Day17

2K 387 26
                                    

ئەمڕۆش جێسی لەگەڵ تایدابوو تا بەتەواوی فێری چەک بێت  ئەوان لەکاتی مەشقدابوون تا لەناکاو کەسێک هاتە شوێنەکەو قسەی کرد کاتێ جێسی فیشەکێکی هاویشت نزیکی ئامانجەکە
"پێم وایە زۆر باش فێربویتە"
جەنگکوک وتی لێوەکانی لارکردەوە وەک سەرسوڕمانێک

جێسی و تای ئاوڕیان دایەوە خێرا سەریان دانەواند
"بێگومان گەربمەوێ فێردەبم "
جێسی وتی سەری بەرزکردەوە کاتێ چاوی لەناو چاوی جەنگکوک گیر کرد

"همم باشه بەردەوام بە بابینم "
جەنگکوک وتی تای کورسیەکی بۆهێناو جەنگکووک لەسەری دانیشت تا سەیر بکات جێسی لەچ ئاستێکدایە

جێسی بەتیژی لەجەنگکوکی دەڕوانی پاشان چەکەکەی هەڵگرت و بەجوانی لەشوێنی ئامانجی دەڕوانی چوار جار گولەی هاویشت دووانیان نزیکی ئامانج و دوانەکەی تر دورتربوو لە ئامانج

جەنگکوک هەستا و لەدواوەی وەستا و دەستەکانی جێسی توند گرت و خستیە سەر چەکەکەو ملی لای گوێی نزیک کردەوە
"دوژمن ئامانجێکی گەورەیە گەر لەدەستی بدەیت خۆت تیادەچیت "
جەنگکوک وتی وای کرد جێسی گولەکە بهاوێژێت بەدەستی جەنگکوک
بەڵام ئەم جارە بەتەواوی ئامانجی پێکا
جێسی بەوە زۆر دڵخۆشبوو
چەند جارێکی تر هەوڵیدا بەڵام هەموو جارەکان جەنگکوک یارمەتی دا
جێسی خۆیشی نەیەزانی بۆ دڵخۆشە ئایا لەبەر ئەوەیە ئێستا باش فێربووبە لەچەک تەقاندن یاخود بەهۆی نزیکی جەنگکوکە لێوەی
ڕۆژەکەی بەڕێ کرد لەهەر ساتێ زەردەخەنەی دەکرد لەدڵخۆشیدا
پاشان ئێواره بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە

"لێرە بۆستە"
جەنگکوک وتی

"چیی بەڵام بۆ گەورەم "
جێسی وتی و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند

"لەم ڕێستۆرانتە نان دەخۆین "
جەنگکوک وتی و دابەزی جێسیش بەدوایدا

پاشان جەنگکوک دانیشت لەسەر مێزەکە بەڵام سەری هەڵبڕی کاتێ سەیری کرد جێسی دانەنیشتوە
"بۆ دانانیشی ؟"
جەنگکوک وتی و لێڕوانی

"پێم وایە پاسەوان ناتوانێت دانیشێت لەگەڵ گەورەکەی "
جێسی وتی

"ههههه ئەمە لەکەیەوە فێری ئەدەب بوویت یەکەمجار بێ پرسی من لەسەر مێزی من دادەنیشتیت ئێستە چۆنە گۆڕاویت"
جەنگکوک بەبزەوە وتی

"تەنها ئامانجی خۆم دەوێت بۆیە "
جێسی وتی و چوو لەسەر مێزێکی لایەوە دانیشت و نانی خوارد تا ئاگاشی لەجەنگکوک بێت
دواتر هەردوکیان گەڕانەوە ماڵەوە هەریەکەیان چوە ژوری خۆی و خەوت .

*دەزانم تۆش ئێستا ڕقت لێمە*
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبــــــێت

Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now