Day90

1.5K 297 171
                                    

"دڵنیـــای لـــێرە دەبـــێ !"
جێســـی وتی بەلای گوێی جۆنگکوکدا چپاندی کاتێک هەردوکیان لەو ناوچەیەدا چاوەکانیان بەچوار چاوبـــوو بۆ هەر بارێکی لەناکاو.

جیمیـــن و تایهیـــۆنگیش بەهەمان شـــێوە ، تەنیا جاکسۆن نەبێت کەلەماڵەوە مابۆیەوە ، پاش کەمێک پیاوەکانی کانگ دەرکەوتن بەجانتا پارەکانەوە.

"گەورەم وتی تەنها بیست و چوار کاتژمێری لەبەردەستە ، گەرنا پارەکان و خۆتش و چواردەورەکەت وەک تۆز لەسەر زەوی نامێنن."
ئەو پیـــاوەی کەجانتایە ڕەشەکەی پێ بوو وتی و جانتاکەی هەڵدایە بەردەمیان و جگەرەکەی دەستی ئەکێشـــا

جۆنگکووک بەئاماژەی چاو داوای لەجێسی کرد جانتایەکە هەڵگرێتەوەو سەیری پارەکان بکات.
جێسی بەهێواشی کەمێک خۆی نزمکردەوەو جانتایەکەی هەڵگرت و چووە لاتەنیشتی جۆنگکووک و لەسەر زەویەکە دانیشت و سەیری کرد.بەئاماژەی چاو بەجۆنگکووکی ووت کەتەواوە

"بە گەورەکەت بڵێ ، چاوەڕێی هەواڵی خۆشبێـــت"
جۆنگکووک وتی و چەکەکەی لەپێشی خۆیەوە گرتبـــوو لەڕووی ئەوان.  تا هەنگاو بەهەنگاو هەر چواریان لەو شوێنە ڕۆیشـــتنە دەرەوەو بەخێرای سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن .

جیمین شۆفێری دەکرد و جێسی لەتەنیشتی و تایهیۆنگ و جۆنگکووکیش پێکەوە.

"هەر بەڕاســـتی دەچی بۆ کوشتنی ؟!"
جیمین لەئاوێنەکەوە بەدەم لێخوڕینەکەیەوە دەیوت و سەیری جونگکووکی دەکرد

"بەڵام بەبێ ئێـــوە !"
جۆنگکووک بەسادەیی وەڵامی دایەوە

تاهیۆنگ لەلایەوە توشی سەرسوڕمان هات و بەخێرای چاوی بڕیـــە جۆنگکووک
"تـــۆ شێـــتی چۆن دەتوانی بچیـــە بنکەی پۆلیس...."
بەسەریەکەوە قسەکانی کرد بەڵام لەپڕ جۆنگکووک قسەکەی پێبڕی و وتی

"هەر ئەوەی کەووتم "
بەبێ سەبری وتی و لەدەرەوەی دەڕوانی ، هەمووان بێدەنگ بـــوون . وەک هەمیشە کردە خۆپەرستیەکانی جۆنگکووک هەمووان دەخاتەوە ئاســـتی بێدەنگـــی .

لەدوای چـــەند کاتژمێرێک کەئێستا جۆنگکووک لەژورەکەی دانیشـــتوەو چاوەڕێی هەواڵی بڵاوکردنەوەی مردنی ئەو پیاوە دەکات کەخۆی کوشتویەتی بەدەم شەرابەکانی دەستیەوە چرکە دەژمێرێت بۆ ئەو ساتـــە . تەنانەت هێشتا پلانی کوشتنەکەی بۆ ئەوانی تر باس نەکردوە.
وە کەسیشیـــان ئامادەنین لێی بپرسن کەچۆن لەو ماوە کەمەدا وایکردووە!
دەزانن پرسیارەکەشیـــان هەر بێ وەڵام دەبێ گەر بپرسن!
بۆیە ڕێگەیان دا مەراقی ئەم پرسیارە هەر لەمێشکیان بێت تا ئەو کاتەی جۆنگکووک دەدوێت.

ئەوان لەژوری میوانەکە دانیشتبوون هەر چواریان پێکەوە هەستانە سەرپێ کاتێک گوێیان لەپێکەنینە بەرزە وروژێنەرە ترسێنەرەکەی جەنگکووک بوو.
بەدڵنیایەوە هەواڵی خۆ کوشتنی هۆنگ سەرۆکی مافیاکانی کۆریا بڵاوبۆیەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ زیندانی وڵاتی خۆی!
لەکاتێکدا ئێستا حوکومەتی کۆڕیا تایلەند تۆمەتبار دەکا بەهۆی بێ ئاگایی و نائاسایشی وڵاتەکە ، بەو پێییەی کەنەیان توانیوە لەماوەیەکی کەمدا بیگەڕێنەوە بۆ دادگای کۆریا و نەیان پاراستووە.
لەلایەکی ترەوە ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرییە بۆ جۆنگکووگ و کانگ و ئەوانی تر.
سەرەتایەکی نوێییە بۆ جۆنگکووک !  پلانەکان و کانگ!

"بڕوام نەدەکرد زووتر لەپێشبینیم ئەنجامتدا! "
بەپەیەوەندی کانگ دڵخۆشی لەقسەکانیدا دیاربوو

"نیوەی پارەکەی تریش، بێم بۆ کوێ !  پێویستە هەر ئەم هەفتەیە لەتایلەند بڕۆم "
جۆنگکووک بێ بایەخانە وتی

"جارێ پەلەی بۆچییە! ئێستا ساحەکە چۆڵ بووە بۆ دوو پاڵەوان! "
کانگ بەپێکەنینەوە وتی

"هەی نەفرەتـــی هـــــــــیچ!!!!"
جۆنگکووک تا دوائاستی قوڕگی هاواری کرد

"ههههههـــــــــه پێم خۆشە ڕوبەڕوی تۆ ببمەوە .ڕات چیە بەئەنجامدانی چەند یاریەکی پیاوانە!"
کانگ بەو پەڕی فێڵبازی و پڕاوپڕ لەجەوی دڵخۆشی و ڕابواردنەوە دەدوا.

*تا چەندێک متمانە دەکەیت!*
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبێـــت
༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now