Day54

1.8K 329 1K
                                    

دەرگــــــای ژورەکە بەتەواوی کرایـــەوە .
بەدەنگـــێکی زۆر بـــەرز کەهەمووانی ڕاچڵەکاند لەناو خەوەکانیاندا .

"هەســـتن تەمبـــەڵەکـــان "
دەنگێکی گاڵتەجاڕانە قسەی کرد و چەند پارچە خواردنێـــک و کەمێک ئاوی بەدەستبوو دایناو .دەرگاکەی داخســــــت .

هەموویـــان بەبێ هیوای و هێز لێبڕاوی بەرەو ئەو ژەمە خواردنە ڕۆیشـــتن ،کەجەســـتەو گەدەیـــان دوو ڕۆژ زیاترە ئارامییان لەبەر هەڵگـــیراوە بۆی .
لێوە وشک بوەکانیان تەڕکردەوە بەئاوەکە .
هەریـــەک لەناخی خۆیدا ،خەمباربوو بەم بارودۆخـــە .

جێسی بیری دەکردەوە لەوەی چۆن بڕیاری دا ببێت بە مافیـــا ؟!
چ شتێکـــی لەمافیاکان دەچێـــت !
چۆن دۆخـــی گەیشتە ئێیـــرە ؟لەسەرو هەموو ئەوانەشەوە کێ بەخەیاڵی دا دەهات جێسی ئاشق بێـــت ؟! .

ئـــەوان لەخواردنی ئەو ژەمە کەمەیـــان خەریـــکبوو تەواو دەبـــوون .بەڵام دوبارە دەنگە بێزارکەر و خراپەکارەکە خۆی کردە ناو ژوورەوە و بەپێکەنینێکی زۆر و قاقالێدانەوە لێیـــانی دەڕووانی و دڵخۆشی دەرەخســــــت .بەبینینی ئەوان لەم دۆخـــەدا .

"دەبیـــنم وەک مشکتان لێهاتووە کەپارچە پەنیرێـــک دەدۆزێـــتەوە "
هۆنگ جوو بەشەیتـــانی ووتی

جـــەنگکووک ویستی هەڵبســـێت تا وانەیەکـــی باشی پێبدا بەڵام جـــاک توند مەچەکی گرت و بەئاماژەی سەری هەوڵیدا بیوەستێنـــێت .

"جـــارێ هیچت نەدیـــوە بەڕێز جەنگکووک"
هـــۆنگ جوو وتی و پاشان دەستی بەرزکردەوەو دوو پەنجەی لێک ئاڵاند و  چەقەنەیەکـــی لێـــدا .
لەگەڵ دەنگـــی ئەو چەقەنەیەدا
چواردە پیـــاو هاتنە ژورەوە
چواردە پیـــاو کەلەوانیە چاوەکـــانی تۆ لەبینینی ئەواندا . جەستەت لەکاربخـــات و لەهۆش خۆت بچیـــت .
ئەوان شان پان و گەورە و زیـــاد لەسەد و نەوەد سم باڵایـــان بوو لەگەڵ کێشێکـــی تەواو بەهـــێز و دەست و مەچەکێـــک کەلەوانیە تۆ هەرگیز بەرگەی پەنجە لێدانێکـــیان نەگریت و وەک جوچکەیەک بیت لایـــان .
هەموویـــان بەتیشێرتێـــکی ڕەشی کورت کەبەتەواوی وەسفی ماسولکەکەی قۆڵیـــانی دەکرد و دەمارەکانیان هێندە ئاوسابوون دەتوانی بەئاسانی بیـــان گریـــت .
هەموویـــان قژیـــان سفربوو  .

چـــاوەکانـــی جێسی بەتەواوی تیشـــکی لەسەر ئەو پیاوانەبوو ،ئێســـتا واهەست دەکات لەفیلمە ئاکشـــن و مافیاکانی هــــــۆڵی وودا بەژداری کـــردووە .
بـــەڵام هەریەکە لە تای و جـــاک و جەنگکووک هیـــچ کاردانەوەیـــەکیـــان نەبوو ،چونکە ئەوان ئەم دیمەنانە بۆیـــان ئاساییەو دەزانن هۆنگ جوو کێییە !

"وابــــــزانم پێویســـت ناکا ڕونکردنەوە بـــدەم وایە ؟"
هۆنگ جوو خەندەی لا لێوی کرد و لەژورەکە ڕۆیشتـــە دەرەوە .هێشتا لەناو دەرگاکەدابـــوو کاتێک بزەیەکی کردو دوا وتەی بۆ مەرگـــی ئەوان ووت بەپیاوەکـــانی.

"یـــارییان لەگەڵ بـــکەن وەک بوکەڵە "
وشە ترسێنەرەکـــەی ووت و ئەوێی بەجـــێ هێشـــت و دەرگـــاکه داخـــرا .

هەریـــەکە لەپیاوەکان کەوتنە تەقاندنی مل و دەست و مەچەکیـــان و لە قوربانیەکانی بەردەستیان نزیک دەبـــوونەوە .
ئـــەمە جەنگێکـــی دادپەروەرانە نییە ؟!

جێـــسی لێوەکانی نەیدەتوانی هیچ بڵێ لەترس و لەرزدا ، جەنگکووک دەموچاوێکی ساردی هەبوو ،جاک بەئاشکرا دەترســـاو تایهیـــۆنگ چاوەکانی داخستبوو بۆ ئامادەی ئەو جـــەنگە .سەرەڕای ئەوەی دڵنیان دۆڕان بۆ خۆیـــانە .

چوار پیـــاو بەتەنها بۆ جەنگکووک ڕۆیشـــتن و چواری تریـــان بۆ لای جاک و چواری تریـــان بۆ لای تایهیـــۆنگ . دوو پیـــاو مانەوە کە بەرەو ڕووی جێسی دەڕۆشتن ! ئایا پیاو ئافرەت لە چ جەنگکێکدا و لە چ مێژویەکدا شەڕیـــان بەرامبەر یـــەکتر کردووە ؟! ج چا بگاتە دوو پیـــاوی بەهێز کە چوار ئەوەندەی جێسی بوون !

جەنگکووک زۆر هەوڵیدەدا و شەڕی دەکـــرد ،بەڵام جەستیەک کەچەند ڕۆژە بێ نازە لەخەو خۆراک ،چی پێ دەکرێت بەرامبەر چوار وەحشـــی وەک هۆنگ جوو ناویـــان دەبات کەوەک وەحشن لەهێزو بازوودا .!

بەلاوازییـــەوە هەوڵی بەرگری دەدا دەستەکانی بەشێوەی لێکدان دانبوو لەڕوخساریـــدا .
بەڵام هیچ نەبوون و نەیدەتوانی بەرگـــەی ئەو بەهێزی بازووانەی ئەوان بگرێت .تا کەوتە سەر زەوی ئەوان بەجۆرێک لێیان دەدا وەک ئەوەی لەمنداڵێـــکی بچوکی لاوازبدەن .
تەواوی جەستەیان تێک شکاندبوو ،ڕوخساری لەخوێندا گەوزابوو نەدەتوانی بیناسیـــتەوا .
سەڕەڕای ئەوەش هێشتا لەسەر زەوییەکە کەوتووەو ئەوان هێشتا بەقاچ و پێیە گەورەکانیان لێی دەدەن .

هەریـــکە لەتای و جاکیش بەهەمان دۆخی جەنگکووکدا تێئەپەڕیـــن و هاواریـــان دەکرد .بەڵام جەنگکووک دانی بەئازاری خۆیدا گرتبوو هیچ دەنگێکی لێ نەدەهات ناخ و دڵی پڕبوو لەڕق .
هەر لێدانێکی ئەوان بەیەکجاری بەرچاوی ڕەش دەکرد .

لەگەڵ ئەوەش نەفرەتی دەکـــرد لەو دەنگی قیژەو زریـــکانەی جێسی دەری دەکرد .
هۆنگ جوو بەزەیی نییە .بەڵام بۆ جێسی تەنها بڕیاری دابوو کەبەدووانیان بەس بەقایش لێیبدەن .
تەواوی جەستەی ڕووت و ساردبوو .بەڵام ئێســـتا شین و ڕەش هەڵگەڕاوەو لەلێدانی توندی ئەو قایشانەدا جەستەی گەرم داهاتووە و کزە کزی شوێنەکانیان بەڕادەی دۆزەخ ئازاری دەدا و هاواری دەکـــرد بەجۆرێـــک لەودیـــو دەرگاکەوە دەبیسترا و زیاتریش دەڕۆیشـــت .

ئێســــــتا ئێرە وەک دۆزەخە لەئازاری مەرگـــدا ،چەند جار ئاویـــان پێداکراو دوبارە لێیان دەدرایەوە .
تا لەسەرەی چوارەم جاردا دەستبەرداربوون و لەژورەکە ڕۆیشـــتنە دەرەوە .
وەک هەموو جار داخستنی دەنگی دەرگاکە بەچەندەها قوفڵ و کلیل کرا .

ژورەکە ساردە ! بـــۆنی خوێن ژورەکەی تەمیـــوە .
جەستەکان لەسەر ئەرزە ساردەکە هاواری مەرگ دەکەن .

*چ بایەک  منی هێـــنا لەگەڵ خــــــــۆی  *
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێــــــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now