــناو بەرەو ناو دارستانەکە ڕۆی .
هێشـــتا چوار ئۆتۆمبێـــل بەدواوەیانـــە .
ئەو ئامانجی ئەوەیـــە کەلەوان وون بـــێت .
ناتوانێ لەئێســـتادا بیرلەهیـــچ بکاتەوە .
جگە لەسوکانی دەستی و پێیەکانی لەسەر بەنزیـــن .
بـــەڵام چاوەکانی بەری سەرسوڕمان و بێهیواییان پۆشـــی . ئێســـتا ڕوبەڕوی دەریـــایەک دەبێـــتەوە .
یان دەبـــێ خۆی بدا بەدەســـتەوە یان دەبێـــت ناو ئاوەکە هەڵبـــژێرێـــت ؟!

"جــــــەنگکووک ، بـــۆ ناو ئاوەکە ..بـــڕۆ ئەوێ"
جیـــمیـــن بەهەموو هێزی هاواری کرد لەکاتێکدا جەنگکووک قاچی لەسەر ووەستێنەرەکەیەو و جاک و تایهیۆنگ و جیمین بەردەوامن لەتەقەکردن .

"نــــــەفـــرەت ، نــــــابــــــێ"
جەنگکووک هاواری کـــردەوە بەسەر جیمیـــندا. و بەخێرای سەری داخستە خوارەوە هەرکە گولەیەک بەرەو ڕووی جـــامەکەی پێشەوەی هات .

جیـــمین بەخێرای پاڵی جەنگکووکی نا و قاچی خستە سەر بەنزیـــن  بەهەموو هـــێزی ..
"وریــــــــــــابـــــــــن"
تا کۆتا ئاستی توانای هاواری کرد و ئۆتۆمبێـــلەکە بەشێوەیەکی شێـــتانە خلبۆوە .

*چـــی وات لێدەکا بەئارامی چاو دابـــخەی ؟!مـــن دەڵێـــم مردن ! *
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبێــــــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now