Day60

1.7K 307 207
                                    

ــــــــــــــــــــــــجــــــێســـــــــیــــــــــــــــــ

شــــــەست ڕۆژە مــــــن لەناو مـــافیادام ،
سەرم ژان ئەکـــات لەوەی کەچۆن و بـــۆچی من لەهەمووان جیـــاوازتر دەرکەوتوم و ئاواتم بەمە خواســـت !
شـــەست ڕۆژ دوو مانگە ئایا من چیـــم کرد شەست ڕۆژ!
چ جیـــاوازیەکم هەبوو لەگەڵ ئەوانەی بەسادەی دەژیـــن !
مـــنیش وەک ئەوان خەونم هەبـــوو ،خەیاڵم بۆی دەکرد و شەوان بەزەردەخەنەوە خەیاڵم بۆی دەکرد و هیوام دەخواست لەخەومدا بێتەدی .
ئەمــــــڕۆکە بـــۆتە ڕاستی و دوو مانگە من لەناو ڕاستی خەیاڵەکەمـــدا دەژیـــم .بەڵام بـــۆچی ناتوانم تام و چێژی وەک خەیاڵەکانی خۆم بکەم !
بـــۆچی ناتوانم زەردەخەنەی بەڕوودابکەم .
لەکاتێکدا هەمیشە بۆ خەیاڵی ئەمڕۆ زەردەخەنەکانم هەمیشە لێومیان ئەنەخشاند !؟
چــــــی ڕوودەدات لەژیـــان !؟ ئەمڕۆکە هیـــچ شتێک خۆشی ناهێنێت بۆت ! بـــەڵام بـــۆ ؟ ئایا تەنها بۆ من وایە ! یان هەموو شت زەردەخەنەو دڵخۆشی کاتییە.
سەرم هەژانـــد و فرمێســـکەکانم کەوتنە خوارەوە کاتێـــک بیرم لەو ڕۆژانە دەکردەوە هەمیشە دەمەقاڵێم بوو لەگەڵ دایکم .
کەچۆن دەرگام بەڕوی ئەواندا دادەخست و لەژورەکەم بەتوڕەی لێیانم دەڕوانی و بەردەوام بووم لەسەر سەیرکردنی دراماو فیلمە مافیاکان و
بەهەدەردانی پارە لەپێناو شێوازی جل و بەرگم و قژم و ....هـــتد .

ســـەرم بەرزکردەوە تەنها سەقفێـــکی تاریکم بینی و چاوەکانم فرمێســـکی خۆیان دەڕژاند .
دایـــــــــکە بـــەڕاســـتی بیرت دەکـــەم !
من تەنها توانیـــم ئەوەندە بـــڵێم .
سەیری حاڵی خۆمانم کـــرد هەریەکەمـــان لەسوچێکی ژورەکەدا دانیشـــتوویـــن و هەرچۆنێک بێت دوو ڕۆژە دەست و قاچمان کراوەتەوە .
بەڕاستی گیـــانم ئازاری هەیە بەهۆی دانیشتنم لەسهر کورسیەکە و قاچ و دەستم جێگەی بۆتە خەتی گوریسە بەستراوەکانی دەستم لەو چەند ڕۆژە .

هەرچــــــۆنێـــک بـــێت کەمێـــک بوژانەوە بەدڵمدا دێـــت کاتێـــک لەجەنگکووک دەڕوانم و لەگەڵمـــە .
تەنها لەوە تـــێ ناگەیشتم کەبۆچی ئەو ڕازینابێت بەکارکردن لەگەڵیـــان ؟!
بـــۆچی ئەو بەجیاو و وەک مافیایەکی بچووک یاخود کارمەندی ژێردەستە  کاری کردووە !
تەنها هەست ئەکەم ئەو نایەوێ ببێـــتە مافیا !
ئەم قسەیە چییە ؟! خۆ ئەو مافیایە !
بـــەڵام بۆچی ...دوبارە مێشـــکم تێکچوو .ناتوانم تێبـــگەم!؟

هەریـــەکێک لەوان خـــەوتون ئێســـتا وەچاوەکانی منیش ماندوەو دەمەوێ بـــخەوم .
خــــــۆشـــمەوێی دایـــــــــکە

*لەو بـــڕوایەدا نەبـــووم ، بێهیوابم لەڕاستی خەونەکەم !*
.
.
.
.
.
بـــــــــــــــەردەوام دەبــــــــــــێــــــت

༻Mino༺

100𝐃 𝐈𝐧𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚 || سەد ڕۆژ لەناو مافیادا✔Where stories live. Discover now