Day44

1.8K 344 112
                                    


"ئەبینم خواردنی زۆرت ئامادەکردووە"
جەنگکووک وتی و لەسەر مێزەکە دانیشت
بەڵام جێسی هیچ وشەیەکی نەوت و بەرامبەری دانیشت تا پێکەوە نانی بەیانی بخۆن .

جەنگکووک پێی سەیربوو جێسی وا هەڵسوکەوت دەکات .بەردەوام لەخواردن .پاشان هەستاو بەرەو ژورەکەی چوو تا خۆی بگۆڕی .
جێسیش ویستی شتەکان کۆبکاتەوە بەڵام لەپڕ گوێی لەهاواری جەنگکووک بوو کەلەهاواری ئازار دەچوو
بەخێرای بەرەو ژورەکەی چوو
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ جێسی خێرا لێی نزیکبۆوە
کاتێک جەنگکووک دەیویست کراسەکەی لەبەر بکات بەڵام ئازاری قۆڵی ڕێگەی نەدا
جێسی بەخێرای کراسەکەی لێوەرگرت تەنانەت سەیری ڕوخساریشی نەکرد یارمەتیدا و کراسەکەی لەبەرکرد و وردە وردە قۆپچەکانی بۆ دادەخست هەموو کاتەکە جەنگکووک سەرنجی لەسەر جێسی بوو .

جێسی دورکەوتەوە لێی و هەنگاوی نا بۆ دواوەو ڕۆیشتە دەرەوە .
ئەو لەو ساتەدا دڵی خێرا لێی دەدا بەڵام هەموو هەوڵێکی دا تا نەشڵەژێت
بەرەو ژووری خۆی ڕۆی و خۆی گۆڕی .
بیردەکردەوە لەوەی کەبەپەنجەکانی کردی بۆ ئەو .

لەکۆمپانیا

جێسی دانیشتبوو دەستی لەژێر چەناگەی بوو کاتێک جەنگکووک لەبەردەمیدا وەستابوو سەیری فایلەکانی دەکرد .
جێسی دەیەوێ وەک یەکەمجاری لێبێتەوەو تەنها ئامانجی مافیابوون بێت و وازبێنێت لەو هەستانەی کەخۆی بەبێمانا باسی دەکات.
بۆیە بەهیج جۆرێک سەری هەڵنەبڕی تا سەیری جەنگکووک بکات.

جەنگکووک چەند فایلێکی پێدا تا بەدواداچوون بکا بۆی و پاشان خۆی ڕۆیشت.

"ئاه لەکۆتایدا ڕۆیشت . من ئەو ئەشقە دەردێنم کەبۆ ئەو یا هەرکەسێ تر هەمبێت . من فەرامۆشی دەکەم ئەو هەستانەی کەبۆ ئەو هەمە ."
جێسی بەهێوری بەخۆی دەوت بێگومان ئەو بەتوانایە لەزاڵ بوون بەسەر هەموو شتێکدا چونکە ئەو کچێکی سەرکێشە.

"من خۆم ئەوە دەکەم "
جێسی بەدان جیڕکردنەوە پێداگری کرد لەسەر قسەکەی

"من لێرە سەرۆکم من ئەڵێم کێ بڕوا"
جەنگکووک بەهاوارەوە وتی و کێشای بەمێزەکەدا

"گەورەم ئارامبە تۆ تازە باشبویتە "
جیمین بەوریایەوە وتی

"ئێستا کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە پێویستە زوو بکەین بارەکە دە دەقەی تر ئەگا"
تای بەخێرای وتی وای کرد هەموان سەرنجی بخەنە سەر

"من ئەو ئاڵوگۆڕە دەکەم "
جێسی وتی و چەکەی خستە پشتی پانتۆڵەکەی و توند قژی بەست .
هەرسێکیان سەیری ئەویان دەکرد

"گەورەم چاوەڕێی فرمانی تۆین "
تای سەیری جەنگکووکی کرد بۆ وەڵام

"باشە تەنها تای و جێسی بچن و مامەڵەکە بکەن وریابن "
جەنگکووک قسەکەی کردوو چاکەتەکەی خستە سەر دەستی و لەگەڵ جیمین لەژورەکە چوونە دەرەوە .

لەشوێنێکی تر ئاڵوگۆڕی بازرگانی

"ئەمە تەواوی مادەکەیە ...پارەکە کوا"
جێسی وتی و مادەکەی دەرخست

"ئەمە لەناو بارەکە دەشارنەوە"
تای وتی و وای کرد هەموو ئەوانەی ئەوێ بەچاوێکی پرسیارانە لێی بڕوانن.

"مەبەستت چییە"
یەکێ لەپیاوە گەورەکانی ئەولا وتی

"زۆر ڕوونە کەسەر ناگرێت ..ئێوە ئێمەش دەخەنە کێشەوە "
تایی وتی و لەسەر مێزەکە هەستا

"ئەمە پەیوەندی بەئێوە نییە پارەکە ئەدەین ..مادەکەمان بەرێ ...دادپەروەرانە نیە"
پیاوەکە دوبارە وتی

"ئەم مامەڵەیە ناکەین "
تای و وتی لەپیاوەکە نزیک بۆیەوە

"من ئەم مامەڵەیە دەکەم "
جێسی وتی لەناکاو وای کرد ئەو دوانە لێی بڕوانن

"تۆ شێتی ؟ ئەو بارە لەسەر سنور دەپشکنن ئەگەری گیران زۆرە ! گەر ئەمانەش بگیرێن ناوی ئێمە ئەدەن "
تای بەخێرای وشەکانی ووت

"هەرچیەک بێت مادەکانیان پێبدە "
جێسی وتی و دەستەکانی جوڵاند بەئاماژەی پارەکە

"ڕێکەوتین "
پیاوەکە وتی و هەنگاوی نا بەرەو ڕووی جێسی و پارەکەی پێدا بەهەمان شێوە جێسیش مادەکەی پێدا .
هەر لەیەکەم سات کە ئاوڕی دایەوە پیاوەکە جێسی لەپشتەوە تەقەی لێکرد و کەوتە سەر چۆک .

تای یەکەمجار سەری سوڕما بەڵام هەرزوو خێرا ئەویش چەکەکەی دەرهێناو لەگەڵ ئەوانی تر شەڕیان کرد
جێسی خێرا پارەو مادەکەی هەڵگرت و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و تایش بەخێرا خۆی هەڵدا ناوی هێشتا گولەکان ئاڕاستەیان دەکرا بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دورکەوتەوە بەخێرایەکی زۆر.

*ئەوانەی بڕیارت دابوو نەیانکەی ..ڕۆژێک دادێت چۆکی بۆ دادەدەیت*
.
.
.
.
بــــــــــــەردەوام دەبـــــــــێت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now