Day14

2.1K 399 39
                                    

تەواوی شەوەکە لەخەستەخانەکە مامەوە بێگومان تایهیۆنگم لەگەڵ بوو ناچاربوین لەوێ بین تا ڕۆژ دەبێتەوەو جێگایەک بۆخۆم دەدۆزمەوە نەمویست بچمە ماڵەکەی تای
"تای خانویەکم دەوێت "
وتم کاتێک لەنەخۆشخانەکە دەهاتینە دەرەوە

"نازانم ناتوانم "
تای دەرگاکەی نەخۆشخانەکەی کردەوە بۆم تابچینە دەرەوەو وتی

"بۆچی کێشە چییە"
وتم کاتێک نزیک بوینەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی تای

"چونکە گەورەم ڕێگانادات ...خۆت ئەزانی ئەو جارێ متمانەی پێت نییە دەبێت لەژێر چاودێریدابێت"
وتی و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت

"ئێجا با چەجد پیاوێکم بۆدابنێ تا دڵنیائەبێتەوە لێم"
وتم و قایشی کورسیەکەم بەست لەخۆم و سەیریم کرد

"هیوادارم ڕازیبێت بەڵام نازانم تۆ هێشتا ڕۆژێک سزات ماوە کێ دەڵێ لێت خۆشبووە"
بەنەرمی وتی و گێڕەکەی جوڵاند بۆ دواوەو بەڕێکەوت

"باشە بابچین بۆ لای خۆی ئەو بڕیاربدات"
وتم و دەستەکانم خستە سەر یەک و بێدەنگ مامەوە

لەپێش خانوەکەی جەنگکوک وەستابووین
ئەو بەمە دەڵێ خانوو ؟ ئەمە زۆر گەورەترە لەخانویەک وەک ڤێلایەکی بچووکە هەموو سیئۆلت لێ دیارە بێگومان ئەو لووت بەرزە چۆن دەچێتە شتێکی بێ بەهاوە ! بەمن چی ؟
دوای تای کەوتم و چوومە ژورەوە تەنها لەخانوەکەم دەڕوانی زۆر خۆش بوو پێئەچوو دووقات بێت

"چی ئێوەی هێناوە بۆ ئێرە"
جەنگکوک وتی کاتێک خەریکی قاوەیەک بوو ئامادەی دەکرد بۆ خۆی

"گەۆرەم چی لەجێسی بکەین خۆ خانویەکی نییە جگە لەوەش تۆ ناهێڵی بەتەنیابێت ؟ ڕات چییە چەند پیاوێک بۆ چاودێری دابنێین ؟ "
بەسەریەکەوا وتی و لەبەردەمیدا وەستابوو

"زۆرت وت دەزانی ؟؟...دیارە ئەو بەیەک شەو فێری زۆربڵێی کردووی"
جەنگکوک وتی بەتوڕەییەوە دانیشت و لەجێسی دەڕوانی و قاوەکەی دەخوارد

"من زۆربڵێ نیم ئێستاش خێرا ئەم باسەی من چارەسەر بکە"
بەتوڕەییەوە جێسی وتی

"واو دەبینم سزاکانم کاریگەریان نەبووە"
جەنگکوک بەبێ هیوای سەیری جێسی کرد

"من لێرە خزمەتکارم نییە دەتوانی لێرە بمێنیتەوە لەقاتی سەرەوە و هەموو شتێکی لێیە تەنها لەسەرتە خواردن و جل و بەرگم ڕێک بخەی وەک پاسەوانیش ئاگادارم بیت ....جگە لەوەش لێرە سێ خانووی لێیە پاسەوانەکانمی لێیە ئاگاداری تۆش و منیش دەبن"
جەنگکووک وتی و دەچووە پێشەوە لەجێسی نزیک دەبۆوە

"چییی ؟؟؟ دەتەوێ ببمە خزمەتکارر...من چۆن بتوانم ئاسودەبم لەماڵێک لەگەڵ کوڕێکدا من کچم "
بەچاوێکی ڕقەوە سەیری جەنگکوکی کرد

"ئەوە بکە کەوتم دەتوانیت ڕۆژانە بڕۆیت بۆ مەشقە مافیایەکەشت و پاسەوانیەکەشت بکەی بۆم وەپێم وتی تۆ لەقاتی سەرەوەی ئازادیت و ئاسودەیت "
جەنگکوک وتی و بزەیەکی کرد و پشتی تێکرد و لەسەر قەنەفەکان دانیشت

"باشەە بەڵام دەچم جل و بەرگ دەکڕم و پێداویستی خۆم وە هەندێ خواردنیشششش "
بەڕقەوە وتم ناچارم ڕازیبم تا بگەمە ئامانجی خۆم

"لەگەڵ تای بڕۆ"
جەنگکوک وتی و چووە ژورەکەی

من و تای ڕۆیشتین بۆ بازاڕکردن
بێگومان تای بێزاربوو لێم هێندە دەگەڕام جگە لەوەش ناچارم دەکرد زۆرجار دوربکەوێتەوا چونکە ناچاربووم بابەتی کچانە بکڕم.

بازاڕ کردنەکەم تەواوکرد و گەڕامەوە ماڵەوە
تای چوویە یەکێک لەخانوەکانی نزیک ئێمە و منیش چوومە ژورەوە

"گەڕامەوە"
بەدەنگی بەرز وتم بەڵام وادیاربو خەوتوە شتەکانم لەناو سەلاجەکە ڕێکخست و دواتر ژورەکەی خۆم
تا بوییە ئێوارە خواردنێکم ئامادەکرد و کردمە دوو بەش بردمە خوارەوەو لەسەر مێزەکە بۆ جەنگکوکم دانا و دواتر چومەوە قاتی سەرەوەو خۆم بەتەنیا خواردم
شەویش زوو خەوتم .

*دەمویست تەنها گەڵایەکی هەڵوەریوبوام لەسەر شەقامەکان *
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبـــــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now