Day70

1.8K 311 156
                                    

لەخانویەکـــی ڕووخاودا و کاولبویەکـــی دەستـــی بومەلەرزە و دور لەدەســـت لەشار و تەنانەت لەتۆڕی تەلەفون و سەرجەم خزمەتگوزاریەکـــانی تر هێندە داڕوخـــاوبوو کەخەریـــک بوو ڕۆدەچووە ناو زەوی و نوقم بوو .

جەنگکووک لەسەر چوار پلیکانەی پێش کۆتای دانیشتبـــوو قاچەکانی کردبۆوەو یاری بەچەرخەکەی دەستی دەکرد هەڵی دەکرد و دەیکوژاندەوە بەبەردەوامی سەرنجـــی لەسەر چەرخەکەبوو.

جێسی و جاک لای یەکەوە دانیشتبوون و پاڵیان بەدیوارەکەوەدابـــوو .
جیمین بەپێوە وەستابوو دەستەکانی لەسەر سنگی دانابوو پاڵی نابوو بەدیوارەکەوە. و تیشێرته قۆڵ کورتەکەی کەمێک هەڵکردبوو ..قژە ڕەشەکانی بۆ دواوە هەڵدابۆیەوە و هەموویـــان لەو دوو کەسەی بەردەمیـــان دەڕوانـــی ،بەهیـــوای ئەوەی وشەیەک بڵێـــن !

تاینـــا پاڵی دابۆوە بەدیوارەکەوەو دەستەکانی لەسەر سنگی بوو ، خەندەو بزەی سەر لێوی لانەدەچـــوو .
لەکاتێکدا سەرتاپا جلی ڕەشی لەبەردابوو و قژە ڕەساییەکەی توند لەسەرەوەی بەستبـــوو .
گوارەکانی گوێ گەورەو شێوە بازنەی زیوی بوون و لێوەکانی سور و و چاوەکـــانی زەیتونی بوون .و بەردەوام لەتایهیـــۆنگیان ئەڕوانـــی .

تایهیـــۆنگیش دەستێکی لەسەر دیوارەکە لای ئەوەوە دانابـــوو و چاوەکانی لەناو چاوی جێگیرکردبوو.
دەستەکەی تری لەناو گیرفانی پێشی پانتۆڵە ڕەشەکەی بوو ..
هێشـــتا دەیەوێ بزەکانی لێوی بشارێتەوەو خۆی لەچاوەکانی ئەو ڕزگاربـــکاو پرسیار بکا .

"ئایـــا فیلمی ڕۆمانســـی دەرەهێنن !"
جیمین لەشوێنی خۆیەوە قسەی کرد بەبێزاریەوە چاوی سوڕاند لێیان .

تایهیـــۆنگ بەخێرای دەستی لابرد لەسەر دیوارەکەو ڕووی لەوان کرد بەشڵەژانەوە پشتی ملی خوراند .

تیـــنا زەردەخەنەی کرد بەتایهیـــۆنگ و پشتی لەدیوارەکە بەرداو لەناوەڕاستـــی هەمویان وەستا .بەپوتە ڕەش و کەمێک بەرزەکـــانی لەگەڵیـــدا قژی دەجوڵایەوەو گوارەکانیشی بەردەوام دەلەرانەوە .
"بــــــاشــــــە ئەوە منـــم  کەیارمەتیـــمدان !. "
بەشێوەیـــەکی زۆر سادەو تەواو کۆنتڕۆڵکراوی قسەکانی کرد و دەستەکـــانی کردبۆوە .

ــــــــــــــــــجێســـیـــــــــــــــــــــــــــ
لەسەر تا خواری ئەوم دەڕوانی بەشێوەیـــەکی سارد .لەگەڵ ئەوەش شێوازی ئەو کچەم بەدڵـــە ! بێشەرم و بەهێز و وەک شاژنێکی خاوەن دەسەڵات دەرەکەوێـــت کەهیـــچ شتێک تێکی ناشکێنێـــت !بەڵام ئارەزووی پێناکەم وەک ئەوەی بیەوێ شتێـــک لەمن ببـــات !? من بۆنـــی ناسیاوی لەو دەکەم لەناو ئەم گروپـــە !
بازانیــــــن چـــی هەیە ، ڕێگەنادەم ئاوها ئاسان بەسەر مندا زاڵ بێـــت .
دەستەکانم لەسەر ئەرزەکەداناو بەکارم هێنا وەک هێزێک بۆ هەستانـــی خۆم و بەرەو ڕووی چووم بزەی لارم دەکرد .

تاڵەکانی قژم خستە پشت گوێم و بەرامبەری وەستام ،وابزانم ئەو کەمێک لەمن بەرزترە!
دوبارە بزەی بێزاریـــم کرد لێی و دەستەکانم لەسەر سنگم دانابـــوو .
"کـــەوایـــە بڵـــێ چۆن هاتیـــە ئێـــرە !"
کەمێک لایەکی چاوم کزکرد و لێوم کەمێک لارکردەوە .

چاوەکانی سوڕاند لێم و بزەی لاری کرد و دەستەکانی خستە ناو چاکەتە ڕەشەکەی  کەکەمەری ڕووت بوو بەسترابێکـــی ڕەش و چاکەتەکەش تاکەمەری بوو و چاوە تیژەکانی منی دەڕوانی .

"پێـــم وایە هەمویان من دەناسن جگە لەتۆ !"
بەبزەوە وتـــی و چاوی وەک گاڵتەجاڕانە گێڕا بەڕومدا .

وەک ئەوەی من زۆر ئەوم خۆشبوێـــت دەمەوێت ئێستا لێیبـــدەم .بۆکسێک کەدەم و دانی خواربـــکات .دەستم لەناو خۆمدا گوشی و بۆ ناو گیرفانی پانتۆڵەکەم برد لە دواوە .لێوەکانم هەڵهێـــنا بۆ قسەکردن بەڵام ئەو پێی بڕیـــم !

"من لـــی تیـــنا ، خەڵکی کۆریام بەڵام لەئەمریـــکا لەدایـــک بووم . خۆشحاڵم "
بەخێرای و بزەی ساختەوە وتی و دەستی وەک تەوقەکردن بۆ من ڕاکێشـــا !
ئەو دەیەوێ شەرمەزارم بـــکا!
پیشـــانت دەدەم من کــــــێم .

بزەی ساختەم کرد و دەستم بەرزکردەوە و قژم چاککررد و ڕووم لەجەنگکووک کرد .بێ ئەوەی وەڵامس تەوقەکەی بدەمەوە ئاگام لێبوو دانی بەلێوەکانی دەنا بۆ کۆنتڕۆڵی توڕەی .خەریـــکە لەخۆشیـــان دەفڕم .ئاوهـــا .....

"کـــاتی ئەوەیە پلانێک دانێی !"
بەجەنگکووکم وت لەکاتێکا هێشتا یاری بەچەرخەکە دەکرد .

جەنگکووک هەستاو چەرخەکەی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەی
"ئێســـتا کاتژمێر چواری بەیانییـــە ، سبەی بەیانی دەچینە دەرەوە لێرە . بەباشـــی بخەون .
سبەی بەیانی کاتژمێر دووی شەو دەبـــێ بگەینە بەندەرەکەی ئێـــره من لەوێ هاوڕێم هەیە و پێویســـتە دەرچیـــن لەکۆریـــا . "
جەنگکووک وتی و لەوێ ڕۆیشـــت .

"بڕواناکەم ، نامەوێ دوبـــارە لەکۆریا بڕۆم "
جیمین وتی بەبێزاری و لەوێ ڕۆی تا بخەوێ لەشوێنێک.

"ئەی پیـــاوەکان لەکوێن تیـــنا "
تای ڕووی لەتیـــنا کرد کەهێشتا غیزەی توڕەی لەجێسی ئەکرد . جێسی بەبێزاریەوە بەلایدا ڕۆیشت .

"ئەوان لەدەرەوە دەبن و پارێزگاری دەکـــەن  "
تینا قسەی کرد و ڕووی لەتایهیـــۆنگ کرد .

"بەڵام تۆ چۆن زانیت و هاتیە کۆریـــا ! "
جاک وتی بەپرسییاریەوە . ئەمە ئەو پرسیارەیە کەدەبوایە هەمووان لەتینای بکەن .!

"دواتـــر هەموو شـــت دەڵێم پێـــتان ."
تینا بزەی کرد و لەوێ ڕۆی .

*ئەڵێـــن خانووی ڕوخاو وەک دڵێکی شکاوە . بەڵام خانوو چاک دەکرێتەوەو نوێ دەکرێتەوە بەجۆرێک هەرگیز نازانی کەپێشتر ڕوخاو بووە ! ئەی دڵی کەسێک وای لێدەکرێـــت ! *
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبـــــــــــــــێـــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now