Day15

2.1K 383 21
                                    

چاوەکانم کردەوە بەتەواوی خۆر هەڵهاتبوو بەڵام کاتژمێر حەوت بوو هەستام و خۆم شت دواتر چوومە چێشخانەکە بەڵام هیچ خواردنێکم نەبینی بۆیە هاوارم کرد بەرەو ڕووی سەرەوە لەلای پلیکانەکان
"گەمژە بۆچی تا ئێستا هەڵنەساوی و خواردنت ئامادەنەکردووە...خــــــێرا هەســــــتە"
بەتوڕەیەوە وتم

ــــــــــــجێسیــــــــــــــــــ
لەخەوێکی خۆشبووم بەڵام ئاهه دیسان دەنگی ئەو ناپیاوە ڕۆژێک دێت هەقی لێدەکەمەوە
بەبۆڵەوە هەستام و  چاکەتێکی درێژم کرد بەسەر جلەکانمدا چوومە خوارەوە

"چیت دەوێ بۆ نانی بەیانی"
جێسی وتی بەڕقەوە کاتێک خەریکی بەستنی قژی بوو دەچویە چێشخانەکە  .

"هەر شتێکی بەیانیان بێت خێـــراکە "
جەنگکوک وتی و لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشت بەتوڕەی چاوەڕێی کرد

"ئەوەتا "
جێسی خواردنەکانی دانا لەبەردەمی و چویە سەرەوە بۆخۆشی ئامادەکرد و خواردی پاشان خۆی گۆڕی بەقاتە ڕەشەکەیەوە چوویە خوارەوە

"هاا ئەمە بگرە"
جەنگکوک بەساردی وتی چەکێکی داپێی

"چی چەک بەڵام ..."
جێسی وتی بەشۆکەوە کاتێ چەکەکەی گرت

"تەنها بۆ ئەوە پێت دەبێت تا پارێزگاری لە من بکەی تێگەیشتی "
جەنگکوک بەبێ بایەخی وتی ڕۆیشتە دەرەوە


ئافەرم جێسی لەکۆتایدا بومە خاوەنی چەک همم بەڵام هێشتا باش نازانم چی بکەم ؟ ...کێشە نییە ئەمڕۆ دەچم بۆ شوێنی مەشقەکە
جێسی لەبەرخۆیەوە زەردەخەنەی دەکرد
دواتر چەکەکەی خستە کەمەری پانتۆڵەکەی لەدواوەو چاکەتەکەی دایەوە بەسەریدا و قژی بەست
چوویە ناو ئۆتۆمبێلەکە جەنگکوکیش لەدواوە سەرکەوت جێسی دەستی کرد بەلێخوڕینی تا گەیشتنە کۆمپانیا
جەنگکوک دابەزی  و جێسیش بەدوایدا

"باش گوێگرە من پێشتر سزای سادەم پێدای بەڵام گەر یەکجاری تر بێگوی من بکەیت ئەوا ڕێک دەتکوژم تێگەیشتی "
جەنگگکوک بەتوڕەیەوە وتی کاتێ لەپێش جێسیەوە دەڕۆی

"بێگوومان گەورەم "
جێسی وتی  خۆیشی پێی سەیربوو یەکەمجاریەتی بەڕێزەوە قسەبکات بەڵام ئەوەی کرد لەپێناو ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی و پاشان لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکە وەستا و لەجەنگکووکی دەڕوانی کاتێ دەچویە ناو کۆمپانیاکە و تای و جیمینیش بەدوایەوەبوون.

"گەورەم ئایا هەموو شت باشە ؟"
تای بەنیگەرانیەوە وتی و لەجەنگکوکی ڕوانی کاتێ لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو

"بەڵێ تەنها گەر ئەو کچە نەفرەتییە تێکی نەیا"
جەنگکوک وتی کاتێ سەیری فایلەکانی دەکرد

"گەورەم ئەگەر ئەڵێی خۆمان بۆت ئاقڵ ئەکەین "
جیمین وتی

"نا پێویست ناکا هەستم کرد ئەمڕۆ کەمێ گۆڕابوو "
جەنگکوک وتی و هەستا بەرەو ڕووی تای و جیمین وەستا کاتێ دەستی لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو
"بەڵام ئەو دوەتان چاوتان دەکەنە هەزار چاو لەسەری تێگەیشتن "
جەنگگوک وتی

"بەسەرچاو گەورەم "
هەردوکیان پێکەوە وتیان و سەریان دانەواند و چوونە دەرەوە و لەنزیکەوە چاودێری جێسیان دەکرد

ـــــــــــــــجێسیـــــــــــــــ
تەواوی ڕۆژەکە لەدەرەوە مامەوە تەنانەت تای و جیمین یەک خولەکیش جێیان نەهێشتم خۆیان خواردنی خێرایان  هێناو هەر لەبەردەم کۆمپانیا خواردمان بەڕاستی ڕقم لێیانە جگە لەوە جەنگکوک مۆڵەتی نەدا ئەمڕۆ تای مەشقم پێبکا ئەو نەفرەتییە منی بەس بۆ بەردەستی دەوێ .

*تۆبڵێی ڕۆژی منیش هەڵبێت.؟*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now